حوکمی هەواڵ دان بەمردنی کەسێک بە خزم و کەس و کار و دۆستانی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی هەواڵ دان بەمردنی کەسێک بە خزم و کەس و کار و دۆستانی
پرسیار:

هەواڵ دان بە مردنى كەسێك بە خزم وكەس وكار و دۆستانى بۆ ئەوەى كۆببنەوە بۆ نوێژكردن لەسەرى، ئایا دەچێتە ژێر ئەوەى كە پێى دەوترێت گریەوزارى قەدەغەكراو یان حەڵاڵە؟

ئەم جۆرە حەڵاڵە، هەربۆیە پێغەمبەرى خوا هەواڵى مردنى نەجاشی دا لەو رۆژەى كە تێیدا مرد(١)، وە سەبارەت بەو ئافرەتەى كە خزمەتى مزگەوتى دەكرد و مرد و هاوەڵان لەگۆڕیان نا و بەویان نەوت ئەویش فەرمووى: " بریا هەواڵتان بە من بدایە..." جا بۆیە هەواڵ دان دەربارەى مردنى كەسێك لەپێناو ئەوەى نوێژخوێنان لەسەرى زۆر بێت هیچی تێدا نییە، چونكە وێنەى ئەوە لە سوننەتدا هاتووە، بەهەمان شێوە هەواڵ دان بە كەس وكارى و ئەوانەى كەبەلایانەوە گرنگە بۆ ئەوەى لەسەرى كۆببنەوە هیچی تێدا نییە وئاساییە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) البخاري، كتاب الجائز، باب الرجل ينعى إلى أهل الميت (1245)، ومسلم في الجنائز باب التكبير على الجنازة 951.

سەردان: ١,٢٩١ بەش: ئه‌حكامه‌كانى جه‌نازه‌