ئایا کەسێک بە ڕوداوی هاتوچۆ بمرێت شەهیدە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کەسێک بە ڕوداوی هاتوچۆ بمرێت شەهیدە؟

لە پەیامبەری خواوە صلی الله عليه وسلم جێگیر بووە لە کۆمەڵێک فەرمودەدا کە هەواڵی داوە هەرکەسێک بە خنکان و نەخۆشی تاعون و ئازاری سک بمرێت شەهیدە، وە ئەو کەسەش کە دیوار یاخود شتێکی بەسەردا بڕوخێت ئەوەش شەهیدە ، وە کوژراویش لەپێناوی خوادا شەهیدە، وە کەسێکیش لە پێناوی خوادا وەفات بکات ئەویش شەهیدە، وە هەروەها کۆمەڵێکی تر بە شەهید دانراون کە ئەمانەش لە فەزڵی خوای گەورەوەیە کە جیاکاری داناوە لە پاداشت دانەوەدا بەڵام چاکترین شەهید ئەو کەسەیە کە لە پێناوی خوای گەورە شەهید ببێت کە نوێژیشی لەسەر ناکرێت و ناشۆردرێت ، بەڵکو ئەوان لە ژیانی ناو گۆڕ وبەرزەخدا زیندون و لەلایەن پەروەردگاریان ڕزق و ڕۆزیان پێ دەدرێت.
بەڵام ئەو کەسانەی کە بە نەخۆشی سک ئێشە شەهید دەبن یان بە نەخۆشی تاعون یان بە داڕوخانی دیوار بەسەریاندا یان بە خنکان ئەمانە دەشۆردرێن و نوێژیان لەسەر دەکرێت ، وە ئەم جۆرە حاڵەتانە ئەو کەسەش دەگرێتەوە کە بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرێت، چونکە ئەمە وەکو داڕوخانی دیوار وایە بەسەر کەسەکەدا وە هیوای ئەوەیان بۆ دەکرێت کە بەشەهید حساب کرێن ، بەڵام وەکو ئەوانی تر دەشۆردرێن و نوێژیان لەسەر دەکرێت.

سەرچاوە: [فتاوی نور علی الدرب (3/1426)]
زاناى پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله

سەردان: ٢,٨٣٧ بەش: ئه‌حكامه‌كانى جه‌نازه‌