حوکمی دواخستنی ناشتنی مردوو بەبیانوی گەیشتنی کەس و کاری لەشوێنی دوورەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دواخستنی ناشتنی مردوو بەبیانوی گەیشتنی کەس و کاری لەشوێنی دوورەوە
پرسیار:

ڕاى بەڕێزتان چییە سەبارەت بەوەى كە مردوو دوادەخات لەوەى بنێژرێت لەپێناو گەیشتنى هەندێ لە خزم و كەسوكار لە شوێنى دوورەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەوەى مەشروعە دەربارەى مردوو ئەوەیە كە پەلەبكرێت و خێرابكرێت لە ئامادەكردنیدا، لەبەر فەرموودەى: (( أسرعوا بالجنازة، فإن تلك صالحة فخيرٌ تقدمونها إليه، وإن تك سوى ذلك فشر تضعونه عن رقابكم)). واتە: پەلەبكەن لە ناشتنى مردوو، چونكە ئەگەر كەسێكى چاك بێت ئەوا بەرەو خێر و چاكەى دەبەن و ئەگەریش وا نەبێت و جگەلەوە بێت ئەوا خراپترین شتێكە هەڵتان گرتووە لەسەر شانتان. وە نابێت مردوو دوابخرێت لەپێناو گەیشتنى هەندێ خزم و كەسوكارى مەگەر چەند ساتێكى كەم نەبێت، ئەگەرنا پەلەكردن ونەهێشتنەوەى باشترە.

ئەوەى مەشروعە دەربارەى مردوو ئەوەیە كە پەلەبكرێت و خێرابكرێت لە ئامادەكردنیدا، لەبەر فەرموودەى: (( أسرعوا بالجنازة، فإن تلك صالحة فخيرٌ تقدمونها إليه، وإن تك سوى ذلك فشر تضعونه عن رقابكم)) (١). واتە: پەلەبكەن لە ناشتنى مردوو، چونكە ئەگەر كەسێكى چاك بێت ئەوا بەرەو خێر و چاكەى دەبەن و ئەگەریش وا نەبێت و جگەلەوە بێت ئەوا خراپترین شتێكە هەڵتان گرتووە لەسەر شانتان. وە نابێت مردوو دوابخرێت لەپێناو گەیشتنى هەندێ خزم و كەسوكارى مەگەر چەند ساتێكى كەم نەبێت، ئەگەرنا پەلەكردن ونەهێشتنەوەى باشترە، وە ئەگەریش ئەو كەسوكار و خزمانە گەیشتن ئەوا دەتوانن بگەنە سەر گۆڕەكە وەكو پێغەمبەرى خوا ئەو كارەى كردوە كاتێك نوێژى كرد لەسەر گۆڕى ئەو ئافرەتەى كە خزمەتى مزگەوتى دەكرد و بەویان نەوتبو كە نێژراوە وفەرمووى: (( دلوني على قبرها)) واتە: گۆڕەكەیم پیشان بدەن، ئەوانیش پیشانیان دا و نوێژى لەسەر كرد(٢).

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) البخاري، كتاب الجنائز، باب السرعة في الجنازة 1315، ومسلم في الجنائز باب السرعة في الجنازة 944.
) البخاري، كتاب الجنائز، باب الصلاة على القبر بعدما يدفن (1337)، ومسلم في الجنائز باب الصلاة على القبر 956.

سەردان: ١,٨٨٠ بەش: ناشتنى مردوو