زۆربەى ڕۆژەكان هەست بە سەر ئێشە دەكەم و زۆر ئێشێت جا نازانم چى بكەم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆربەى ڕۆژەكان هەست بە سەر ئێشە دەكەم و زۆر ئێشێت جا نازانم چى بكەم ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
خوشكى بەڕێزم
وادیارە كێشەى سەرئێشەى دەروونی یان سەرئێشەى كرژبوونى دەمارگەلیت هەیە كە یەكێگە لە بڵاوترین جۆرەكانى سەرئێشە لەم سەردەمەدا ناسراوە بە هۆى ئیش و كارى ڕۆژانە دەردەكەوێت. هۆكارەكەى دەروونیە وەكو ترس و ماتبوون و بیركردنەوەیەكى زۆر لەگەڵ قەهر و خەفەتە. یەكێگ لە نیشانەكانى ئەم حاڵەتە زوو تێكچوونى دەمارگەلى و كەم خەوى لەگەڵ گیریان و هەوڵدان بۆ پەلاماردانى كەسانى دیكە. لەگەڵ سەرئێشە زۆر جار هەست بە ئازارێك لە دەوروبەرى سەر و ئەم ئازارە زیاد دەكات ئەگەر دەست بخرێتە سەرى لەگەڵ ئازارى ماسولكەى مل و بەشى پێشەوەى دەموچاو و ئازارەكەى تا ماوەى چەند سەعاتێك بەردەوام دەبێت یان بۆ چەند ڕۆژێك و جیاواز دەبێت لە كاتەكانى و زیاد دەكات بە تایبەتى لە كۆتایى ڕۆژگار و لە كاتى نوستنەوە. هۆكارى ئەم جۆرە سەرئێشە كرژبوونى دەمارگەلى و ماتبوون و دڵەڕاوكێى دەروونى كە دەبێتە هۆى كرژبوون لە ماسولكەكانى سەر و كەمى ناردنى خوێن بە هۆى تەسكبوون لە خوێنبەرەكان و هەست كردن بە ئازارەوە لە دواییدا. ئەم حاڵەتە دەتوانین بە دەرمانى خاوكەر دژ بە ئازار چارەسەرى بكەین وەكو بینادۆڵ و دەرمانەكانى چارەسەركردنى دڵەڕاوكێى دەروونى و خاوكەرى ماسولكەكان، بەڵام ئەم جۆرە دەرمانانە مەترسىیان زۆرە بۆ مرۆڤ ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر بەكارهێنانیان، لەبەر ئەوە پێم باش نیە بەكاریان بهێنى. دەتوانیت بە مەساج كردنى ماسولكەكانى سەر بە ئاوى گەرم بە تایبەتى لە بەشى پێشەوەى سەر ئازارەكە كەم بكەیت بەڵام دەبێت خۆت بپارێزى لە ترسى دەروونى و ماتبوون و خواردنى ڕۆژانەت باش بكەیت و ڕێژەى ڤیتامینەكانى B زیاد بكەیت یان بە شێوەى دەرمان (وەكو خەپلە و دەرزى) یان بە شێوەى خۆراكى دەوڵەمەند بەم جۆرە ڤیتامینانە وەكو باسم كرد. خواى گەورە شیفات بدات.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

سەردان: ٢,٩٣٥ بەش: پزیشکى