ئایا نەخۆشی شێرپەنچە لە چی وە ئینسان توش دەبێت؟ ئەگەر کەسەکەش جگەرەخۆریش نەبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نەخۆشی شێرپەنچە لە چی وە ئینسان توش دەبێت؟ ئەگەر کەسەکەش جگەرەخۆریش نەبێت

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
براى بەڕێزم
خانەى شێرپەنجەیی بە هۆى گۆڕین لە پێكهاتەى بۆماوەیى دروست دەبێت و ئەمەش هۆكارەكانى جیاوازن وەكو:
1- تیشكى خۆر دەبێتە هۆى تووشبوون بە شێرپەنجەى پێست ئەگەر مرۆڤ زۆر لەبەر خۆر بێت و ئەم جۆرە شێرپەنجەیە زوو بڵاو دەبێت بۆ ئەندامەكانى دیكەى ناو لەش لە دواى تووشبوون.
2- ئەو كەسانەن كە ڕەنگى پێستیان سپىیە ئەگەرى تووشبوونیان بە شێرپەنجەى پێست زیاترە لەو كەسانەن كە ڕەنگى پێستیان خەسترە.
3- وەستان بەرامبەر بە تیشكى إكس بۆ ماوەیەكى زۆر لە كاتى فەحس كردن بە تیشك بۆ شیكردنەوەى نەخۆشى یان ئەو كارمەندانەن كە لەسەر ئامێرى تیشك ئیش دەكەن ئامادەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
4- بەنزین یەكێگە لە ماددە كیمیاییەكان كە زیانى زۆرە بۆ لەش ئەگەر بڵاو بوو لە ژینگە وەكو ئاو و هەوا كە دەبێتە هۆكارێك بۆ تووشبوونى مرۆڤ بە شێرپەنجە.
5- زۆربەى ئەو كەسانەن كە ئیش و كاریان هەڵگردن و پاككردنى جۆرەكانى خلوێ و نزیكى ئاگر دەبن بەردەوام ئامادەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
6- زۆربەى ئەو ماددانە كە بۆ پاراستنى خۆراك بەكاردەهێنرێن لەناو قوتوو وەكو نیتریت و جۆرەكانى دیكە دەبنە هۆكارێك بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەى گەدە.
7- خواردنى خۆراكى پڕ لە چەورى و ووزەیەكى زۆر دەبێتە هۆكارێك بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەى قۆڵۆن.
8- هەر كەسێك ئەگەر یەكێك لە ئەندامەكانى خێزانی (وەكو دایك و باوك و برا و خۆشك) تووشى شێرپەنجە بوون لە ساڵانى پێشوودا، پێویستە بچێت بۆ فەحس و شیكردنەوە بە شێوەیەكى خوولى بۆ دڵنیایی زیاتر لە حاڵەتى لەشی چونكە ئەگەرى تووشبوونی زیاترە بەهۆى كێشەى بۆماوەیی.
9- جگەرەكێشان هۆكارێكى سەرەكىیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەى هەردوو سى و میزڵدان و گورچیلە و پەنكریاس بە هۆى ئەو جۆرە ماددانە كە لەناو جگەرە هەن و دەبنە هاندەرێك بۆ تووشبوونى خانەكان بە شێرپەنجە.
10- خواردنەوەى مەى هۆكارێگە بۆ ڕیشاڵەبوونى جگەر و تووشبوون بە شێرپەنجەى جگەر لە دوایی.
11- تووشبوون بە نەخۆشى بەلهارزیا دەبێتە هۆكارێك بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەى جگەر و میزڵدان.
هۆكار و جۆرى شێرپەنجە زۆرە و ناتوانم لێرەدا هەمووى باس بكەم چونكە كاتێكى زۆرى دەوێت. بەڵام وەكو ئامۆژگاریەك بۆ هەمووان دەتوانم بڵێم باش وایە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە جۆرەكانى شێرپەنجە، دوعاكردن لە خواى گەورە بۆ پاراستن لەم نەخۆشیە و دووركەوتنەوە لە تاوان.
هەروەها دەبێت فەرمانەكانى خواى گەورە جێبەجێبكرێن لەگەڵ زۆر خوێندنى قورئانى پیرۆز كە شیفایە بۆ ئیمانداران .
لەگەڵ خۆپاراستن لە خواردنى ناو قوتوو وخواردنى زۆر چەور و هەڵگیراو بۆ ماوەیەكى زۆر.
پێم باشە خواردنەكە دەوڵەمەند بێت بە جۆرەكانى ڤیتامین و ڕیشاڵە وەكو جۆرەكانى میوە و سەوزە بە تایبەتى گێزەر بۆ ئەم حاڵەتە و وەرزشى ڕۆژانە زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنى كۆئەندامى بەرگرى ناو لەش .
لەگەڵ خۆپاراستن و دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان و مەى خواردنەوە.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

سەردان: ٣,٤٣٣ بەش: پزیشکى