هەندێ خەڵك لە سەفەردا واز لە هەموو سوننەتەكان دەهێنێت ، تەنها دو ڕكاتەكەی پێش نوێژی بەیانی و نوێژی وەتر نەبێت ، ئایا حوكمی ئەوە چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێ خەڵك لە سەفەردا واز لە هەموو سوننەتەكان دەهێنێت ، تەنها دو ڕكاتەكەی پێش نوێژی بەیانی و نوێژی وەتر نەبێت ، ئایا حوكمی ئەوە چیە ؟

ئەوەی واز لە هەموو نوێژە سوننەتەكان دەهێنێت خێر وچاكەیەكی زۆری لەدەست چووە ، چونكە نوێژە سوننەتەكان لە سەفەردا دەمێننەوە ، وەكو شەونوێژ ، و چێشتەنگا ، و تەحیەی مزگەوت ، و سوننەتی دەستنوێژ ، وجگە لەوانەش لە سوننەتەكان ، بەڵام جگە لە سی نوێژ نەبێت كە ئەوانیش : سوننەتی پێش و پاشی نیوەڕۆ ، و مەغریب ، عیشا ، ئەم سێ‌ سوننەتە وازیان لێدەهێنرێت ، و سوننەت ئەوەیە كە لە سەفەردا نەكرێن ، ... .
( لقاء الباب المفتوح [5] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله )

سەردان: ٢,٦١١ بەش: نوێژە سوننەتەکان