کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان نەفرەت و دوعایان لێ دەكەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان نەفرەت و دوعایان لێ دەكەن ؟
پرسیار:

کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان نەفرەت و دوعایان لێ دەكەن ؟
 

لە فەرموودە صەحیحەکانى پێغەمبەرى خوا (ﷺ) باسی کۆمەڵە کەسێک کراوە کە مەلائیکەتەکان دوعا و نەفرەتیان لێ دەکەن کە بریتین لە مانەى خوارەوە : 
١. هەر كەسێك جوێن بەهاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر(ﷺ) بدات.
٢. هەر كەسێك لە شاری مەدینە تاوان ‌و بیدعە ئەنجام بدات .
٣. هەر كەسێك ناوو ڕەچەڵەكی خۆی بداتە پاڵ جگە لە باوكی.
٤. هەر كەسێك پەیمان ‌و بەڵێن بشكێنێت .
٥. هەر كەسێك لە خێرو بەخشینی ماڵیدا چروك ‌و ڕەزیل بێت.
٦. هەر كەسێك بگات بە مانگی ڕەمەزان ‌و بەبێ‌ هیچ عوزرێک ڕۆژوو نەگرێت .
٧. هەر كەسێك پشت بكات لە دایك ‌و باوكی بکات و خزمەتیان نەکات بەتایبەت لە کاتى بێتوانایی و پیریاندا.
٨. هەركەسێك ناوی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەلای بهێنرێت ‌و صەڵاواتی لەسەر نەدات .
٩. هەر كەسێك بە چەك یان بە ئاسن ئاماژە بۆ موسڵمانێك بكات.
١٠. هەر كەسێك ببێتە بەربەست لە نێوان خاوەنی كوژراوێك ‌و تۆڵەسەندنەوەی بكوژێكدا .
١١. ئەو ئافرەتەی پشت بکات لە پیاوەكەی و سەرجێی لەگەڵ نەكات بە بێ هیچ عوزرێک.
١٢. هەر كەسێك بێ‌ باوەڕبێت ‌و بەوشێوەیەش بمرێت .
١٣. هەر كەسێك لە پاش باوەڕهێنان بێ‌ باوەڕبێتەوە .

سەردان: ١,٩٥٩ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌