ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟
پرسیار:

ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟

١. ئەو کەسەى شەوان بە دەست نوێژەوە دەخەوێت .
٢. ئەو کەسەى لە ڕیزی یەکەمی نوێژى جەماعەت بێت .
٣. ئەو کەسەى دادەنشێت و چاوەڕوانی كاتی نوێژ بکات .
٤. ئەو کەسەى لە دواى نوێژى جەماعەت دادەنشێت بۆ خوێندنى زیکرەکان و یەکسەر هەڵناسێ .
٥. ئەو کەسەى ڕیزی نوێژی جەماعەت پڕ بکاتەوە و بەیەکتری بگەیەنێت .
٦. ئەو کەسەى نوێژی بەیانی ‌و عەسر بە جەماعەت ئەنجام بدات .
٧. ئەو کەسەى صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ .
٨. ئەو کەسەى سەردانى نەخۆش بکات .
٩. ئەو کەسەى کە قسەی خێر بكات لەسەر نەخۆش یان لەسەر مردوو  .
١٠. ئەو کەسەى خەڵك فێری كاری خێر و باش بكات  .
١١. ئەو کەسەى بۆ برایەكی موسڵمانی بپاڕێتەوە لە پاشملە  .
١٢. ئەو کەسەى سەردانى برایەکی بکات لەبەر خوا .
١٣. ئەو کەسەى ماڵ ‌و سامان ببەخشێت لە پێناوی خوادا  .
١٤. ئەو کەسەى بەڕۆژوو بێت‌ و پارشێو بكات  .
١٥ . ئەو کەسەى تەوبە بكات ‌و بگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە .

سەردان: ١,٤١٦ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌