چۆنێتى خۆپاراستن لە توڕەبوون: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى خۆپاراستن لە توڕەبوون
پرسیار:

وەکو دەزانین توڕەبوون و هەڵچوون سیفەتێکی ناشرینە ئایا چۆن خۆمان لەم سیفەتە ناشرینە بپارێزین و بتوانین کۆنترۆڵی خۆمان بکەین لە کاتى توڕەبووندا؟

چەند هۆكارێكی یارمەتیدەر لەسەر وازهێنان لە توڕەبوون
١. گۆڕینی ئەو حاڵەتەی كە كەسەكەی تێدایە بە دانیشتن یان ڕاكشان
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ئەگەر یەكێكتان توڕەبوو وە بە پێوەبوو ئەوا با دابنیشێت ، ئەگەر توڕەییەكەی نەما، (ئەوا چاكە) ئەگینا با ڕابكشێت.
٢. پەیوەست بوون بە وەسیەتەكەی پێغەمبەرەوە بە توڕەنەبوون
  لە ئەبی دەردائەوە ڕەزاى خواى لێ بێ دەڵێت: وتم ئەی پێغەمبەری خوا كارێكم پیشان بدە كە بەئەنجامدانی بڕۆمە بەهەشتەوە ، ئەویش فەرمووی: توڕە مەبە. 
٣. خۆگرتن لە هەڵچوون و دووركەوتنەوە لە هۆكارەكانی توڕەبوون
٤.  پەناگرتن بە خوا لە شەیتانی ڕەجمكراو.
 پێشەوا ابن القیم ڕەحمەتى خوای لێ بێ دەڵێت: لەبەر ئەوەی توڕەیی و شەهوەت دوو پشكۆی ئاگرن لە دڵ و ناخی ئادەمیزاددا، بۆیە فەرمانی پێكراوە كە بیانكوژێنێتەوە بە دەستنوێژ و نوێژ و پەناگرتن بە خوا لە شەیتان.
٥. بێدەنگ بوون .
٦. زیكری خوا كردن كە وا دەكات لەو كاتەدا لەخوا بترسێت و گوێڕایەڵی بكات و بگەڕێتەوە حاڵەتی ئاسایی و سروشتی خۆی و پەشیمان بێتەوە.
٧. بیر لەوە بكاتەوە كە توڕەییەكەی سەر بۆ كوێ و چی دەكێشێت.
٨. بیر لەوە بكاتەوە كە خەڵكی حەزیان لێی نامێنێت و دڵ تامەزرۆی بینینی ناكات و ناچار ئەمیش هەوڵ دەدات دید و تێڕوانینی خەڵكی بۆ خۆی بگۆڕێت و جوانتر و باشتر خۆی پیشانیان بدات.
٩. وریا بێت لە چارەنووس و دەرئەنجامی دوژمنایەتی و تۆڵەسەندنەوە و هەوڵدانی دوژمن بۆ لەكەداركردنی و دڵخۆشبوون بە تووشبونی بە موسیبەت و هاتنی بەڵا و كارەسات بۆی ، ئەمە هەر لە دونیادا چ جای قیامەت.
١٠. بیر لە ناشرینی وێنە و شێوەی خۆی بكاتەوە لە كاتی توڕەبووندا ، وە هەروەها بیر لە گەورەیی پاداشتی توڕەیی خواردنەوە و شاردنەوەی تۆڵەسەندنەوە بكاتەوە.

سەردان: ١,٥٩٦ بەش: هەمەجۆر