حوکمی تحیة المسجد لەکاتی بانگ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی تحیة المسجد لەکاتی بانگ
پرسیار:

ئەگەر كەسێك رۆیشتە نێو مزگەوتەوە و لەوكاتەدا بانگبێژ بانگى دەدا باشتر وایە چی بكات؟

باشتر وایە وەڵامى بانگبێژ بداتەوە وپاشان دوعاى دواى بانگ بڵێت، و دواتر نوێى (تحية المسجد) بكات، ئەوە نەبێت كە هەندێ لە زانایان ئەوەیان لێ دەركردووە كە ئەگەر كەسێك چووە نێو مزگەوت ولەو كاتەدا بانگبێژ بانگى دووەمى هەینى دەدا ئەوا ئەم كەسە دەبێت نوێژى(تحية المسجد) لەبەر گوێگرتن لە وتارى هەینى، دەڵێن لەبەر ئەوەى گوێگرتن لە وتارى هەینى واجبە بەڵام وەڵامدانەوەى بانگبێژ واجب نییە، و پارێزگارى كردن لە واجبێك لە پێشترە تاوەكو پارێزگارى كردن لە شتێك كە واجب نەبێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٩٦٦ بەش: ئادابەکانى مزگەوت