ئەگەر کەسێک چووە مزگەوتەوە و بانگبێژ بانگى دەدا ئایا نوێژى سوننەت بکات یان وەڵامى بانگەکە بداتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک چووە مزگەوتەوە و بانگبێژ بانگى دەدا ئایا نوێژى سوننەت بکات یان وەڵامى بانگەکە بداتەوە؟

باشتر وایە وەڵامی بانگبێژ بداتەوە و پاشان بپاڕێتەوە بەو شێوازەی لەسوننەتدا هاتووە (واتە : دوعاى الوسیلة کە بریتیە لە : اللهم رب هذه الدعوة التامة، والصلاة القائمة، آت محمد الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاماً محموداً الذي وعدته، إنك لا تخلف الميعاد) ، پاشان دەست بکات بەنوێژی تحية المسجد .
بەڵام هەندێک لەزانایان ئەوەیان لەو حوکمە دەرهێناوە کە ئەگەر کەسێک چووە مزگەوتەوە و بانگبێژ بانگی دەدا لە ڕۆژی جومعەدا ئەو کاتە نوێژی تحیة المسجد دەکات لەپێناو ئەوەی گوێبیستی وتار بێت ، هۆکارەکەشیان بەوە زانیوە گوێگرتن بۆ وتار واجبە بەڵام وەڵام دانەوەی بانگبێژ واجب نی یە و سوننەتە.

 فتاوى أركان الإسلام لابن عثيمين ص/28

سەردان: ٢,٩٣٢ بەش: ئادابەکانى مزگەوت