حوکمی زیکر کردن بە دەنگى بەرز لە دوای نوێژە فەرزەکان چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی زیکر کردن بە دەنگى بەرز لە دوای نوێژە فەرزەکان چی یە ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

 زانایان خیلافیان هەیە لەسەر ئەم بابەتە

بۆچوونى دروست کە ئێمە لەسەرى دەڕۆین ئەوەیە کە دروست نی یە دەنگ بەرز بکرێتەوە لەدوای نوێژەکانەوە ، ئەوەش مەزهەبی مالیکیەکان وشافیعیەکان وهەندێک لەحەنەفیەکان ، وزۆربەی زانایانە ، و(المَرْداوي)یش ئەمەی بەتەواو زانیوە ، وئەلبانیش ئەم بۆچوونەی هەڵبژردووە  چونکە : 
یەکەم : دەنگ بەرز کردنەوە دەبێتە هۆی غەڵبە غەڵب وتەشویش بۆ نوێژ خوێنان .
دووەم :  دەنگ نزم کردنەوە زیاتر ئیخڵاسی تێدایەوە ، وهۆکارێکیشه بۆ وەڵام دانەوەی پاڕانەوە .
سێیەم :  بەرز کردنەوەی دەنگ بەزیکر کردن لەدوای نوێژەکان بۆ فێر کردن بووە . (بڕوانە کتێبی : الأم للشافعي رحمه الله )

زانایان جیاوازن لەبارەی دروستی ونادروستی زیکر کردن لەدوای نوێژەکان بەدەنگی بەرز و دوو بۆچوونیان لەو بارەیەوە هەیە :

بۆچوونی یەکەم :
سوننەتە دەنگ بەرز کردنەوە بەزیکر کردن لەدوای نوێژەکانەوە ، ئەوەش بۆچوونی هەندێک لە حەنەفیەکان ، وهەندی لەحەنبەلیەکانە ، وەهەروەها ابنُ حزمٍ ، وابنُ تيميَّةَ ، وابنُ بازٍ ، وابنُ عُثَيمين ئەو بۆچوونەیان هەڵبژاردووە .

بەڵگەی فەرموودە :
1- عەبدوڵڵای کوڕی عەباس رضيَ اللهُ عنهما دەڵێت : ((أنَّ رفعَ الصَّوتِ بالذِّكرِ حينَ ينصرِفُ النَّاسُ مِن المكتوبةِ كان على عهدِ رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم))،
واتە : لەسەردەمی پێغەمبەری خودا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم خەڵک دەنگیان بەرز دەکردەوە بەزیکر کاتێ کە لەنوێژی فەرز دەبونەوە .
وەهەرەوەها عەبدوڵڵای کوڕی عەباس رضيَ اللهُ عنهما دەڵێت : ((كنتُ أعلَمُ إذا انصرَفوا بذلك إذا سمِعْتُه))
واتە : من بەدەنگ بەرزکردنەوەیان دەمزانی لەنوێژ بوونەتەوە .
لەڕیوایەتێکدا : ((ما كنَّا نعرِفُ انقضاءَ صلاةِ رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إلَّا بالتَّكبيرِ)) .
واتە : ئێمە نەمادەزانی پێغەمبەری خودا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم نوێژی تەواو بووە تەنها بە(الله ٲکبر) نەبێت .

2- موغیڕەی کوڕی شوعبە دەڵێت گوێم لە پێغەمبەری خودا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بوو کاتێ لەنوێژ بوایەتەوە دەیفەرموو : ((لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له)) (9) .
حەتمەن قسە نابیسرێت گەر بەدەنگی بەرز نەوترێت .

3- عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیر کاتێ سەلامی بدایەتەوە لەدوای نوێژەکانەوە دەیگوت : ((لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له، له المُلكُ وله الحمدُ، وهو على كلِّ شيءٍ قديرٌ، لا حولَ ولا قوَّةَ إلَّا باللهِ، لا إلهَ إلَّا اللهُ، ولا نعبُدُ إلَّا إيَّاه، له النِّعمةُ وله الفضلُ، وله الثَّناءُ الحسَنُ، لا إلهَ إلَّا اللهُ، مُخلِصينَ له الدِّينَ ولو كرِهَ الكافرونَ))،
عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیر دەڵێت : (كان رسولُ اللهِ - صلَّى اللهُ عليه وعلى آله وسلَّم - يُهلِّلُ بهنَّ دُبُرَ كلِّ صلاةٍ) (11) .
واتە : پێغەمبەری خودا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم دەنگی بەم زیکرانە بەرز دەکردەوە لەدوای هەموو نوێژێک .

جا کەلیمەی: (يُهلِّلُ)، واتە : دەنگی بەرز دەکردەوە .

بۆچوونی دووەم :
دروست نی یە دەنگ بەرز بکرێتەوە لەدوای نوێژەکانەوە ، ئەوەش مەزهەبی مالیکیەکان وشافیعیەکان وهەندێک لەحەنەفیەکان ، وزۆربەی زانایانە ، و(المَرْداوي)یش ئەمەی بەتەواو زانیوە ، وئەلبانیش ئەم بۆچوونەی هەڵبژردووە .

بەڵگەکان :
یەکەم : بەڵگەی قورئان :
1- ئەم ئایەتە پیرۆزە { وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا } [الإسراء: 110].
واتە : لەکاتی دوعا کردندا دەنگتان بەرز مەکەنەوە وزۆریش نزمی مەکەنەوە .
جالێرەدا خودا ڕێگری کردووە لەدەنگ بەرز کردنەوە لەکاتی پاڕانەوەدا .

2- ئەم ئایەتە پیرۆزە: { ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً} [الأعراف: 55].
واتە : لەپەروەردگارتان بپاڕێنەوە بەمل کەچی ودەنگی نزم .

3- ئەم ئایەتە پیرۆزە : { وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً}
واتە : لەدەرونی خۆتدا بەخۆ زەیل کردن ودەنگی نزم یادی خودا بکە .

دووەم : بەڵگەی فەرموودە :
ئەبو موسای ئەشعەری رضيَ اللهُ عنه، دەڵێت : ((كنَّا مع النبيِّ صلَّى اللهُ تعالى عليه وسلَّمَ، وكنَّا إذا أشرَفْنا على وادٍ هلَّلْنا وكبَّرْنا ارتفعَتْ أصواتُنا، فقال النبيُّ صلَّى اللهُ تعالى عليه وسلَّمَ: يا أيُّها النَّاسُ، اربَعُوا على أنفسِكم؛ فإنَّكم لا تَدْعونَ أصَمَّ ولا غائبًا، إنَّه معكم سميعٌ قريبٌ))  .
واتە : ئێمە لەگەڵ پێغەمبەردا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بووین ، کاتێ کەئێمە بکەوینایەتە نێو دۆڵێکەوە (لا ٳله ٳلا الله) و(الله ٲکبر)مان دەکرد ودەنگمان بەرز دەکردەوە ، پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم فەرمووی :
لەسەر خۆتان ئێوە بانگی کەسێکی کەڕ وغائب ناکەن ، خودا لەگەڵ ئێوەدایە وبیسەرەو نزیکە لێتانەوە .

بڕوانە لێرەدا ڕێگری کراوە لەدەنگ بەرز کردنەوە بەپاڕانەوە و زیکر کردن .

سێیەم : دەنگ بەرز کردنەوە دەبێتە هۆی غەڵبە غەڵب وتەشویش بۆ نوێژ خوێنان .

چوارەم : دەنگ نزم کردنەوە زیاتر ئیخڵاسی تێدایەوە ، وهۆکارێکیشه بۆ وەڵام دانەوەی پاڕانەوە .

پێنجەم : بەرز کردنەوەی دەنگ بەزیکر کردن لەدوای نوێژەکان بۆ فێر کردن بووە . (بڕوانە کتێبی : الأم للشافعي رحمه الله )

سەرچاوە :
الموسوعة الفقهية - كِتابُ الصَّلاةِ - الباب الثالث: صِفةُ الصَّلاةِ - الفصل السادسَ عشرَ: سُنَنُ ما بعدَ الصَّلاةِ مِن الأذكارِ والأدعيةِ، وحكم الجهر بها

سەردان: ٣,٦٧٠ بەش: زیکرەکانى موسڵمان