ئینكارى کردنى ژیانى دواڕۆژ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئینكارى کردنى ژیانى دواڕۆژ
پرسیار:

حوكمى ئەو كەسە چیە كە ئینكارى ژیانى دواڕۆژ بكات و لافی ئەوە لێ بدات كە ئەوە خورافەى سەدەكانى ناوەڕاستە؟ وە چۆن دەتوانرێت قەناعەت بەوانە بكرێت؟

 ئەوەى ئینكارى ژیانى دوارۆژ بكات و بڵێت ئەوە لە خورافیاتەكانى سەدەكانى ناوەڕاستە ئەوا كافر و بێباوەڕە، لەبەر ئایەتى: (وَقَالُوا إِنْ هِيَ إِلاَّ حَيَاتُنَا الدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ) (29) (وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى رَبِّهِمْ قَالَ أَلَيْسَ هَذَا بِالْحَقِّ قَالُوا بَلَى وَرَبِّنَا قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ) (سورة الأنعام، الآيات 29-30)
واتە: وە ئەو هاوڵبڕیاردەرانەى كە نكۆڵیكارى زیندووبوونەوەن دەیانووت : هیچ ژیانێكى تر بوونى نیە تەنها ئەم ژیانەى دونیا نەبێت كە تێیداین ، ولەپاش مردنیشمان زیندوو ناكرێینەوە(29) وە ئەگەر دەبینى ـ ئەى پەیامبەرى خوا    ـ كە نكوڵیكارانى ڕۆژى دوایی چۆن لەبەردەستى خواى بەرز وبڵند وپایەبەرزدا بەندكراو و وەستێنراون لەڕۆژى زیندوبوونەوە ، بۆ ئەوەى قەزاوەت و دادوەریان لەنێواندا بكات ، ئەوا خراپترین حاڵ وبار دەبینى ، كاتێك كە خواى گەورە دەڵێت : ئایا ئەمە هەق و ڕەوا نیە ؟! واتە : ئایا ئەم زیندووبوونەوەى كە نكۆڵیتان لێدەكرد لە دونیادا هەق نیە ؟! ئەوانیش دەڵێن : بەڵێ سوێند بەپەروەردگارمان ئەمە هەق و ڕاستیە ، خوایش دەفەرموێت : دەسا بچێژن لەسزاى ئەوەى كە بێباوەڕبوون ، واتە : ئەو سزایەى كە لە دونیادا بەدرۆتان دەزانى ، بەهۆى نكۆڵیكردنتان لە خواى پەروەردگار و پەیامبەرەكەى موحەممەد    (30).
 وە هەروەها دەفەرموێت: (وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ) (10) (الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ) (11) (وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ) (12) )إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الأَوَّلِينَ) (13) (كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) (المطففين:14) (كَلاَّ إِنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ) (15) (ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُوا الْجَحِيمِ) (16) (ثُمَّ يُقَالُ هَذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ) (المطففين:الآيات 11-17)
 واتە: لەو ڕۆژەدا سزایەكى سەخت بۆ بەدرۆدانەران هەیە ، ئەوانەى كە ڕوودان و هاتنى ڕۆژى پاداشت بەدرۆ دەزانن ، و جگە لە ستەمكارە ڕۆچووەكان نەبێت لەتاوان هیچ كەسێكى تر هاتنى ئەو ڕۆژە بەدرۆ دانانێت ، كە ئەگەر ئایەتەكانى قورئانى پیرۆزى بەسەردا بخوێنرێتەوە دەڵێت : هەموو ئەمانە ووتەى پڕوپوچى پێشینانن . بەڵام كـار بەو شێوە نیـە كە ئەوان گومانى دەكەن ، بەڵكو ئەو قورئانە ووتەى خواى پەروەردگارە و سروشێتى بۆ پەیامبەرەكەى    ، وە ئەوان تەنها دڵەكانیان پەردەپۆشكراوە ـ بەهۆى ئەو هەموو تاوانەى كە ئەنجامى دەدەن ـ لەبەڕاست دانانى ، كار بەو شێوە نیە كە بێباوەڕان گومانى دەكەن ، بەڵكو ئەوان لە ڕۆژى دواییدا لە بینینى پەروەردگاریان بێ بەشن ، و دەڕۆنە دۆزەخەوە و گەرمى ئاگرەكەى دەچێژن ، و پاشان پێیان دەووترێت : ئەمەیە سزاى ئەوەى كە بەدرۆتان دەزانى .
هەروەها دەفەرموێت: (بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنَا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيراً) (الفرقان:11) واتە: ئەوان تۆ بەدرۆ دانانێن بەهۆى ئەوەى كە خواردن دەخۆیت و لەبازاڕەكاندا دێت ودەچیت ، بەڵكو ئەوان باوەڕیان بە دواڕۆژ و ئەوەى تێیدایە لەپاداشت نیە و بە درۆى دەزانن ، كەچى ئێمە ئاگرێكى زۆر گەرممان ئامادەكردووە بۆ كەسێك كە بڕواى بە دوارۆژ نەبێت بەشێوەیەك كە بەئەوان گڕدەگرێت وهەڵدەگیرسێت .
هەروەها دەفەرموێت: (وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآياتِ اللَّهِ وَلِقَائِهِ أُولَئِكَ يَئِسُوا مِنْ رَحْمَتِي وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) (العنكبوت:23) واتە: وە ئەوانەى كە نكوڵى بەڵگە و نیشانەكانى خواى پەروەردگار و گەیشتن بە دیدارى لەدواڕۆژدا دەكەن ، ئەوانە بە تەماى ڕەحمى من نین لەدواڕۆژدا كاتێك ئەو سزایە دەبینن كە بۆیان ئامادەكراوە ، وە ئەوانە سزایەكى بە ئێش و ئازاریان بۆ هەیە .
سەبارەت بە قەناعەت پێكردنى ئەوانەش بەم ڕێگایانە دەبێت:
یەكەم: بابەتى زیندووبونەوە هەموو پێغەمبەران گێڕاویانەتەوە و لە كتێبە ئاسمانیەكاندا و شەریعەتەكاندا هاتووە و ئوممەتەكانیان ئەوەیان وەرگرتووە قبوڵیان بووە، جا چۆن ئێوە ئینكارى ئەو بابەتە دەكەن و لەبەرانبەردا بڕوا بەوە دەكەن كە لە فەیلەسوفێكەوە هاتووە یان خاوەنى فكر و بیرۆكەیەك ئەگەرچى ئەم هەواڵەى ئەمانیش نە لەڕووى وەسیلەى گێڕانەوەوە نەلەڕووى واقعەوە ناگاتە پلەى هەواڵى ڕاستێتى پرسی زیندوبونەوە؟!  
دووەم: پرسی زیندوبوونەوە عەقڵ شاهێدى بوونى دەدات، ئەوەش لەچەند ڕوویەكەوە:
1- هیچ كەسێك ئینكارى ئەوە ناكات كە دروستكراوە لەپاش ئەوەى كە نەبووە، وە ئەوەش كە دروستى كردووە و هێناویەتیە بوون لەپاش ئەوەى كە نەبووە بێگومان لەتوانایدا هەیە كە دووبارە زیندووى بكاتەوە و دروستى بكاتەوە، وەكو خواى گەروە دەفەرموێت:(وَهُوَ الَّذِي يَبْدأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْه)(الروم: من الآية27) واتە: تەنها پەرستراوى بەهەق ( اللّه ) یە كە لەنەبوونەوە زیندەوەران دروست دەكات و لە پاش مردن زیندوویان دەكاتەوە ، وە زیندووكردنەوەى زیندەوەران دوای مردنیان ئاسانترە لەلاى خوا لە سەرەتا دروستكردنیان ، وە هەردوو بارەكەش بۆ خوا ئاسانن.
هەروەها دەفەرموێت: ( كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ وَعْداً عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ)(الأنبياء: من الآية104). واتە: هەموو دروستكراوەكانى تێیدا زیندوو دەكەینەوە لەسەر ئەو شێوەیەى كە یەكەم جارى دروستكردمانكردن ، وەكوچۆن لەدایكبوون ، ئەمەش بەڵێن وپەیمانى خوایە كە هەرگیز ناشكێنرێت ، پەیمانى ئەوەمانداوە بەهەق ، و ئێمەش هەمیشە جێبەجێكارى ئەوەین كە بەڵێنى پێدەدەین.
2- هیچ كەس ئینكارى گەورەیی ئاسمانەكان و زەوى ناكات لەبەر گەورەیی و ناوازەیی لە دروستكردنیاندا، جا ئەوەى دروستیانى كردووە بێ شك لەتوانایدا هەیە كە خەڵك یان مرۆڤ دروست بكات و دووبارەش زیندوویان بكاتەوە لەپاش مردنیان، وەكو دەفەرموێت: (لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ)(غافر: من الآية57) واتە: بێگومان بەدێهێنانى ئاسمانەكان و زەوى لەلایەن خواى پەروەردگارەوە گەورەترە لە دروستكردن وبەدیهێنانى خەڵك ودووبارە زیندووكردنەوەیان لەپاش مردنیان.
 هەروەها دەفەرموێت: (أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلَمْ يَعْيَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى بَلَى إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) (الاحقاف:33) واتە: ئایا بێئاگابوون و نەیانزانى لەوەى ئەو خوایەى ئاسمانەكان و زەوى بەدیهێناوە بە شێوەیەك كە نموونەى پێشترى نەبوبێت ، و لە بەدیهێنانیان بێتوانا و دەستەوەستان نەبووە بەهۆی بەدیهێنانیانەوە ، لە توانایدایە ئەو مردوانە زیندووبكاتەوە كە یەكەمجار بەدیهێنان ؟ بەڵێ ئەو كارە زۆر ئاسانە بۆ ئەو خوایەی كە هیچى لێگیرنابێت ، بێگومان هەر خۆی بەتوانایە بەسەر هەموو شتێكدا .
 خواى گەورە دەفەرموێت: (أَوَلَيْسَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ بَلَى وَهُوَ الْخَلاَّقُ الْعَلِيمُ) (81) (إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئاً أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ) (يّـس:82).
 واتە: وە ئایا ئەو زاتەى كە ئاسمانەكان و زەوى و ئەوەى لە نێوانیشیاندایە دروستیكردووە ناتوانێت هاوشێوەیان دروست بكات ، و بیانگەڕێنێتەوە وەك چۆن لەسەرەتادا دروستى كردوون ، لەكاتێكدا كە ئەو دروستكارى هەموو دروستكراوەكانە ، و زانایە بەوەى دروستى كردووە و دروستى دەكات ، و هیچى لێشاراوە نیە (81) خواى بەرز و باڵا كە بیەوێت فەرمان بە شتێك بكات پێى بڵێ : ( ببە ) ڕاستەوخۆ دەبێت ، وە لەوانەش مراندن و زیندووبوونەوە ، و لە گۆڕدەرهاتن و ئامادەبوون بۆ لێپرسینەوە (82).
3- هەموو خاوەن ژیریەك و خاوەن چاوێكى حەق بین دەبینێت كە زەوى ووشك و بێ ڕووەكە، جا كاتێك كە بارانى بەسەردا دەبارێت زیندوودەبێتەوە و ڕووەكى لێ دەڕوێت، جا ئەو زاتەى كە توانایە بەسەر زیندووكردنەوەى زەویدا لەپاش مردنى بێگومان بەتوانایشە بەسەر زیندووكردنەوەى مردووان و لەگۆڕدەرهێنانیان. خواى گەورە دەفەرموێت: (وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الأَرْضَ خَاشِعَةً فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِي الْمَوْتَى إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) (فصلت:39) .
 واتە: وە لە بەڵگە و نیشانەكانى تاك وتەنهایى وهێز ودەسەڵاتى خواى پەروەردگار ئەوەیە : كە تۆ زەوى بە وشكى و بێ گژوگیا دەبینى ، جا كاتێك بارانمان بەسەریا باراند گەش وزیندوو دەبێتەوە ، دەجولێتەوە بەگژوگیا ، و بەرز دەبێتەوە ، بێگومان ئەوەى كە زەوى زیندوكردەوە لەپاش مردن و وشك هەڵگەڕانى ، تواناى ئەوەى هەیە كە بەدیهێنراوەكان لەپاش مردنیان زیندوو بكاتەوە ، وە بێگومان هەر ئەوە كە بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانا و بەدەسەڵاتە ، جا هەروەكو چۆن بێ دەسەڵات و دەستەوەستان نیە لە ئاست زیندوكردنەوەى زەوى لەپاش مردنى ، بەهەمان شێوەش لەئاست زیندوكردنەوەى مردوان بێ دەسەڵات و دەستەوەستان نیە .
سێ یەم: باس و بابەتى زیندووبوونەوەى كارێكە كە هەست و واقعیش شاهێدى بوونى دەدەن و لەوانەش خواى گەورە بەسەرهاتى زیندووكردنەوەى مردوانى بۆ باس كردووین هەر لەسورەتى بەقەرەدا پێنج ڕووداوى زیندووبونەوەى تێدایە كەدەفەرموێت: (أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَى قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّى يُحْيِي هَذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ قَالَ لَبِثْتُ يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانْظُرْ إِلَى طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ وَانْظُرْ إِلَى حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ وَانْظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنْشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْماً فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) (البقرة:259) .
واتە: یان ئەى پەیامبەرى خوا    هاوشێوەى ئەو كەسەت بینیوە كە تێپەڕبوو بەلاى لادێیەكى وێرانەدا ، كە داڕوخاوبوو بەسەر بنمیچە و سەقفەكەیدا ، ئەوەبوو وتى : خواى پەروەردگار چۆن ئەم لادێیە پاش مردنى زیندودەكاتەوە ؟ ئەوەبوو خواى گەورە بۆ ماوەى سەد ساڵ مراندى ، پاشان ڕوحەكەى بۆ گێڕایەوە ، و پێى فەرموو : چەند بوو ئەو ماوەیەى بەمردوێتى مایتەوە ؟ وتى : ڕۆژێك یان چەند ڕۆژێك ، ئەویش پێى ڕاگەیاند كە سەد ساڵ بەمردووى ماوەتەوە ، و فەرمانى پێكرد تەماشاى خواردن و خواردنەوەكەى بكات ، وە چۆن خواى پەروەردگار ئەو ماوە زۆرە لە گۆڕان پاراستویەتى ، وە فەرمانیشى پێكرد : كە تەماشاى گوێدرێژەكەى بكات چۆن خواى پەروەردگار زیندوى كردووەتەوە پاش ئەوەى بووبوو بە ئێسك وپروسكى پەرشوبڵاو بەو ناوەدا ، وە پێى وت : وە تۆ دەكەین بەئایەت و نیشانەیەك بۆ خەڵك ، واتە : نیشانەیەكى دیار وئاشكرا لەسەر قودرەتى خواى پەروەردگار لەسەر زیندوبونەوەى پاش مردن ، وە فەرمانى پێكرد كە تەماشاى ئێسكەكان بكات چۆن خواى پەروەردگار هەندێكى بەسەر هەندێكى تریدا بەرز دەكاتەوە ، وە هەندێكى دەگەیەنێتە هەندێكى ترى ، پاش پێكهاتن گۆشتى بە بەردا دەكات ، و پاشان ژیانى بە بەردا دەكات ، كە هەمو ئەوانەى بەچاوى خۆى بۆ ڕون بویەوە دانى بەمەزنى خوادا نا ، و بەوەش كە بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانایە ، وە بوو بە نیشانەیەك بۆ خەڵك .
چوارەم: حیكمەت وا دەخوازێت كە زیندووبونەوە هەبێت لەپاش مردن و تیاچوون بۆ ئەوەى هەركەسە وبەگوێرەى كردەوەى خۆى سزا یان پاداشت وەربگرێت، جا ئەگەر ئەوە نەبووایە ئەوا بەدیهێنانى دروستكراوەكان پووچ و بێ بنەما و بێ حیكمەت دەبوو وە جیاوازى نەدەبوو لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵاندا لەم ژیانەدا. خواى گەورە دەفەرموێت: (أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثاً وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لا تُرْجَعُونَ) (115) (فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ) (المؤمنون:116)
واتە: ئایا واتان دەزانى ـ ئەى دروستكراوان ـ كە ئێمە ئێوەمان بەبێ هودە و بێ بایەخ پێدان دروستكردووە ، بەبێ هیچ فەرمان و یاساغیەك و هیچ پاداشت و سزایەك ، وە ئێوە لەدواڕۆژدا بۆلاى ئێمە ناگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشتدانەوە ؟(115) بەرزى و بڵندى بۆ ئەو خوایەى كە خاوەن تەصەروفە لەهەموو شتێكدا ، ئەو خوایەى كە هەق و ڕەوایە ، و بەڵێنی هەق و ڕاستە ، و هەڕەشەشی هەر هەق و ڕاست ، وە هەموو شتێك كە ئەو فەرمانیان پێدەكات هەق ڕاستین ، پاك ، و دوور و بەریە لەوەى كە هیچ شتێك بە گاڵتەجاڕی و بێهوودە دروست بكات ، و هیچ پەرستراوێك نیە كە بەهەق شایستەى پەرستن بێت جگە لەو نەبێت ، پەروەردگاری عەرشی پیرۆزە ، كە گەورەترینى دروسكراوەكانە .
خواى گەورە دەفەرموێت: (إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى) (طـه:15) واتە: بێگومان ڕۆژى دواى ـ ئەو ڕۆژەى كە خەڵكى تێدا زیندودەكرێتەوە ـ دێت و هیچ گومانێك لەڕوودانى نیە، نزیكە لەوەى كە لەخۆشمى بشارمەوە ، جاچۆن كەسێك لەدروست كراوەكان دەیزانێت ؟ ئەوەش بۆ ئەوەیە پاداشتى هەموو نەفسێك بدرێتەوە بەپێى ئەوەى كە لە دونیادا لەچاكە وخراپە ئەنجامیداون .
خواى گەورە دەفەرموێت: (وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لا يَبْعَثُ اللَّهُ مَنْ يَمُوتُ بَلَى وَعْداً عَلَيْهِ حَقّاً وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ) (38) (لِيُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ كَانُوا كَاذِبِينَ) (39) )إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَيْءٍ إِذَا أَرَدْنَاهُ أَنْ نَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ) (النحل:38، 40)
 واتە: ئەو هاوەڵبڕیاردەرانە سوێندی قورسیان بەخوای پەروەردگار خواردووە كە : هەرگیز خوای پەروەردگار كەس زیندوو ناكاتەوە پاش ئەوەی كە جەستەی دەڕزێت و پەرشوبڵاو دەبێتەوە ، بەڵكو بەبێ گومان و بەدڵنیاییەوە زیندوویان دەكاتەوە ، ئەوەش ـ زیندوبوونەوەیان ـ پەیمانی ڕەوای خوای پەروەردگارە ، بەڵام زۆربەی خەڵك توانای خوای پەروەردگار ناناسن لەزیندووبوونەوە هەر بۆیە نكۆڵی لێدەكەن(38) خوای پەروەردگار هەموو بەندەكان زیندوودەكاتەوە بۆ ئەوەی ڕاستی زیندووبوونەوەیان بۆ ڕوون ببێتەوە كە پێشتر ڕاجیاوازبوون لەسەری وە بۆ ئەوەی بێ باوەڕە نكۆڵیكارەكان بزانن كە لەسەر پوچەڵی بوون و درۆزنیش بوون كاتێك سوێندیان دەخوارد كە زیندووبوونەوە بوونی نیە(39) دڵنیابن لەوەی كە ئەنجامدانی زیندووبوونەوە كارێكی ئاسانە لامان ، وە ئەگەر بمانەوێت بیهێنینە بوون ئەوا تەنها پێی دەڵێین : ( ببە ) ، ئەو كاتە هاتووەتەبوونەوە(40).
خواى گەورە دەفەرموێت: (زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ) (التغابن:7)
واتە: بێباوەڕان بە لاف و گەزاف گومانێكى پوچەڵیان بەرامبەر بە خواى پەروەردگار دەبەن كە پێیان وایە لەپاش مردن لە گۆڕەكانیاندا زیندوو ناكرێنەوە ، دەسا ـ ئەى پەیامبەرى خوا    ـ پێیان بڵێ : بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بە زیندوویی لە گۆڕەكانتان دێنە دەرەوە ، پاشان هەواڵى هەموو ئەوەتان پێدەدرێت كە لە دونیادا ئەنجامتان داوون ، و ئەوەش بۆ خوا كارێكى ئاسانە .  
جا ئەگەر ئەم بەڵگە ڕوونانە خرانە ڕوو بۆیان وكەچى ئەوان هەر بەردەوام بوون وسووربون لەسەر ئینكارى و نكۆڵى كردنەكەیان، ئەوا با بزانن كە ستەمكاران سەرئەنجامیان چی دەبێت و بۆ كوێ دەگەڕێنەوە.


سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٠٩٥ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى