کاریگەری دوعا لەسەر قەدەری مرۆڤ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاریگەری دوعا لەسەر قەدەری مرۆڤ
پرسیار:

ئایا دوعا كاریگەرى هەیە لەسەر گۆڕینى ئەوەى كە لەسەر مرۆڤ نووسراوە پێش دروست بوونى؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

گومانى تێدا نییە كە دوعا كاریگەرى هەیە لەسەر ئەو شتەى كە نووسراوە لەسەر بەندە، بەڵام ئەو گۆڕینەش دووبارە دەنووسرێتەوە بەهۆى دوعاكەوە، جا بۆیە وا گومان مەبە كە تۆ كاتێك دوعا دەكەیت ئەوا دوعاى شتێكى نەنووسراو دەكەیت، نەخێر بەڵكو دوعاكە و ئەوەش دێتەبوون وڕوودەدات هەر نووسراوە.

هەربۆیە دەبینین قورئان خوێنێك بەسەر نەخۆشێكدا دەخوێنێت و چاك دەبێتەوە، وە چیرۆكى ئەو سریەى كە پێغەمبەرى خوا  ناردنى وئەوانیش لاى كەسانێك لایاندا وەكو میوان بەڵام ئەوان وەریان نەگرتن، جا قەدەرى خوا وابوو كە مارێك داى بە گەورەكەیانەوە ئەوانیش داوایان لەم كۆمەڵە هاوەڵانە كرد كە بەسەریدا بخوێنێت، و هاوەڵانیش وتیان بەمەرجێك دەخوێنین كە كرێمان پێ بدەن، ئەوانیش ڕازى بوون كە ئاژەڵیان پێ بدەن، و ئەوەبوو یەكێكیان رۆیشت و سورەتى فاتیحەى بەسەریدا خوێند و مارپێوەدراوەكە بەگورج وگۆڵیەوە هەستایە سەرپێ وەكو بڵێی وشترى پێ بەستراوبوو كرایەوە، جا مەبەست ئەوەیە كە قورئان خوێندنەكە كاریگەرى لەسەر نەخۆشەكە هەبوو.
هەربۆیە دوعا كاریگەرى هەیە بەڵام نەوەك قەدەر بگۆڕێت، بەڵكو ئەوەش نووسراوە بەهۆى دوعاوە وهەموو شتێكیش لاى خواى گەورە بەقەدەرە، وبەهەمان شێوە هەموو هۆكارەكان كاریگەرى خۆیان هەیە بە ئیزنى خوا، بۆیە هۆكار و ڕوودان بەهۆى هۆكارەوە هەمووى نووسراوە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٤,٧١٣ بەش: باوەڕبون بە قەدەر