ئایا چاككردن و تازەكردنەوەی مزگەوتەكان مرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە لەسەری وەكو دروست كردنی مزگەوت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا چاككردن و تازەكردنەوەی مزگەوتەكان مرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە لەسەری وەكو دروست كردنی مزگەوت؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. 

ڕازاندنەوەی مزگەوت چەند بەشێكە:
بەشی یەكەم:
تازەكردنەوەیەك كە پێویست نەبێت، من گومان دەبەم كە بكەرەكەی لە تاوانەوە نزیكتر بێت تاوەكو پاداشت، لەبەر ئەوەی پێویست ناكات، تەنها ئەوە نەبێت بۆ مەبەستی جوانكاری مزگەوتە ئەوەش واتە بە فیڕۆدانی ماڵ وسامان بەبێ سوود، وە ئەو پارەیەی كە سەرفی دەكەی لەم جوانكارەیەدا بڕۆ لە مزگەوتێكی تردا سەرفی بكە كە خەڵك سوودی لێ ببینێت.
بەشی دووەم:
تازەكردنەوەیەك كە پێویست بكات نەوەك زەرورەت بێت، وەكو درز بردنی زەویەكەی و شەق بردنی بەڵام مزگەوتەكە نەڕوخاوە و بەڵكو وەستاوە ئەمە مرۆڤی لەسەر پاداشت دەدرێتەوە چونكە بریتیە لە پاككردنەوەی مزگەوت، وە پێغەمبەری خوایش فەرمانی كردووە بە دروستكردن و پاككردنەوەو بۆنخۆشكردنی مزگەوت.
بەشی سێیەم لە تازەكردنەوە:
تازەكردنەوەیەك كە زەرورەت بێت وەكو شەقبردنی دیواری ئەو مزگەوتانەی كە لە گڵ (قوڕ) دروست كراون یان شەق بردنی ئەو دنگەو جسرانەی كە سەقفی مزگەوتەكەی پێ ڕاگیركراوە (چونكە مەترسی دروست دەكات) ئەمەش وەكو دروست كردنی مزگەوتەكە وایە چونكە چاككردنەوەی زۆر پێویستە.
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [2]
الصلاة > أحكام المساجد

سەردان: ١,٨٢٦ بەش: ئادابەکانى مزگەوت