ڕوخسەت و کارئاسانی شەرع بۆ کەسی موسافیر و ڕێبوار: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕوخسەت و کارئاسانی شەرع بۆ کەسی موسافیر و ڕێبوار
پرسیار:

ئەو ڕوخسەت و کارئاسانیانە چین کە لەشەرعدا دانراوە بۆ کەسی موسافیر و ڕێبوار؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

روخصەتەكانى سەفەر چــوارن:

1- نوێژە چواریەكان دەبن بە دوو ركات.
2- بە رۆژو نەبوون لە رەمەزاندا و لە رۆژانى تردا بە قەزا دەیداتەوە.

3- مەسح لەسەر خوف وگۆرەوى بۆ ماوەى سێ رۆژ بە شەوەكانیەوە لە یەكەم جارى مەسحەوە.
4- نەمانى سوننەتە راتبەكانى نیوەڕۆ و مەغریب و عیشا، بەڵام سوننەتى پێش نوێژى بەیانى و تەواوى سوننەتەكانى تر وەكو خۆیان دەمێننەوە.

بۆیە كەسی رێبوار دەتوانێت شەونوێژ و وسوننەتى بەیانى و دوو ركاتى چێشتەنگاو وسوننەتى دەستنوێژ و تەحیە المسجد و دوو ركاتى هاتنەوە لە سەفەر بكات چونكە سوننەت وایە كە كەسێك لەسەفەر دەگەڕێتەوە سەرەتا لە مزگەوت دابەزێت و دوو ركات نوێژى سوننەت بكات ئەوجا بگەڕێتەوە ماڵ(١).

هەروەها تەواوى نوێژە سوننەتەكان وەكو خۆیان دەمێننەوە و سەبارەت بە كەسی رێبوار جگە لەوەى كە پێشتر ووتم كە بریتین لە سوننەتى نیوەڕۆ و مەغریب و عیشا، چونكە پێغەمبەرى خوا ئەم سێ سوننەتەى نەدەكرد.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

(١) ورد هذا في حديث كعب بن مالك الطويل في قصة توبته ولفظه :" كان إذا قدم من سفر بدأ بالمسجد فركع فيه ركعتين" ، رواه البخاري في المغازي، باب حديث كعب بن مالك (4418)، ورواه مسلم في التوبة، باب : حديث توبة كعب ح 53 (2769).

سەردان: ١,٧٢٧ بەش: هەمەجۆر