حوکمی ڕۆژووی کەسێک کاتێک توشی لەشگرانی دەبێت لە خەودا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆژووی کەسێک کاتێک توشی لەشگرانی دەبێت لە خەودا
پرسیار:

كەسێكى بەرۆژو تووشی لەشگرانى دەبێت ئایا رۆژوەكەى صەحیح وتەواوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

رۆژوەكەى تەواوە چونكە لەشگرانى بوون لەخەودا رۆژو ناشكێنێت، لەبەر ئەوەى بەبێ ویستى خۆیەتى و مرۆڤیش لەكاتى خەوتندا قەڵەمى نووسینى تاوانى لەسەر هەڵگیراوە

بەڵێ رۆژوەكەى تەواوە چونكە لەشگرانى بوون لەخەودا رۆژو ناشكێنێت، لەبەر ئەوەى بەبێ ویستى خۆیەتى و مرۆڤیش لەكاتى خەوتندا قەڵەمى نووسینى تاوانى لەسەر هەڵگیراوە، و لێرەدا بە گونجاوى دەزانم كە سەرنج بخەمە سەر حاڵەتێك ئەویش ئەوەیە كە لەم رۆژگارەدا زۆرێك لە خەڵكى بەشەو ناخەون و سەرقاڵى شتانێكى بێ سوود بەڵكو زەرەرمەندیشن، پاشان رۆژەكەیان هەمووى یان زۆربەى بەخەوتن بەسەر دەبەن ئەمەش ناكرێت لەموسڵماندا شتى وا ڕووبدات بەڵكو ئەوەى دەبێت بكرێت ئەوەیە كە مرۆڤ رۆژوەكەى هەمووى دەبێت بكاتە عیبادەت وخواپەرستى و زیكر و قورئان خوێندن و جۆرەكانى ترى عیبادەت كەلە خوا نزیكى دەكاتەوە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -