عیدەی ئافرەتی تەڵاق دراو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
عیدەی ئافرەتی تەڵاق دراو
پرسیار:

کە ئافرەت تەڵاق درا کەى دەتوانێت شوو بکاتەوە؟ئومێدەوارم ڕوونکردنەوەیەکمان بدەنێ لەبارەی عیدەی ئافرەتی تەڵاق دراوەوە

ئافرەتی تەڵاق دراو پێش گواستنەوە و خەڵوەت دروست کردن لەگەڵی واتە: پێش ئەوەی جیماعی لەگەدا کرابێت عیدەی لەسەر نی یە ، بەو مانایەیی هەرکات تەڵاق درا دەتوانێت یەکسەر شوو بەکەسێکی تر بکات ، بەڵام گەر گواسترابێتەوە یاخود خەڵوەت وجیماعی لەگەڵ کرابێت ئەوا عیدەی لەسەر پێویستە بەم شێوەیەیە لای خوارەوە :

یەکەم : گەر حەملی هەبێت ودوو گیان بێت ئەوا عیدەکەی بەدانانی حەملەکەیەتی جا ماوەی دانانەکە زۆر بێت یاخود کەم ، چونکە ڕەنگە لەبەیانی دا تەڵاقی بدرێت ولەئێوارەدا منداڵی ببێت ، وەهەروەها ڕەنگە لەمانگی موحەڕەم دا تەڵاقی بدرێت کەچی تاوەکو مانگی "ذي الحجة" منداڵی نەبێت  ، واتە: بۆ ماوەی دوازدە مانگ لەعیدەدا بمێنێتەوە ، گرنگ ئافرەتی دوو گیان عیدەکەی دانانی منداڵەکەیەتی ، بەڵگەشمان ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ( وَأُولاتُ الأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ) .
واتە: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ته‌ڵاقدرا یان مێرده‌كه‌ی مردو دووگیان بوون ئه‌و كاته‌ عیدده‌یان بریتییه‌ له‌ دانانی حه‌مله‌كه‌یان، هه‌ر كاتێك حه‌مله‌كه‌یان دانا ئه‌وه‌ عیدده‌كه‌یان كۆتایی هاتووه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێكیش بێت .

دووەم : خۆ ئەگەر حەملی نەبوو و ئافرەتێک بوو کەبالغ بوو وکەوتبووەوە حەیزەوە ئەوا عیدەکەی بینینی سێ حەیزی تەواوە دوای تەڵاق دان ، بەو مانایەیی: توشی حەیز ببێت پاشان پاک ببێتەوە ، دوو بارە توشی حەیز ببێت پاشان پاک ببێتەوە ، بۆ جاری سێیەم توشی حەیز ببێت پاشان پاک ببێتەوە ، ئەمە سێ حەیزی تەواوە جا ماوەکەی کورت بێت یاخود درێژ ، بۆیە گەر لەحاڵەتێکدا مێردەکەی تەڵاقی دا لەکاتێکدا شیری دەدا ونەکەوتە حەیزەوە تا دوو ساڵ ئەوا دەمێنێتەوە وچاوەڕێ دەکات تاوەکو سێ جار دەکەوێتەوە حەیزە لەم حاڵەتەدا مانەوەی لەعیدەدا دوو ساڵ یاخود زیاترە ، گرنگ ئەوەیە ئەو ئافرەتەی کەبالغ بووە وکەوتۆتە حەیزەوە ئەوا عیدەکەی سێ حەیزی تەواوە جا ماوەکەی درێژ بێت یاخود کورت ، ئەمەش بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلاثَةَ قُرُوءٍ ) .
واتە: ئافره‌تانی ته‌ڵاق دراو سێ (قورء) واته‌: سێ حه‌یز چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌ عیدده‌كه‌یانه‌ ئافره‌تێك كه‌ ته‌ڵاق بدرێ عیدده‌كه‌ی سێ حه‌یزه‌.

سێیەم : بەنیسبەت ئەو ئافرەتەی کەحەیز نابینێت جا لەبەر بچووکی بێت یاخود تەمەن گەورەیی وحەیزی کۆتایی هاتبێت ئەوا عیدەکەی سێ مانگە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە: ( وَاللائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللائِي لَمْ يَحِضْنَ ) .
واتە: وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ بێ ئومێد بوونه‌ له‌ كه‌وتنه‌ سووڕی مانگانه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یى ته‌مه‌نیان، وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ هێشتا كه‌م ته‌مه‌نن و نه‌كه‌وتوونه‌ته‌ سووڕی مانگانه‌وه‌، وه‌ ئێوه‌ گومانتان هه‌بوو له‌ عیدده‌كه‌یان و نه‌تانزانی عیدده‌یان چه‌نده‌ ئه‌وه‌ عیدده‌ی ئه‌وانه‌ سێ مانگه‌.

چوارەم : گەر حەیزی نەمابێت بەهۆکارێک کە دەزانرێت جارێکی تر توشی حەیز نابێتەوە وەک ئەوەی ڕەحمی دەرهێنرابێت ئەوا ئەم ئافرەتە وەک ئافڕەتی پیر ــ  ئەوەی کەحەیزی کۆتایی هاتووە ــ وایە ، بۆیە عیدەکەی سێ مانگە. 

پێنجەم : گەر حەیزی نەمابێت بەڵام دەزانرێت چی حەیزەکەی  نەهێشتووە ، لەم حاڵەتەدا چاوەڕێ دەکات تاوەکو ئەو هۆکارە نامێنێت کەحەیزەکەی نەهێشتووە تاوەکو حەیزەکەی دەگەڕێتەوە وعیدە دەبینێت .

شەشەم : گەر حەیزی نەمابێت وە ناشزانرێت چ شتێک حەیزەکەی  نەهێشتووە ، لەم حاڵەتەد زانایان دەڵێن: ساڵێکی تەواو لەعیدەدا دەبێت وچاوەڕێ دەکات ، نۆ مانگی لەبەر ئەوەی نەوەک دوو گیان بێت وسێ مانگەکەی تریش وەک عیدە .

ئا ئەمە جۆری عیدەی ئافرەتی تەڵاق دراوە .

وەڵامى شێخ : محمد بن صالح العثيمين رحمه الله ، "مجموعة أسئلة تهم الأسرة المسلمة" ص 61-63

سەردان: ٣٣٢ بەش: تەڵاق و جیابونەوە