چاوپیسی چارەسەر و خۆپارێزێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چاوپیسی چارەسەر و خۆپارێزێ
پرسیار:

ئایا چاوپیسی لەمرۆڤ دەدات و تووشی دەكات؟ وە چارەسەرى چۆنە؟ وە ئایا خۆپارێزى كردن لێى پێچەوانەى تەوەكول وپشت بەخوابەستنە؟

بۆچوونى ئێمە لەسەر چاو ئەوەیە كە حەقە و سابتە وبوونى هەیە لە ڕووى شەرع و هەستەوە، خواى گەورە دەفەرموێت:
(وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ)(القلم: من الآية51) واتە: بێگومان ـ ئەى پەیامبەرى خوا  ـ ئەو بآباوەڕانە لە ڕق و دوژمنایەتیان بۆت نزیك بوو چاوت لێبدەن كاتێك گوێبیستى قورئان بوون ، ئەگەر پاراستن و پارێزگاری خوا نەبوایە بۆت. وە ابن عباس و جگە لەویش وتویانە واتە: چاوت لێ بدەن، وە پێغەمبەرى خوایش  فەرموویەتى:  ((العين حق ولو كان شيء سابق القدر سبقت العين وإذا استغسلتم فاغسلوا))(١).
واتە: چاو حەقە وبوونى هەیە، وە ئەگەر شتێك پێش قەدەر بكەوتایە ئەوا چاو پێشی دەكەوت، وە ئەگەر داواتان لێكرا خۆتان بشۆن ئەوا خۆتان بشۆن.
لەوەش بۆ نمونە نەسائی و ابن ماجە گێڕاویانەتەوە كە عامرى كوڕى رەبیعە تێپەڕى بەلاى سەهلى كوڕى حونەیفدا كەلەو كاتەدا خۆى دەشوشت و وتى: ( تائێستا پێستى وا جوان و سپیم نەبینیوە وەكو ئەمڕۆ) جا ئەوەندەى پێ نەچوو سەهل بورایەوە و كەوت بەسەر زەویدا و هێنایان بۆ لاى پێغەمبەرى خوا  و فەرمووى: ( گومانتان بۆ كێ دەڕوا و كێ تۆمەتبار دەكەن لەوبارەیەوە؟ ئەوانیش وتیان: عامرى كوڕى ڕەبیعە، پێغەمبەرى خوایش  فەرمووى: بۆچى یەكێكتان براكەى دەكوژێت، جا ئەگەر یەكێكتان شتێكى بەبراكەیەوە بینى كەسەرسامى كرد با بڵێت: اللهم بارك فية يان بڵێت: (ما شاء الله)(٢) پاشان داواى ئاوى كرد و فەرمانى بە عامر كرد كە دەستنوێژ بگرێت ئەویش دەموچاوى شۆرد و دەستەكانى لەگەڵ ئانیشكەكانى و ئەژنۆكانى وبەشی ناوەوەى لاى ڕانى و فەرمانى كرد كە ئاوەكە بكەن بەسەریدا ولە لەفزێكى تردا هاتووە كە لەپشتەوە فەرمانى كرد بیكەن بەسەریدا. جا بۆیە واقع شاهێدە لەسەر بوونى كاریگەرى چاو و ناتوانرێت نكۆڵى لێ بكرێت.
وە لەكاتى ڕوودانى كاریگەرى چاودا ئەم چارەسەرە شەرعیانەى خوارەوە بەكاردێن:
1- بەسەردا خوێندن: پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت: ((لا رقية إلا من عين أو حمة))(٣)  .  واتە: روقیە ناكرێت مەگەر لەكاتى چاولێدان و هەبوونى تادا نەبێت. ئەویش دەوترێت: ((باسم الله أرقيك، من كل شيء يوذيك، من شر كل نفس، أو عين حاسد، الله يشفيك، باسم الله أرقيك)).
2-  داوا لە كەسە چاولێدەرەكە دەكرێت كە خۆى بشوات وەكو فەرموودەكەى پێشو كەباسی كرا و فەرمان بە عامرى كوڕى رەبیعە كرا بە خۆشۆردن و پاشان ڕۆكردنى بەسەر چاولێدراودا.
بەڵام بردنى پاشەڕۆى كەسەكە وەكو پیسی و میزى ئەوا هیچ بنچینەیەكى نییە یان بردنى هەرشتێكى ترى، بەڵكو ئەوەى هاتووە ئەوەیە كە پێشتر باسی كرا لە شۆردنى ئەندامەكانى وەكو ئەوەى لە فەرموودەكەدا هاتووە. والله أعلم .
وە خۆپاراستن لە چاو پێشوەخت هیچ پێچەوانەى تەوەكول نییە و بەڵكو ئەوە خودى تەوەكولە، چونكە تەوەكول بریتیە لە بەڕاست پشت بەستن بەخوا لەگەڵ بەكارهێنانى هۆكارە رێگاپێدراوەكان یان ئەوانەى فەرمانیان پێكراوە، وە پێغەمبەرى خوا  پەناى حەسەن و حوسەینى دەگرت بەخواو دەیفەرموو:  ((أعيذكما بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة، ومن كل عين لامة))(٤)
وە دەیفەرموو بەم شێوەیەش إبراهیم پەناى إسحاق وإسماعیلی دەگرت بەخوا علیهما السلام. رواه البخاري .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه مسلم، كتاب السلام، باب الطب والمرض والرقى (2188) .
(٢) أخرجه ابن ماجه، كتاب الطب، باب العين (3509) .
(٣) أخرجه البخاري، كتاب الطب، باب من اكتوى أو كوى غيره (5704) . ومسلم، كتاب الإيمان، باب الدليل على دخول طوائف من المسلمين الجنة (216).
(٤) أخرجه ابن ماجه، كتاب الطب، باب ما يعوذ به من الحمى (3527) .

سەردان: ٦,٣٤٨ بەش: سيحر و جادوو