حوکمی زەکاتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆ کرێ دانراون: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی زەکاتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆ کرێ دانراون
پرسیار:

ئایا ئەو ئۆتۆمبیلانەى كە دانراون بۆ كرێ و ئۆتۆمبیلى تایبەت زەكاتیان تێدا هەیە؟

ئەو ئۆتۆمبیلانەى كە مرۆڤ دایان دەنێت بۆ گواستنەوە و ئۆتۆمبیلى تایبەت كە مرۆڤ بۆ خۆى بەكارى دەهێنێت هیچیان زەكاتیان تێدا نییە بەڵـكو لە كرێكەیدایە ئەگەر خۆى گەیشتە حەدى نیصاب یان لەگەڵ پارەى تردا كە هەیبوو گەیشتە حەدى نیصاب و ساڵ بەسەریدا تێپەڕبوو، بەهەمان شێـوە ئەو موڵكانەى كە دانراون بۆ كرێ زەكاتیان تێدا نییە بەڵكو زەكات لە كرێكەیدایە (ئەگەر گەیشتە حەدى نیصاب).

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله

واتە : ئەگەر کەسێک پارەى بە کرێدانى ئۆتۆمبێل یان خانووى کۆکردەوە و تاوەکو ساڵێک دانرا و گەشتبێتە ڕادەى زەکات یان لەگەڵ پارەکانى ترى دا گەشتبێتە حەدی زەکات ئەوا زەکاتى هەموی پێکەوە دەدات ، بەڵام گەر کەسێک ئۆتۆمبێل یان خانوى دابێ بە کرێ و مانگانە کە کرێ کە وەردەگرێ سەرفی دەکات ئەوە هیچ زەکاتى لەسەر نیە 

سەردان: ٣,٢٦٤ بەش: زەکات و سەرفیترە