حوکمى کەڵەشاخ گرتن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى کەڵەشاخ گرتن
پرسیار:

ئایا کەڵەشاخ گرتن سوننەتی پێغەمبەرە ، یاخود چارەسەرێک بووە تەنها لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی اللە علیه وسلم بووە ؟

زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی حوکمی کەڵەشاخەوە ودوو بۆ چوونیان هەیە :

بۆ چوونی یەکەم : کەڵەشاخ سوننەتە و کارێکی باشه .

لە "الفتاوى الهندية" (5/355):دا هاتووە : کەڵەشاخ کردن کارێکی باشە بۆ هەموو کەسێک .

وە ابن مفلح رحمه الله دەڵێت : بەنیسبەت کەڵەشاخەوە : چەندین فەرموودەی لەبارەوە هاتووە ، کەباس لەکردن وفەزڵ وکاتەکەی دەکەن ، پێغەمبەر کردووەیەتی لە حەڤدە وبیست ویەکی مانگ دا  "الآداب الشرعية" (3/87)

وە چەند بەڵگەیەکیان بۆ هێناوەتەوە .

بۆچوونی دووەم : یەکێک لەو چارەسەرانەی کەموباحن ، و بەشێک نی یە لەو سوننەتە شەرعیانەی کەپاداشتی بۆ دانراوە  .

 الكاساني الحنفي رحمه الله دەڵێت : "الحجامة أمر مباح"  "بدائع الصنائع" (4/190)
واتە : کەڵەشاخ کارێکی موباحە .

وە الخطابي رحمه الله دەڵێت :
"الحجامة مباحة، وفيها نفع وصلاح الأبدان" . "معالم السنن" (3/103)، ونحوه في "شرح ابن بطال" (9/404)، "النهاية في غريب الحديث" (2/5) وغيرها.
واتە : کەڵەشاخ موباحە ، وسوود و قازانجی بۆ لاشە هەیە .

وە دەکرێت بەڵگە بۆ ئەم بۆچوونە بهێندرێتە بەمانە :

کەڵەشاخ یەکێکە لەو شتانەی کە پێشتر وپێش ئیسلام عەرەب زانیویانە ، بەڵکو گەلانی تریش زانیویانە لەسەدەکانی ڕابردوودا ، هەروەک مەعلومە لەکتێبە مێژوویەکاندا ، تەنانەت لەسەردەمی فیرعەونەکانیشدا هەبووە ، وتایبەت نی یە بەئیسلامەوە ، جا هەر شتێک وا بێت ئەوا ئەسڵ تیایدا ئەوەیە موباحە وهیچ کەسێک ئەنجامی نادات مەگەر پێویستی بەچارەسەر وتەداوی بێت  .

جا ئەسڵ لەبابەتەکانی عادات و بوارەکانی ژیاندا ئەوەیە موباحە ؛ تەنها ئەوانە نەبێت کەپەیوەندیان بە فەزائیلی ئەخلاق وشتی باشەوە هەیە ، جا مادام لەچوار چێوە عادات دایە ئەوەیە بەموباحی دەمێنێتەوە .

وە لەپێغەمبەرەوە نەهاتووە پاداشتێکی بۆ دیاری کردبێت ، وهیچ سزایەکی بۆ دانەناوە وهیچ سەرزەنشتیشی ئەوانەشی نەکردووە کەوازی لێ دێنن .

وە هیچ لایەکی عیبادەتی تێدا بەدی ناکرێت ، وهیچ نزیک بوونەوەیەکیشی تێدا نی یە لەخوداوە ، بەڵکو وەکو هەموو عادەتەکانی ڕۆژانەی ترە کەخەڵک ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن .

جا ئەوەی بەدیار دەکەوێت : 
بۆ چوونی دووەم بەهێز تر وڕاجح ترە ، ئەوەش ئەوەیە کە کەڵەشاخ موباحە ویەکێکە لەعادەتە چاکەکانە وکەسێک دەیکات کەپێویستی پێی بێت نەک وەک عیبادەت ئەنجامی بدات .

 شيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :

کەڵەشاخ سوننەت نی یە ، کەڵەشاخ چارەسەرێکە و هەرکاتێ مرۆڤ پێویستی پێی بوو ئەنجامی دەدات ، خۆ ئەگەر پێویستی پێی نەبوو ئەوا نایکات .
 " مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (23/ 96) .

وە هیچ ڕێگریەک نی یە لەوەی بوترێت سوننەتە بۆ کەسێک کەنەخۆش بێت وپێویستی پێی بێت ، وە ئەم کەسە دوو شتی لەیەک کاتدا ئەنجام داوە :

تەداوی ، وهەڵبژاردنی کەڵەشاخ بەتایبەت ؛ چونکە پێغەمبەر هانی داوین بۆی ، وهەواڵی پێداوین شیفای تێدایە .

وە الإمام النفراوي المالكي رحمه الله دەڵێت : "الحجامة حسنة، أي مستحبة عند الحاجة إليها" انتهى من "الفواكه الدواني" (2/338)
واتە : کەڵەشاخ کارێکی باشە هەڵبەت لەکاتی پێویستیدا .

وە نەزانراوە لەسوننەتدا هاتبێت پێغەمبەر کەڵەشاخى کربێت لەکاتێکدا کەپێویستی پێ نەبووبێت ، بەڵکو کاتێ کەڵەشاخى کردووە کەپێویستی پێ بوایە ونەخۆش بوایە ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لەکاتی پێویستیدا ئەنجام دەدرێت  .

والله أعلم.

سەردان: ٤,٥١٠ بەش: پزیشکى