بێ گومانم لەوەى كە ئیسلام جوانترین بەرنامەی ژیانە بەڵام ئایا بوونى كەنیزەك زوڵم نى یە لە ئافرەت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بێ گومانم لەوەى كە ئیسلام جوانترین بەرنامەی ژیانە بەڵام ئایا بوونى كەنیزەك زوڵم نى یە لە ئافرەت؟
پرسیار:

بێ گومانم لەوەى كە ئیسلام جوانترین بەرنامەی ژیانە بەڵام ئایا بوونى كەنیزەك زوڵم نى یە لە ئافرەت؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

بهڵێ ئیسلام جوانترین و تەواو ترین بەرنامەیە لە هەموو خاڵەكانیدا لە بیروباوەڕ و شەریعەت و ئاكارەكاندا هەروەها لەمەسەلەى كەنیزەك دا باشترین چارەسەرى داناوە بۆ ئەو ژنانەى كە ئاینى خوایان هەڵنەگرتووە و دژایەتى بەندەكانى بەندەكانى خوایش دەكەن كە لە جەنگدا دەگیرێن باشترین چارەسەر ئەوەیە بدرێن بە پیاوانى موسڵمان لە كوفر و شیرك و كارى خراپ ڕزگار بكرێن ئەنجا ئێمە دەبێ ئەوەش بزانین ئەو ئافرەتانە جەنگیان كردووە و لە جەنگدا گیران بە هەر پێوەرێكى تر بێت جگە لە ئیسلام دەكوژرێن بەڵام ئیسلام دەیانكات بە هاوسەر لەگەڵ موسڵمانان وە بە شێوەیەكى واقعیش ئیسلام ئەم پیرۆژەیەى جێ بە جێ كردووە دایكى زۆرێك لە زانایانى ئیسلام كەنیزەك بوون و پاشان موسڵمانیش بوون جا نەك ئەمە زوڵم بێت بەڵكو ڕەحمەتێكى زۆر گەورەیە و جیاوازییەكى زۆرباشە لە نێوان پیاوان و ژناندا كە لە جەنگدا دەگیرێن.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٠٤٧ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان