ئايا چۆن کتێبی باش‌ و بەنرخ بناسين؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا چۆن کتێبی باش‌ و بەنرخ بناسين؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان بۆ ناسينەوەى كيتابی باش و بەنرخ دەبێت ئەوە بزانين كە هەر كتێبێك بەبەڵگەی شەرعی نوسرابووەوەو شتەكانی بەپێی بەڵگەی قورئانی پيرۆزو سوننەتی ڕاستی پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بوو ئەوە كيتابێکى چاكە، بەو مەرجەی كە تەفسيركردنی ئايەتەكان و شەرحكردنی فەرموودە ڕاستەكان بە تێگەیشتنی پێشينانی پياو چاك (سەلەفی ساڵەح) بێت.
بەڵام هەر كيتابێك بەپێی قورئانی پيرۆزو سوننەتی پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)و تێگەیشتنی سەلەفی ساڵەح نەبوو، ئەوە كيتابێکى باش نييەو پێويستە باوەڕدار خۆی لێبپارێزێت و نەيخوێنێتەوە، چونكە گومانی خراپی بۆ دروست دەكات.
م. عوبێد

سەردان: ٢,٩٩٣ بەش: زانست و بانگەواز