ئایا دروستە گاڵتە کردن لەگەڵ برادەر و ڕەفیقدا بەشێوەیەک لەیەک بدەن وجوێن بەیەک بدەن و قسەى ناشرین بە یەک بکەن بۆ گاڵتە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە گاڵتە کردن لەگەڵ برادەر و ڕەفیقدا بەشێوەیەک لەیەک بدەن وجوێن بەیەک بدەن و قسەى ناشرین بە یەک بکەن بۆ گاڵتە؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

گاڵتە کردن بەجوێندا و لەیەکدان و قسەى ناشرین بەیەک ، دروست نی یە چونکە : 
1- پێچەوانەی فەرمانی خودایە کەفەرمانی بەشتی باش کردووە ، ودور کەوتنەوە لەناو ناتۆرەنان لەیەک .
2- ئەو جۆرە قسانەی ئاماژەی پێداوە هۆکارێکی شەیتانییە بۆ ڕق ودوو بەرەکی خستنە نێو موسوڵمانانەوە .
3- ئەو کارە ، واتە (جوێن ولێدان)ئەزیەت دانێکی ڕوونە ، بۆیە دروست نی یە هەرچەند کەسی بەرانبەریش پێی ڕازی بێت .
4 – دەربڕینی ئەو وشە خراپانە ، پێچەوانەی ئەدەبی باوەڕدارە .
5- هەندێ جار ئەو گاڵتە کردنە دەبێتە هۆی بەڵاو وناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت وشەڕ وئاژاوەی لێ دەبێتەوە .

یەکەم :
پێویستە ئینسانی باوەڕدار ژیانی بەشتی گرنگ وسود بەخش بۆ دونیا ودوا ڕۆژ بەسەر بەرێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :
( وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ ) ال عمران /133.
واتە : وه‌ پێشبڕكێ و په‌له‌ بكه‌ن بۆ لێخۆشبوونێك له‌ په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ [وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ] وه‌ بۆ به‌هه‌شتێك كه‌ پانتایه‌كه‌ی فراوانه‌ به‌ فراوانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی كه‌ گه‌وره‌ترین دروستكراون [أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ] كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن .

وە عبداللَّەی کوڕی عومەر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا ، دەڵێت : " أَخَذَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِمَنْكِبِي ، فَقَالَ : ( كُنْ فِي الدُّنْيَا كَأَنَّكَ غَرِيبٌ أَوْ عَابِرُ سَبِيلٍ ) ، رواه البخاري (6416) .
واتە : پێغەمبەری خودا هەردوو شانمی گرت ، و فەرمووی : لە دونیادا وەكو غەریبێك بەڵكو وەكو ڕێبوارێك ببە .
جا عبدالله ى کوڕی عومەر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا دەیفەرموو : ( إِذَا أَمْسَيْتَ فَلاَ تَنْتَظِرِ الصَّبَاحَ ، وَإِذَا أَصْبَحْتَ فَلاَ تَنْتَظِرِ المَسَاءَ ، وَخُذْ مِنْ صِحَّتِكَ لِمَرَضِكَ ، وَمِنْ حَيَاتِكَ لِمَوْتِكَ )
ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەكە ، وە ئەگەر بەیانیشت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەكە ، وە لە لەش ساغیت بگەرەوە بۆ نەخۆشیت ، وە لە ژیانت بۆ مردنت .

دووەم :
گاڵتە کردن بەجوێندا و لەیەکدان و قسەى ناشرین بەیەک ، دروست نی یە چونکە
1- پێچەوانەی فەرمانی خودایە کەفەرمانی بەشتی باش کردووە ، ودور کەوتنەوە لەناو ناتۆرەنان لەیەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْكُمْ وَأَنْتُمْ مُعْرِضُونَ ) البقرة /83 .
واتە : ئێمە پەیمانمان لەبەنی ئیسڕائیل وەر گرت بەوەی کە هیچ کەسێک نەپەرستن جگە لەخودا ولەگەڵ باوک ودایکیاندا باش بن وەهەروەها لەگەڵ خزم وکەسانی هەژاردا باش بن ، وە بە وتەی جوان لەگەڵ خەڵکدا بدوێن ، ونوێژ بکەن ، وزەکات بدەن پاشان پشتان هەڵکرد تەنها کەمێکتان نەبێت ..

وەهەروەها فەرموویەتی : ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) الحجرات /11 .
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە با كه‌سانێك گاڵته‌ به‌ كه‌سانێكی تر نه‌كه‌ن له‌وانه‌یه‌ گاڵته‌پێكراوه‌كه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ باشتر بێ كه‌ گاڵته‌ی پێ ئه‌كات [وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ] وه‌ با ئافره‌تانیش گاڵته‌ نه‌كه‌ن به‌ ئافره‌تانێكی تر له‌وانه‌یه‌ ئافره‌ته‌ گاڵته‌پێكراوه‌كان لای خوای گه‌وره‌ باشتر بن له‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن {تانه‌وته‌شه‌ر له‌ یه‌كترى مه‌ده‌ن} [وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ] وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ خۆتان مه‌ده‌ن، واته‌: تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ یه‌كتری مه‌ده‌ن، (چونكه‌ ئه‌گه‌ر تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خه‌ڵكیدا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خۆت دابێت و ته‌نها خۆت زه‌ره‌رمه‌ند و تاوانبار ده‌بیت) {ناو و ناتۆره‌ى ناشیرین له‌ یه‌كتر مه‌نێن} [وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ] وه‌ ناو و ناتۆره‌ی ناشیرین له‌ یه‌كتری مه‌نێن، [بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ] له‌ دوای ئیمان هێنان خراپترین ناو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناو و ناتۆره‌ی خراپ له‌ یه‌كتری بنێن وه‌ ئه‌وه‌ فیسق و له‌ ڕێ ده‌رچوونه‌ [وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (11)] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش ته‌وبه‌ نه‌كات ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ سته‌مكارن.

2- ئەو جۆرە قسانەی ئاماژەی پێداوە هۆکارێکی شەیتانییە بۆ ڕق ودوو بەرەکی خستنە نێو موسوڵمانانەوە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَقُلْ لِعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوًّا مُبِينًا ) الإسراء /53 .
واتە : ئه‌ی محمد - - به‌ به‌نده‌كانم بڵێ: با باشترین وته‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتری به‌كار بهێنن و زبری و ره‌قى و توندوتیژی تیا نه‌بێ [إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْزَغُ بَيْنَهُمْ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر قسه‌ی خراپ بكه‌ن به‌ دڵنیایى شه‌یتان ڕق و كینه‌و دژایه‌تی ئه‌خاته‌ نێوانیانه‌وه‌ [إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوًّا مُبِينًا (53)] به‌ دڵنیایى شه‌یتان بۆ مرۆڤ دوژمنێكی زۆر ئاشكرایه‌.

3- ئەو کارە ، واتە (جوێن ولێدان)ئەزیەت دانێکی ڕوونە ، بۆیە دروست نی یە هەرچەند کەسی بەرانبەریش پێی ڕازی بێت .

4 – دەربڕینی ئەو وشە خراپانە ، پێچەوانەی ئەدەبی باوەڕدارە .
عَبْدِ اللَّەی کوڕی مەسعود دەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( لَيْسَ المُؤْمِنُ بِالطَّعَّانِ وَلَا اللَّعَّانِ وَلَا الفَاحِشِ وَلَا البَذِيءِ ) رواه الترمذي (1977) وقال: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ ، وصححه الألباني في " سلسلة الأحاديث الصحيحة " (1 / 634) .
واتە : کەسی باوەڕدار لەعنەت کار وتەعن دەر نی یە وەهەروەها زمان پیس وزمان شڕ وئەزیەت بەخش نی یە .

سێیەم :
گاڵتە کرن لەگەڵ برا و ڕەفیق و هاوەڵدا بە بۆکس و زۆران وهاوەشێوەی ئەمانە :
- گەر بەشێوەیەک بێت عادەتەن زیان نەگەیەنێت بەکەسی بەرانبەر ، وئیهانەی تێدا نەبێت ، وکەسی بەرانبەر بەو گاڵتەیه ڕازی بێت ، وجار جار ئەو کارە بکرێت لەموناسەبات وئەو شتانەدا لەم حاڵەتدا ئاساییە ، چونکە هەروەک هاتووە (كان الصحابة رضي الله عنهم يتبادحون بالبطيخ [أي : يترامون]، رواه البخاري في الأدب المفرد ، وصححه الألباني في "سلسلة الأحاديث الصحيحة" (435) .
واتە : هاوەڵان شەڕە کاڵەگیان دەکرد .
بەڵام پێویستە لەکاتێکی گونجا وشوێنی گونجاودا ئەو گاڵتەیە بکرێت نەوەک ببێتە هۆی ڕق وکینە ودوو بەرەکی .

سوفیانی کوڕی عویەینە دەڵێت : "المزاح سنة ، ولكن لمن يحسنه ويضعه في موضعه" .
واتە : گاڵتە کردن سوننەتە ، بەڵام بۆ کەسێک بزانێت لێی و بەجوانی بیکات وبزانێت لەچ کات وشوێن و لەگەڵ کێ دا دەیکات .

- بەڵام گەر گاڵتە کردن ببێتە هۆی ڕق وکینە ودوو بەرەکی وئەزیەت بەخش بێت ، ئەوا لەو حاڵەتەدا دروست نی یە چونکە :
1- دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەیەکتر ، ومەعلومە کەزیان بەیەکتر گەیاندن دروست نییە وەهەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێز و ئیحتڕام کەم بێتەوە .
عَنْ اللَّەی کوڕی عومەر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا ، دەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( المُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ المُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ ) رواه البخاري (10) ، ومسلم (40) .
واتە : موسوڵمان ئەو کەسەیە کەموسوڵمانان لەدەست وزمانی پارێزراو بن .
2- هەندێ جار ئەو گاڵتە کردنە دەبێتە هۆی بەڵاو وناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت وشەڕ وئاژاوەی لێ دەبێتەوە .

وە پرسیار کراوە لە زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله کە :
هەندێ کەس هەن قسەی زۆر ناشرین دەکەن ومن ئامۆژگاریان دەکەم بەوەی واز بێنن ، بەڵام ئەوان دەڵێن : ئەوە گاڵتەیە ، ئایا چیان پێ بڵێین ؟

لە وەڵامدا فەرمووى :
پێیان بڵێ : دروست نی یە قسەی حەڕام ونەشیاو بەناوەی گاڵتەوە بەیەک بوترێت ، وپێویستە بەقسەیەک بێت کە دروست بێت ونابێ گاڵتە زۆر بکرێت .
بەڵام کەسێک بەلەعنەت و جوێن ودرۆ گاڵتە بکات ، ئەوا کارێکی خراپە ونادروستە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : (ويل للذي يحدث فيكذب ليضحك به القوم ويل له ثم ويل له) ،واتە : هاوار بۆئەو کەسەی قسەیەک دەکات بەدرۆ بۆ ئەوەی خەڵک پێی پێ بکەنن ، هاوار بۆ ئەو دوو بارە هاوار بۆ ئەو .

وەهەروەها فەرموویەتی : (لعن المؤمن كقتله ) واتە : لەعنەت کردن لەباوەڕدار وەک کوشتنی وایە .
وەهەروەها فەرموویەتی: (سباب المسلم فسوق وقتاله كفر ) واتە : جوێن دان بەموسوڵمان فاسقیە وشەڕ کردن لەگەڵی کوفرە .

جا جوێن ولەعنەت یەکێکن لەتاوانە گەورەکان ، نابێ تاکی باوەڕدار توخنیان بکەوێت .

سەردان: ٣,٥٥١ بەش: ئادابەکان