ئایا منداڵ بوون بە ڕێگاى بەرنامە دانان بۆ كوڕ یان كچ دروستە؟ حەزمان لێیە كوڕمان ببێت بۆمان شى بكەیتەوە كە چى بكەین؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا منداڵ بوون بە ڕێگاى بەرنامە دانان بۆ كوڕ یان كچ دروستە؟ حەزمان لێیە كوڕمان ببێت بۆمان شى بكەیتەوە كە چى بكەین؟ 

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
خوشكى بەڕێزم
باشتر وایە داوا بكەن لە خواى پەروەردگار كە منداڵى صاڵحتان پێ ببەخشێت كە خواى گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا} (74) سورة الفرقان.. واتە (وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ) داواكردن لە خواى پەروەردگار منداڵى صاڵحتان پێ ببەخشێت ئایا كور بێت یان كچ بێت چونكە خواى گەورە خۆى دەزانێت كامیان باشە بۆ باوگ و دایك و لە چ كاتێكە دروستبوونیان باشە.
خواى گەورە دەفەرموێت: {لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ (49) أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاء عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (50) } سورة الشورى.. واتە خواى گەورە دەتوانێت منداڵ ببەخشێت بە دایك و باوك ئایا كچ بێت یان كور بێت یان هیچ منداڵێكیان پێ نەدات بە ویستى خۆى چونكە خۆى دەزانیت باشى وخراپى چیە لە دروستبوونى منداڵ.
وە بۆ ئەوەیە كە منداڵى صاڵحتان بۆ بێت دەبێت فەرمانەكانى خواى گەورە جێبەجێ بكەن و داواى لێخۆشبوونەوە (إستغفار) بكەن لە خواى پەروەردگار كە دەفەرموێت: {فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا (10) يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا (11) وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا (12) } سورة نوح.
هەروەها بەرنامە دانان بۆ منداڵبوونى كور یان كچ دەگۆرێت بەهۆى گۆرێنى هۆرمۆنەكانى ناو لەشى ئافرەتدا لەگەڵ هۆكارەكانى دیكە وەكو دەروونى و تەندروستى و كۆمەڵایەتى و هیلاكبوون و گۆرێنى شوێنى نیشتەجێبوون و ئامادەبوونى یان دووركەوتنەوەى مێرد بۆ ماوەیەكى زۆر كە هەموویان دەبنە هۆكارێك بۆ كەمبوون یان زیاد بوونى هۆرمۆنەكانى سووڕى مانگانە لە خێزان كە ناتوانێت بە ئاسانى بزانێت لە چ ڕۆژێكە هێلكەكەى دادەبەزێت بۆ پیتێن (ئەمەش پێویستى هەیە بە بەدواداچوونەوەى 12 سووڕى مانگانە بۆ زانینی ڕۆژى تەواوى دابەزینی هێلكەكە كە لە دوایی بە هۆى گۆڕینى هۆرمۆنەكانى دەگۆڕێت).
ئەمەش ئەگەر كرابوو وەكو بەرنامە و ئەنجام درا هیچ منداڵێك دروست نابێت ئەگەر بە ویستى خواى گەورە نەبێت كە دەفەرموێت:{لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ }(49) سورة الشورى.

حەزمان لێیە كوڕمان ببێت پێم خۆشە لە ڕووى پزیشكى یەوە بە درێژى بۆمان شى بكەیتەوە كە چى بكەین؟
خوشكى بەڕێزم
دروست بوونى منداڵ بەهۆى جۆرى تۆماوى پیاوەكە روودەدات، ئەگەر تۆماوى پیاوەكە هەڵكرى كرۆمۆسۆمى جۆرى X بوو ئەوا بەچكەى مێ دروست دەبێت و ئەگەر تۆماوى پیاو هەڵگرى كرۆمۆسۆمى جۆرى Y بوو ئەوا بەچكەى نێر دروست دەبێت. تۆماوى (سائل منوي)
پیاو كە هەڵگرى كرۆمۆسۆمى نێرینە دەبێت شێوەى سەرى بازنەییە (دائرى) و بچوكترە و جموجۆڵى زووترە، بەڵام مێینەكە شێوەى سەرى هێلكەییە و گەورەترە و جموجۆڵى لەسەرخۆترە. ترشى ناو ئەندامى جووتبونى ئافرەتدا هێزى تۆماوى نێرینە كەم دەكات، بەڵام هۆكارەكەى كەمترە لەسەر هێز و تواناى تۆماوى مێینە. تفتى لە ناو ئەندامى منداڵبووندا هیچ هۆكارێكى لە سەر هەردوو جۆرە تۆماوەكاندا نیە.
تۆماوى مێینە تاوەكو 2-3 رۆژ بە زیندوویى دەمێنێتەوە، بەڵام نێرینەكە لە 24 سەعات كەمتر بە زیندوویى دەمێنێتەوە. دووبارەكردنەوەى جووتبوون ژمارەى گشتى تۆماو كەم دەكات و رێژەى تۆماوى مێینە زیاد دەكات، بەڵام یەكەم جارى جووتبووندا رێژەى تۆماوى نێرینە زیاد دەكات. واتە ئەگەر ئارەزوو هەبوو بۆ منداڵبوونى مێ بوو ئەبێت:
1- جووتبوون دووبارە بكرێت 2-3 رۆژ بەر لە دابەزینى هێلكەكە و وەستانى جووتبوون لە دواى.
وە ئەگەر ئارەزوو هەبوو بۆ منداڵبوونى مێ بوو ئەبێت:
1- جووتبوون ئەنجام نەدرێت تاوەكو 3-4 رۆژ بەر لە دابەزینى هێلكەكە بۆ بەرزكردنەوەى ژمارەى تۆماوى نێرینە.
2- ئەنجامدانى جووتبوون لەگەڵ خێزاندا لە كاتێكى نزیك بێت بۆ دابەزینى هێلكەكە.
ئافرەتان جیاوازن لە كاتى دابەزینى هێلكە ئەمەش پەیوەندى هەیە بە زانینى ئافرەتەكە بە كاتى (حيض)ەكەى و رێكخستنى جووتبووندا لەگەڵ مێردەكەى.
بەڵام هەموو شتێك بەدەستى خوایە كە دەفەرموێت:{لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ(49) أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاء عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (50)} (سورة الشورى 49-50).
ئەنجامدانى جووتبوون بە شێوەیەكى زانستى بۆ دروست بوونى منداڵێكى نێر یان مێ هەمووى بە فەرمانى خواى تعالى دەكرێت و ئەبێ باوك و دایك داوا بكەن لە خواى گەورە منداڵێكى سالح و ئیمانداریان پێ ببەخشێت چونكە نازانن ئایا باش و خراپ لە كامیانە.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.

سەردان: ٦,٨٧١ بەش: پزیشکى