ئایا دروستە لە ڕێگەى ئامێرى تەسجیلەوە بانگ بدرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە ڕێگەى ئامێرى تەسجیلەوە بانگ بدرێت؟

فەتواى زانایان سەبارەت بە بانگدان لە ڕێگەى ئامێرى تەسجیلەوە
شێخ (محمد بن صالح العثيمین) ڕەحمەتى خوداى لێ بێ فەرموویەتى:
گواستنەوەى بانگ لەڕێگەى تۆمارگراوەوە (تسجیل) دروست نیە لە جێگەى ئەو بانگەى كە شەرعییە و ڕێگەپێدراوە دابنرێت، چونكە بانگى شەرعى و ڕێگەپێدراو نزاكردن و وەسفكردنى خوداى گەورەى تێدایە، بۆیە ئەمەش كرارەو پێویستى بە كەسێكە ئەنجامى بدات، بەڵام بانگى تۆماركراو هیچ كردارێكى تێدا نییە، چونكە ئەگەر بتەوێت گوێ لە تۆماركراوێك بگریت تۆماركراوەكە عیبادەتێكى نەكردووە و بە هۆى كارەكەیەوە لە خوداى گەورە نزیك ببێتەوە.
ئەى ئەگەر ئامێرەكە تێك چوو؟
بۆیە جارى وا هەیە ئامێرەكە تێك دەچێت
بۆیە دروست نیە لە جێگەى بانگى شەرعى دابنرێت، بەڵكو پێویستە لە بانگى شەرعى و ڕێگەپێدراودا كەسێك كە تەكلیف لەسەرێتى ئەو بانگ بدات.
وشەى خوداى گەورە بە بەرز ڕابگرێت و شاهیدى بدات بە یەكتاپەرستى خودا، وە شاهیدى بدات كە پێغەمبەرمان نێردراوى خوداى گەورەیە و بانگى خەڵكى بكات بۆ نوێژ و سەرفرازى و.... دەبێت ئەمانەى تێدا بێت.
وە ئەگەر ئێمە وتمان بانگى تەسجیل و تۆماركراو شەرعى و دروست نیە ئەوە ئەو كاتەش دروست نیە وەڵامیش بدرێتەوە.
واتە دروست نیە خەڵكى شوێنى بكەوێت.
لەبەر وتەى پێغەمبەرى خودا كە فەرموویەتى: ((إذا سمعتم المؤذّن فقولوا مثل ما يقول المؤذن)) رواه البخاري611، ومسلم 383.
واتە ئەگەر گوێتان لە بانگدەر بوو وەكو ئەوە بڵێن كە بانگدەر دەیڵێت.
وە ئێمەش لە ڕاستى دا گوێمان لە بانگدەر نەبووە، بەڵكو گوێمان لە دەنگێكى تۆمار كراو و تەسجیل بووە كە پێشتر تۆمار كراوە.
وە ئەگەر كەسێك پرسیارى كرد و وتى:
جیاوازى چیە لە نێوان گواستنەوەى لە ڕێگەى كەسێكەوە یان لە ڕێگەى تۆمار كراوێكەوە؟
لە وەڵامدا دەڵێین:
جیاوازى نێوانیان ئاشكرایە، چونكە ئەو كەسەى كە بە ویستى خۆى بانگ دەدات بانگێكى شەرعى و ڕێگەپێدراوە و ئەم شێوازەیان وەڵام دەدرێتەوە و پەیڕەوى دەكرێت بەو شێوازەى كە لە سوننەتدا هاتووە، بەڵام بانگى تۆماركراو لە ڕاستى دا بانگ نییە، وەكو چۆن پێشتر ئاماژەمان پێ كرد.
"فتاوى نور على الدرب" (شريط 229، وجه ب).

ئەمەى خوارەوەش هەندێ لە فەتواى زانایانى ترە لەسەر ئەم بابەتە 
بۆچونی زانایانی سەردەم سەبارەت بە یەکخستنی بانگ لە مزگەوتەکاندا
1) پێشەوا و فەرمودەناسی سەردەم محمد ناصر الدین ئەلبانی رحمه الله
لەکاتی باس کردنی بیدعەکاندا دەفەرمووێت:-
پەکخستنی دروشمي بانگدان لە سەدان مزگەوتەوە بە یەکخستنی بانگدان لە یەکیک لە ولاتە ئیسلامیەکاندا بە پێچەوانەی یەکدەنگی هەموو ولاتانی ئیسلامی لە کۆن و تازەدا (الأجوبة النافعة عن أسئلة لجنة مسجد الجامعة (ص: 133)).
وە هەروەها دەفەرمووێت:
من نازانم والله چۆن جورئەتی کردە سەر داهێنانی ئەم بیدعەیە ئەو کەسەی دای هێناوە دوای ئەم هەموو سەدە درێژەی، وە لەگەڵ بەردەوامی هەموو ولاتانی ئیسلامی لە پایتەختەکانیاندا لەسەر پاریزگاری کردن لە بانگدان لەهەموو مزگەوتێکدا و ئاشکراکردنی بەهۆی سەماعە و گەورە کەرەوەی دەنگەوە.
(سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة (12/ 322))
2) المجمع الفقهي الإسلامي المنعقد في مكة بتاريخ 12 /7/ 1406 هـ:
إکتفا کردن بە بەکارهێنانی رادیۆی بانگدان بۆ مزگەوتەکان لە ڕێگای ئامێری تۆمارکردنی دەنگەوە جێی خۆی ناگرێت، وە بانگی شەرعی بەم شێوازە بەدەست ناکەوێت و بەدی نایەت، وە واجبە لەسەر موسڵمانان کە ڕاستەوخۆ بانگ بدەن لەکاتی خۆیدا بەوشێوازەی کە موسڵمانان بۆیان ماوەتەوە لەسەردەمی پێغەمبەرمانەوە محمد هەتا وەکو ئیستا.
(المجمع الفقهي الإسلامي المنعقد في مكة بتاريخ 12 /7/ 1406 هـ:).
3) الهيئة الدائمة للبحوث و الإرشاد
بانگدان بەهۆی ئامێری تۆمارکردنی دەنگەوە جێگای خۆی ناگریت بۆ بە جێهێنانی ئەم عیبادەتە
(الهيئة الدائمة للبحوث و الإرشاد رقم 5779 بتاريخ 4 /7 /1403 هـ).
4) زانای پایەبەرزی ئیسلام محمد بن صالح العثیمین رحمه الله
ئایا بانگدان لەڕێگای تسجیلەوە صحیح و دروستە ؟
وەلام: بانگدان بە مسجل صحیح و ڕاست نیە، چونکە بانگدان عیبادەتە و عیبادەتیش پێویستی بە نیەت هەیە
(مجموع فتاوى و رسائل - المجلد الثاني عشر سۆال رقم: ١٠٥).

سەردان: ٢,٥١٩ بەش: بانگ و قامەت