ئایا تف كردن لەمزگەوت دا دروستە، وە حوكمی چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا تف كردن لەمزگەوت دا دروستە، وە حوكمی چی یە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
تاوانە (البصاق في المسجد خطيئة وكفارتها دفنها) كاتی خۆی وەكو ئێستای مزگەوتەكانی ئێمە نەبوو كە چیمەنتۆ و كاشی بن، لەسەردەمی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – مزگەوت گڵ بووە، ئەگەر ئەوكات تفت بكردایە دەبووایە بت كرایە ژێر گڵەوەو بتشاردایەتەوە، بەڵام ئەگەر كەسێك ئێستا بیكات دەبێت نەیهێڵێت واتە ئاوی پێ‌ بكات بۆ ئەوەی كەوا بڕوات، ئەگینا تاوانبار دەبێت، پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – خۆی تفێك یان بەڵغەمێكی بینیوە بە قەد دیوارەوە لەشەودا چووە چرای هێناوە و كڕاندوویەتی و نەیهێشتووە، كەواتە بوونی ئەوە تاوانە بەتایبەت ڕوو لەقیبلە، تف كردن ڕوو لەقیبلە لەناو مزگەوت دابێت لە دەرەوەی مزگەوت دا بێت لەهەر شوێنێك دا بێت، ئەوە لە فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم دا هاتووە كە ئەفەرموێت لە رۆژی قیامەت دا ئەو تفە بە ناوچەوانی ئەو كەسەوەیەوە، ئەگەر كەسێك نەیزانی بێت ئەوە ئەو حوكمە نایگرێتەوە تاوەكو پێ‌ ی دەگوترێت دوای ئەوە كردی ئەگەر لەبیرچوونەوەش بوو هەر گوناهبار نابێت، بەڵام بە بێ‌ هۆ كردی یان زۆر جار مامۆستایانی ئایینی بینراون كە دەرگا یان پەنجەرەی پێش خۆی كردۆتەوە و تفێكی فرێ‌ داوە لەوێ‌، روەو قیبلەبێ ئەوە تاوانە، لەوانەیە ئەو فەرموودەیەیان نەبیستووە یاخود ئەوكاتە لەبیریان نەبووبێت، موسڵمان عوزر بێنێتەوە لەوكاتە دا بۆ ئەوكەسەی كە ئاگای لە وفەرموودانە نی یە وە تاوانە و بەتایبەتی رووەو قیبلەش كە تاوانەكەی گەورەترە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٩٥٠ بەش: ئادابەکانى مزگەوت