حوکمی نوێژی غائیبی جەنازە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژی غائیبی جەنازە
پرسیار:

ئایا نوێژ لەسەر غائیب بە ڕەهایی دروستە یان مەرجى دیارى كراوى خۆى هەیە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

وتەى پەسەند و وتەواوى ئەهلى عیلم ئەوەیە كە نوێژ لەسەر غائیب دروست نییە ئیلا بۆ كەسێك نەبێت كە نوێژى لەسەر نەكرابێت، وەكو ئەوەى كەسێك لە وڵاتى كافردا مردبێت و كەس نوێژى لەسەر نەكردبێت، یان لە دەریا وڕووباردا خنكابێت و لاشەكەى نەدۆزرێتەوە ئەوا دەبێت نوێژى لەسەر بكرێت.

وتەى پەسەند و وتەواوى ئەهلى عیلم ئەوەیە كە نوێژ لەسەر غائیب دروست نییە ئیلا بۆ كەسێك نەبێت كە نوێژ لەسەرى نەكرابێت، وەكو ئەوەى كەسێك لە وڵاتى كافردا مردبێت و كەس نوێژى لەسەر نەكردبێت، یان لە دەریا وڕووباردا خنكابێت و لاشەكەى نەدۆزرێتەوە ئەوا دەبێت نوێژى لەسەر بكرێت، بەڵام ئەوەى نوێژى لەسەركرابێت ئەوا صەحیح ئەوەیە دووبارەنوێژ كردن لەسەرى مەشروع نییە، چونكە ئەوە لە سوننەتدا نەهاتووە تەنها لە باسی نەجاشیدا نەبێت، وە نەجاشیش لە وڵاتەكەى خۆى نوێژى لەسەر نەكرا بۆیە پێغەمبەرى خوا لە مەدینە نوێژى لەسەر كرد(١)، وە چەندین كەسانى گەورە و كاربەدەست لەسەردەمى پێغەمبەردا مردوون و كەچى لێیەوە نەهاتووە كە نوێژى لەسەریان كردبێت، وە هەندێك لە ئەهلى عیلم دەڵێن: ئەوەى سوودى هەبووبێت بۆ دین ئیتر بە ماڵى بێت یان كاروكردارى یان زانین وزانستەكەى ئەوا نوێژى غائیبـی لەسەر دەكرێت وئەوەشی بەو شێوەیە نەبێت ئەوا نوێژى لەسەر ناكرێت.

وە هەندێكی تریش لە ئەهلى عیلم دەڵێن: نوێژ لەسەر غائیب دەكرێت بە ڕەهایی و ئەمەشیان لاوازترین بۆچوونە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) البخاري، كتاب مناقب الأنصار، باب موت النجاشي 5/65. مسلم، كتاب الجنائز، باب التكبير على الجنازة 2/656.

سەردان: ١,٥٥٩ بەش: نوێژى جەنازە