مەرجەکانی تەماشا کردنی ئافرەت بەمەبەستی مارەکردنی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرجەکانی تەماشا کردنی ئافرەت بەمەبەستی مارەکردنی
پرسیار:

ئایا مەرجەکانی تەماشا کردنی ئافرەت بەمەبەستی مارەکردنی کامانەن؟

زاناى پایەبەرز شێخ (محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-) لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا دەڵێ : مەرجەکانى تەماشا کردنی ئافرەت بەمەبەستی مارەکردنی بریتین لە : 
یەکەم : نابێ خەڵوەتی تێدا بێت ، واتە: دروست نی یە کوڕ و کچ پێکەوە و بەتەنها بن لەجێگایەکدا و تەماشای یەک بکەن بێ ئەوەی کەسی سێیەمیان لەگەڵ بێت.

دووەم : پێویستە ئەو تەماشاکردنە بەشەهوەت و ئارەزەوەوە نەبێت ،خۆ ئەگەر بەئارەزووەوە بوو  ئەوا حەرامە ؛ چونکە مەبەست لەتەماشا کردنەکە زانینی چۆنیەتیەتی یە نەک چێژ وەرگرتن .

سێیەم: گومانێکی زۆری هەبێت وەڵامی کچەکە و کەس وکارەکەی ئەرێنێ دەبێت .

چوارەم: تەماشای ئەو جێگایانە بکات کەعادەتەن دەردەکەون.

پێنجەم: پێویستە بەتەواوی نیەتی ژن هێنانی هێنابێت ، نەک تەنها مەبەستی تەماشا کردنی کچی خەڵک بێت بێ ئەوەی نیەتێکی جدی هەبێت لەمارەکردنی ئەو کەسانەدا کەتەماشایان دەکات ، خۆ ئەگەر بەو شێوەیه نەبوو ئەوا تەماشاکردنەکەی دروست نی یە .

شەشەم : نابێت ئافرەتەکە خۆی بڕازێنێتەوە و بۆنی خۆش لەخۆی بدات و چاوی بڕێژێت وجگە لەمانەش لەجوانکاریەکان ؛ چونکە مەبەست لێی جوت بوون نی یە لەگەڵی تاوەکو خۆی جوان بکات وبەڕووتی دەردەکەوێت ، ئا ئەمە ئافرەت لەگەڵ مێردی خۆیدا دەیکات تاوەکو دڵی ڕاکێشێت بۆ جیماع کردن لەگەڵی ، وەهەروەها ئەم کارە هۆکارە بۆ فیتنە ، وئەسڵ وایە حەرامە ، دواتر ئەم کارە بە زیان بەسەری دا دەشکێتەوە ؛ چونکە گەر ئەو خۆ ڕازاندنەوەیە بووە هۆکاری ئەوەی ئەو پیاوە مارەی بکات ودواتر بۆی دەرکەوێت بەو شێوەیه نی یە کە ئەم یەکەم جار بینیوەیەتی ئەوا هەڵوێستی بەرانبەری دەگۆڕێت .

الشرح الممتع : ۱۲ / ۲۳ . ابن عثیمین

سەردان: ٢,٩٠٩ بەش: ژنهێنان و شوکردن