چەند پرسێک سەبارەت بە نوێژی جەنازە، کاتەکەی، شوێنەکەی، وە ژمارەی ئەوانەی نوێژ دەکەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند پرسێک سەبارەت بە نوێژی جەنازە، کاتەکەی، شوێنەکەی، وە ژمارەی ئەوانەی نوێژ دەکەن
پرسیار:

ئایا نوێژى جەنازە كاتێكى دیارى كراوى هەیە؟ وە ئایا دروستە بەشەو مردوو بنێژرێت؟ وە ئایا ژمارەیەكى دیارى كراوى هەیە؟ وە ئایا دروستە لە گۆڕستان ولەسەر گۆڕ نوێژى جەنازە بكرێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نوێژى جەنازە كاتێكى دیارى كراوى نییە، ئەوەش لەبەر ئەوەى مردن خۆى كاتێكى دیارى كراوى نییە، و هەركاتێك كەسێك مرد ئیتر دەشۆردرێت و كفن دەكرێت و نوێژى لەسەر دەكرێت لەهەر كاتێكدا بێت لەشەو یان رۆژ و دەنێژرێت لەهەر كاتێكى شەو ورۆژدا بێت، ئیلا لەسێ كاتدا نەبێت كە دروست نییە مردووى تێدا بنێژرێت ئەوانیش: لە دەرچوونى خۆرەوە هەتا بەرزبوونەوەى خۆر بە ئەندازەى ڕمێك، وە كاتى بەرزبوونەوەى خۆر هەتا پێش ئەوەى خۆر لەناوەڕاستى بوەستێت بە ئەندازەى دە خولەك وە هەروەها كاتێك كە خەریكە خۆر ئاوادەبێت بە ئەندازەیەك كە لەنێوان خۆر و ئاوابوونیدا ئەوەندەى ڕمێكى مابێت.

نوێژى جەنازە كاتێكى دیارى كراوى نییە، ئەوەش لەبەر ئەوەى مردن خۆى كاتێكى دیارى كراوى نییە، و هەركاتێك كەسێك مرد ئیتر دەشۆردرێت و كفن دەكرێت و نوێژى لەسەر دەكرێت لەهەر كاتێكدا بێت لەشەو یان رۆژ و دەنێژرێت لەهەر كاتێكى شەو ورۆژدا بێت، ئیلا لەسێ كاتدا نەبێت كە دروست نییە مردووى تێدا بنێژرێت ئەوانیش: لە دەرچوونى خۆرەوە هەتا بەرزبوونەوەى خۆر بە ئەندازەى ڕمێك، وە كاتى بەرزبوونەوەى خۆر هەتا پێش ئەوەى خۆر لەناوەڕاستى بوەستێت بە ئەندازەى دە خولەك وە هەروەها كاتێك كە خەریكە خۆر ئاوادەبێت بە ئەندازەیەك كە لەنێوان خۆر و ئاوابوونیدا ئەوەندەى ڕمێكى مابێت. وە نەهیەكەش لە مردوو ناشتن لەم سێ كاتەدا لەبەر فەرموودەكەى عوقبەى كوڕى عامرە كە دەڵێت: (( ثلاث ساعات نهانا رسول الله أن نصلي فيهن وأن نقبر فيهن موتانا)) (١).

واتە: سێ كات و سات هەن پێغەمبەرى خوا نەهى لێمان كردووە كە نوێژى تێدا بكەین و مردوومانى تێدا بنێژین.

وە نوێژى جەنازە ژمارەیەكى دیارى كراوى نییە وتەنانەت ئەگەر یەكێكیش نوێژى لەسەر بكات ئەوا بەسیەتى و لەسەرى دەكەوێت.

وە دروستیشە لە گۆڕستان ئەو نوێژە بكرێت، بۆیە ئەهلى عیلم نوێژى جەنازەیان دەركردووە لەو نەهیەى لەسەر نوێژە لەنێو گۆرستاندا ودەڵێن: دروستە نوێژى جەنازە لە گۆرستاندا بكرێت، وە سابت بووە كە پێغەمبەرى خوا نوێژى كردووە لەسەر گۆڕى ئەو ئافرەتەى كە خزمەتى مزگەوتى دەكرد، ئەوەبوو بەشەو مرد و هاوەڵان هەربەشەو ناشتیان وپاشان پێغەمبەرى خوا فەرمووى: (( دلوني على قبرها)) واتە: گۆڕەكەیم پیشان بدەن. ئەوانیش پیشانیان داو ئەویش نوێژى لەسەركرد.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) مسلم، كتاب صلاة المسافرين، باب الأوقات التي نهي عن الصلاة فيها 1/568.

سەردان: ١,٨٧٠ بەش: نوێژى جەنازە