شوکردنم نزیکە چۆن جەمع بکەم لە نێوان ڕازى کردنى خواى گەورە و ڕازى کردنى مێردەکەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شوکردنم نزیکە چۆن جەمع بکەم لە نێوان ڕازى کردنى خواى گەورە و ڕازى کردنى مێردەکەم
پرسیار:

خوای گەورە نیعمەتێکی پێ بەخشیم بەوەی شووم کردووە بەپیاوێکی مولتەزیم بەڵام هێشتا نەیگواستوومەتەوە ، ومن بەشێوەیەک لەشێوەکان سوپاس بۆ خودا مولتەزیمم ، ئەوەش فەزڵی خودایە و داوا دەکەم بەردەوامم بکات .
جا پرسیارەکەم ئەوەیە من شەو نوێژ دەکەم وچەندین ساڵە بەردەوامم لەسەری ، ونوێژی چێشتەنگاش دەکەم ،  و سوننەتە ڕاتیبەکانیش ئەنجام دەدەم ، و بەرنامەیەکم هەیە و ڕۆژانە قورئان دەخوێنم  ، جا ئێستا کاتی گواستنەوە نزیک بۆتەوە ونازانم لەم ماوەیەدا چۆن تەعامول بکەم ، مەبەستم سەرەتای گواستنەوەمە  . 
وە پرسیارەکەم بەدیاری کراوی ئەوەیە  :
ئایا وەک پێشتر بەردەوام بم لەسەر عیبادەتەکانم ، یاخود هەندێ کەمی بکەمەوە لەبەر مافی مێردەکەم؟ نازان چۆن تەوازن لەژیانم دا ڕاگرم لەنێوان عیبادەتەکانم ومێردەکەم ، من گوێم لێ بووە واجبە لەسەر کەسێک تازە شووی کردبێت زۆربەی کاتەکانی بەقەد مێردەکەیەوە بێت تاوەکو ژیان جێگر دەبێت وژیان دەگەڕێتەوە حاڵەتە ئاساییەکەی ، جا ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە لەم بارەیەوە ؟ 

یەکەم : 
خوشکی موسوڵمان بزانە پەیوەندی نێوان ژن ومێرد لەشەریعەتی پاکی ئێمەدا پێویسته بەچاکترین شێوە بێت ، وپێویسته لەسەر هەریەک لەژن وپیاو ڕەچاوی مافی بەرانبەر بکەن ، ئیمامی البخاري (1975) ومسلم (1159) لەعبداللەی کوڕی عاصەوە گێڕاویانەتەوە دەڵێت پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی گوتم : ( إِنَّ لِجَسَدِكَ عَلَيْكَ حَقًّا وَإِنَّ لِعَيْنِكَ عَلَيْكَ حَقًّا وَإِنَّ لِزَوْجِكَ عَلَيْكَ حَقًّا وَإِنَّ لِزَوْرِكَ عَلَيْكَ حَقًّا ) .
واتە : لاشەت مافی بەسەرتەوە هەیە ، وچاوت مافی بەسەرتەوە هەیە وخێزانت مافی بەسەرتەوە هەیە ،ومیوانەکەت مافی بەسەرتەوە هەیە .

ومافی پیاو لەسەر خێزانەکەی بەو شێوەیە کەمەعلومە ، ئیمامی أبو داود (2140) لەقەیسی کوڕی سەعدەوە لەپێغەمبەرەوە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( لَوْ كُنْتُ آمِرًا أَحَدًا أَنْ يَسْجُدَ لِأَحَدٍ لَأَمَرْتُ النِّسَاءَ أَنْ يَسْجُدْنَ لِأَزْوَاجِهِنَّ لِمَا جَعَلَ اللَّهُ لَهُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ الْحَقِّ ) .
صححه الألباني في "صحيح أبي داود" .
واته : گەر فەرمانم بەکەسێک بکردایە سەژدە بۆ کەسێک ببات ئەوا فەرمانم بەئافرەتان دەکرد سەژدە بۆ مێردەکانیان ببەن لەبەر ئەو مافەی کەخودا پێی داون وبەسەر خێزانەکانیانەوە هەیان .

وە ئیمامی أحمد (1664) لە عبدالرحمن ی کوڕی عەوفەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( إِذَا صَلَّتْ الْمَرْأَةُ خَمْسَهَا وَصَامَتْ شَهْرَهَا وَحَفِظَتْ فَرْجَهَا وَأَطَاعَتْ زَوْجَهَا قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الْجَنَّةَ مِنْ أَيِّ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ شِئْتِ ) .
صححه الألباني في "صحيح الجامع" (660) .
واتە : گەر ئافرەت پێنج نوێژە فەرزەکەی ئەنجامدا و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی گرت و داوێنی خۆی لەحەرام پاراست و گوێڕایەڵی مێردەکەی کرد [لەچاکەدا] ئەوا پێی دەگوترێت بچۆرە بەهەشتەوە لە کام دەرگایەوە کە خۆت پێت خۆشە .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ فَبَاتَ غَضْبَانَ عَلَيْهَا لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ ) رواه البخاري (3237) ومسلم (1436) .
واتە : گەر پیاو داوای سەرجێی لەخێزانەکەی کرد ، ئافرەتەکە نەچوو بەدەمیەوە ومێردەکەی بەتوڕەییەوە بنوێت ئەوا مەلائیکەکان تا ڕۆژ دەبێتەوە لەعنەتی لێ دەکەن .

دووەم : 
ئەوەی تۆی لەسەرە لەگوێ ڕایەڵی خودا زۆر چاک وباشە ، ودەستی پێوە بگرە وبەردەوام بە لەسەری و وازی لێ مەهێنه ؛ چونکە خۆشەویسترین کردەوە بەلای خوداوە ئەوەیە کەبەردەوام بێت هەرچەند کەمیش بێت ، بەڵام تەوازن ڕاگرە لەنێوان عیبادەتەکانت و مافەکانی مێردەکەتدا بەتایبەت لەڕۆژانی سەرەتادا ، چونکە هەریەک لەژن ومێرد پێویستیان بەسۆزی زیاتر هەیە ، نزیکی و دانیشتن لە لای و ڕووخۆش بوون وپێکەنین لەگەڵی کارێکی زۆر پێویسته ، و تۆ لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لەعیبادەتەکانت بکە ، بەڵام بەشێوەیەک کە تێک نەگرێتەوە لەگەڵ داوا کاریەکانی مێردەکەتدا وگاڵتە کردنی لەگەڵی ، و بەتایبەتی مافی سەر جێی کردن ، ئەمە پێویستە بەردەوام ئاگاداری بیت .

جا گەر تۆ لەوانەی کە شەو نوێژ درێژ دەکەنەوە ، و ئەوە تێک دەگیرێتەوە لەگەڵ حەزەکانی مێردەکەت ، ئەوا نوێژەت کورت کەرەوە ، بەڵام وازی لێ مەهێنە ، بەڵکو ئەنجامی بدە وئەویش هەڵسێنە بۆ شەو نوێژ ، ئیمامی أبو داود (1308) لە ئەبو هورەیرەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا فەرمووی : ( رحم الله رجلا قام من الليل فصلى وأيقظ امرأته ، فإن أبت نضح في وجهها الماء ، رحم الله امرأة قامت من الليل فصلت وأيقظت زوجها ، فإن أبى نضحت في وجهه الماء ) وصححه الشيخ الألباني في " صحيح أبي داود " . 
واته : ڕەحمەتی خوا لەو پیاوە بێ کەشەو هەڵدەستێت نوێژ دەکات وخێزانەکەی خەبەر دەکاتەوە ، گەر هەڵنەستا ئەوا ئاو دەکات بەسەرو چاویدا ،وە ڕەحمەتی خوا لە ئافرەتێک بێ کە شەو هەڵدەستێت نوێژ دەکات ومێردەکەی خەبەر دەکاتەوە ، گەر هەڵنەستا ئەوا ئاو دەکات بەسەرو چاویدا .

وە هەروەها پارێزگاری بکە لەقورئان خوێندنەکەت ، جا گەر مێردەکەت داوایەکی لێ کردی و لەو کاتەدا قورئانت دەخوێند ، ئەوا بەپەلە بچۆ دەمیەوە ، پاشان بگەڕێرەوە سەری ، ونابێ هەموو ئەمانە ببێته ڕێگر لەبەردەم ڕوو خۆشیت وگاڵتە کردنت لەگەڵی ..هتد . 

وە بەنیسبەت ڕۆژووەوە ، دروست نی یە ڕۆژووی سوننەت بگریت مەگەر بەڕەزامەندی ئەو نەبێت  ؛ لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کە ئیمامی ( البخاري (5195) ومسلم (1026) لە ئەبو هورەیرەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا فەرمووی : ( لاَ يَحِلُّ لِلْمَرْأَةِ أَنْ تَصُومَ وَزَوْجُهَا شَاهِدٌ إِلاَّ بِإِذْنِهِ ) . 
واتە : حەڵاڵ نی یە بۆ ئافرەت ڕۆژوو بگرێت لەکاتێکدا مێردەکەی حازر بێت مەگەر بەڕەزامەندی ئەو نەبێت .

وە تێبینی ئەوە بکە کە تەواوی خۆشەویەستی لەنێوانتاندا بەشێوەیەک بێت کە ئەو هەست بکات تۆ پێویستت بەوە ، هەر ئەوەندە بەس نی یە بەقسەی بکەیت ، بەڵکو پێویسته هەست بە ئارامی ودڵ خۆشی بکات کاتێ لە لای دادەنیشیت ، و بزانێت تۆ ڕازی بوونی ئەوت پێ خۆشە ، ونابێ تۆ چاوەڕێی ئەوە بکەیت ئەو داوات لێ بکات لەگەڵی دانیشیت ، بەڵکو خۆت بچۆ بۆ لای ، هەر چەند ئەوە ببێته هۆکاری واز هێنانت لەهەندێ عیبادەت  . 

تۆ بە ڕاگرتنی تەوازن جەمع دەکەیت لەنێوان ڕازی بوون خودا و گوێڕایەڵی مێردەکەت ، وەئەم حیکمەتە باش دەزانی کاتێ کە تەبیعەتی مێردەکەت شارەزا دەبیت ودەزانی داوا کاریەکانی چی یە .
پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم فەرموویەتی: ( وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لا تُؤَدِّي الْمَرْأَةُ حَقَّ رَبِّهَا حَتَّى تُؤَدِّيَ حَقَّ زَوْجِهَا , وَلَوْ سَأَلَهَا نَفْسَهَا وَهِيَ عَلَى قَتَبٍ لَمْ تَمْنَعْهُ ) . رواه ابن ماجه (1853) وصححه الألباني في "صحيح ابن ماجة" . 
واتە : سوێند بەو کەسەی گیانی موحەمەدی بەدەسته ئافرەت مافی پەروەردگاری جێ بەجێ ناکات تاوەکو مافی مێردەکەی جێ بەجێ نەکات ، وکاتێ داوای سەر جێی لەگەڵ دەکات نابێ ڕێگری لێ بکات هەر چەند لەسەر پشتی وشتریش بێت.

دواتر حەتمەن پیاوی مولتەزیم بەدینەوە دەبێته یارمەتی دەر لەسەر خۆش گوزەرانی ژن ومێردایەتی کاتێ دەبینێ خێزانەکەی ڕوو لەخودایە ، لەگەڵ ئەوەشدا مافی مێردەکەی جێ بەجێ دەکات وبێ فەرمانی ناکات .

جا گەر زانیت یەکێک لەو عیبادەتانە بەشێوەیەک لەشێوەکان تێک دەگیرێتەوە لەگەڵ ئارەزووەکانی مێردەکەتدا ، ئەوا پێویستەیەکانی مێردەکەت پێش دەخەی ، بەمەرجێ نەبێت هۆکاری لەدەس دانی واجبێک یاخود ئەنجامدانی حەڕامێک ؛ لەدینی ئیسلام دا حەڕام کراوە لەسەر ئافرەت ڕۆژووی سوننەت بگرێت مەگەر بەئیزنی مێردەکەی نەبێت  . 

نسأل الله لك دوام القيام على طاعته ، وأن يجمع بينك وبين زوجك على خير . 

سەردان: ٣,٣٢١ بەش: مافەکانى ژن و مێرد