گەر دوو نوێژ جەمع کرا ، چۆن زیکرەکانی دوای نوێژ دەکرێن؟ یاخود بۆ هەر نوێژێک زیکری خۆی بۆ دەکرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر دوو نوێژ جەمع کرا ، چۆن زیکرەکانی دوای نوێژ دەکرێن؟ یاخود بۆ هەر نوێژێک زیکری خۆی بۆ دەکرێت؟

ئەوەی بۆچوونی دروست بێت ئەوەیە تەنها زیکر بۆ یەک نوێژیان دەکرێت ؛ چونکە هەردو نوێژەکە وەک یەک نوێژیان لێهاتووە ، بۆیە تەنها یەک زیکریان بۆ دەکرێت ، خۆ ئەگەر بۆ هەر یەکەیان زیکری تایبەتی خۆی بکرێت ئەوا من هیچی تێدا نابینم ، وە تەنها زیکر کردن بۆ نوێژی یەکەمیان کافی یە .

شێخ محمد بن صالح العثیمین ـ رحمه الله ـ
"لقاءات الباب المفتوح" (1/259)

سەردان: ٤,٤٦٣ بەش: زیکرەکانى موسڵمان