زیانەكانی یاری ئەلیكترۆنی لەسەر تەندروستی منداڵان و هەرزەكاران چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زیانەكانی یاری ئەلیكترۆنی لەسەر تەندروستی منداڵان و هەرزەكاران چیە؟

زیانەكانی یاری ئەلیكترۆنی لەسەر تەندروستی منداڵان و هەرزەكاران
یاری ئەلیكترۆنی بۆتە دیاردەیەكی مەترسیدار لەسەر تەندروستی منداڵ و هەرزەكار. دەتوانین چەند خاڵێكی زۆر گرنك ڕوون بكەین بۆ زانینی زیانەكانی یاری ئەلیكترۆنی وەكو PUBG وجۆرەكانی دیكە لەسەر تەندروستی. زیانی كۆمەڵایەتی و دەروونی و جەستەیی وتەندروستی گشتی وەكو:
1- دروستبوونی كێشەیەكی دەروونی لە منداڵ كە دەبێتە هۆی هەست كردن بە تەنیایی و دووركەوتنەوە لە كەسانی دەوروبەری بە تایبەتی و كۆمەڵگا بە گشتی.
2- ئەو منداڵە یان هەرزەكارە هەست دەكات كە هەموو شتێك دەبێت بە خێرایی دەستی بكەوێَت بە بێ‌ دواكەوتن بە هۆی خێرایی دەستكەوتەكانی لە یاری ئەلیكترۆنی وەكو PUBG و جۆرەكانی دیكە. وە ئەگەر لە ژیانی ڕۆژانەی داواكارییەكانی بە خێرا دەستی نەدەكەوت، ئەوا دەبێتە هۆی تووشبوونی بە كێشەی دەروونی و قەلەق و بێتاقەتی و هەست كردن بە تەنیایی لە ماڵ یاخود لە قوتابخانە و دووركەوتنی لە كەسانی دەوروبەری بەشێوەیەكی بەردەوام.
3- تووشبوونی منداڵ و هەرزەكار بە حاڵەتی توندڕەوی و گرژبوون لە هەڵسوكەوتی ڕۆژانەی لەگەڵ كەسانی دەوروبەری و هەوڵدانی بەردەوامی بۆ ئەنجامدانی شەر و لێدان و دروستكردنی كێشە و ئاژاوە.
4- بەسەربردنی كاتی زۆر لە یاری ئەلیكترۆنی دەبێتە هۆی دووركەوتنی لە خەڵكی دەوروبەری و كێشە لە تێگەیشتن و چۆنیەتی هەڵسوكەوتی ڕۆژانەی لەگەڵیان بە شێوەیەكی كۆمەڵایەتی، ئەمەش دووری دەخات لە هاورێتی كەسانی هاوتەمەنی و دەبێتە كەسێكی زۆر شەرمن و نەزان لە چۆنیەتی تەعامول و دەرخستنی كەسایەتی خۆی.
5- منداڵ بەهۆی یاری ئەلیكترۆنی شتی خراپ لە ئەخلاق و دابونەرێتی خەڵكان و ووڵاتی بێگانە وەردەگرێت و بەشتێكی باش دەزانێت و دەبێتە شوێنكەوتەی خراپی ئەوان و دژایەتی میللەتی خۆی دەكات و دوور دەكەوێت لە ئەخلاقی جوانی كۆمەڵگای ڕەسەنی خۆی.
6- منداڵەكە دەبێتە كەسێكی خۆویست و هەست بە ئەنانیەت دەكات و حەز دەكات تەنها خۆی یاری بكات و نایەڵێت منداڵی دیكە لە گەڵیا یاری بكات و دەبێتە هۆی بەردەوامی شەڕ و لێدان لە نێوانیان، ئەمەش لە نێوانی براكان و خزمان زیاتر ڕوودەدات.
7- یاری ئەلیكترۆنی دەبێتە هۆكارێك بۆ منداڵ بۆ درۆكردن و قسەی ناڕاست بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ساختە پارە وەربگرێت لە ماڵەوە بە ناوی پێویستی خوێندن و قوتابخانە یاخود هەر بەڵگەیەكی ناڕاستی دیكە بۆ ئەوەی بەكاری بێنێت بۆ ئەنجامدانی یاری ئەلیكترۆنی، ئەمەش دەبێتە هۆی فێربوونی ئەو منداڵە لەسەر چۆنیەتی دابینكردنی پارە بە فێڵ و ساختە و دزی كردن بۆ جێبەجێكردنی مەبەستەكانی.
8- تێكدانی مێشكی منداڵ و هەرزەكار بە وێنەی خراپ لە ناو یارییەكان كە دەبێتە هۆی تێكدانی ئەخلاقیان لە ناو كۆمەڵگا.
9- دەبێتە هۆی ئەنجامدانی هەڵسوكەوتی خراپ لەگەڵ دایك و باوك و خزمان.
10- تووشبوون بە نەخۆشیەكانی ماسولكە و ئێسك بە هۆی جوڵانەوەی خێرای منداڵ لە كاتی ئەنجامدانی یارییەكە.
11- كێشە و ئازار لە بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت بە هۆی دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر بەرامبەر بە تەلەفزیۆن و كۆمپیوتەر.
12- كێشە و ئازار لە بەشی خوارەوەی هەردوو پێ‌ و پەنجە گەورەكانیان بە هۆی چەمانەوەی بەردەوام لە كاتی دانیشتن بۆ یاری.
13- لاواز بوون و تێكدانی بینینی هەردوو چاوی منداڵ بە هۆی تیشكی بەردەوامی كەهرۆماغنەتیكی كورت و شەپۆلی ئەلیكترۆنی لە تەلەفزیۆن و كۆمپیوتەر.
14- فێربوونی منداڵ و هەرزەكار لەسەر كوشتنی خەڵك بە ناحەقی و تێكدان و لەناودانی ماڵەكانیان و تەعەددا كردن لەسەریان بە ناعەدالەتی وەكو لە یارییەكە دەبینێت و فێر دەبێت.
15- فێربوونیان لەسەر چۆنیەتی دانانی پلان بۆ ئەنجامدانی كاری دزی و خراپی و كوشتن بە هۆی بۆچوونەكانی ناو یارییەكە.
16- دەبێتە هۆی ئەنجام نەدانی خوێندنی منداڵ و دووركەوتنی لە پرۆسەی خوێندن و قوتابخانە و زانست و تووشبوونی بە كێشەی هەڵهاتنی بەردەوامی لە قوتابخانە.
17- تێكدانی كاتی نووستنی شەوان لە منداڵ و هەرزەكار بەهۆی مانەوەیان بۆ سەعاتێكی درەنگ بۆ یاریكردن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێكدانی تەركیزی مێشكیان و لاوازبوونی تێگەیشتنیان لە خوێندن و كێشەی دابەزین و لاوازی لە نمرەكانیان.
18- تووشبوونی منداڵ بە سەرئێشەی بەردەوام و كێشەی عەصەبی.
19- كێشە و ئازار لە جومگەكان.
20- قەڵەوبوون و زیاد بوونی چەوری ناو لەشیان بە هۆی خواردن و دانیشتنیان بۆ ماوەیەكی زۆر.
21- تێكچوون لە بەرنامەی پاك و خاوێنی منداڵ و تێكدانی بەرنامەی خۆراكی ڕۆژانەی بە هۆی هەوڵدانی بەردەوام بۆ یاریكردن.
22- مردنی لە ناكاو (مردنی كتوپڕ) بەهۆی بەردەوامبوون لەسەر یاری بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بە بێ‌ نووستن، ئەمەش لە چەند ووڵاتێكی ئاسیا و ئەمریكا ڕوویداوە و تۆماركراوە.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

گۆشەى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ٨,٣٣٩ بەش: پزیشکى