بۆچی هەندێ ئافرەت بە جوتبون ئازاری پێ دەگات؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچی هەندێ ئافرەت بە جوتبون ئازاری پێ دەگات؟

ئەو ئازارەی، یان ئەو تەنگییەی ژن لە كاتی جوتبون هەستی پێ دەكات، دەلالەت لە هەبونی كۆسپێك، یان هەو كردنی بۆڕی زاوزێ دەكات، ئەگەر ئەو ئازار و تەنگییە لە ئەنجامی رەفتاری توندی مێردەكەی نەبێت لە كاتی جوتبوندا، یان نەزانینی پێ‌ی... وەك قاعیدەیەكی گشتیش هۆی ئازار، یان تەنگی نەزۆكییە... فەحسی پزیشكی ئەوە دەگەیەنێ؛ ئەو نەزۆكییە زۆر جار دەگەڵ جوتبونێكی بە ئازارەوەیە، ئاكامی خودی كردە جنسییەكە نییە، بەڵكە لە ئاكامی ئەو هۆكارەیە كە دەبێتە مایەی هەست كردن بە ئازار لە كاتی جوتبوندا. ئەمەش بۆ تەسكی فەتحەی منداڵدان یان زۆر هەستیارییەتی، یان هەو كردنی هەردو شفرە دەگرێتەوە، یان هەبونی كولك(قرحە)ی زهری یان فتق، یان هەبونی نەخۆشییەك لە میزڵدان، یان كۆم دا.

سەردان: ٨,٥٨٦ بەش: پزیشکى