كێ‌ شایستەترە لە پێشنوێژی كردندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كێ‌ شایستەترە لە پێشنوێژی كردندا ؟
پرسیار:

ئایا باشتر ئەوەیە نوێژ لەپشت پێشنوێژێكی قورئان خوێن بكرێت كە جۆرێك لە گێلی یان هەندێك لە گێلی تێدایە ، یان لە پشت پێشنوێژێكەوە كە قورئانەكەی ڕەوان نیە ، بەڵام تەقواكارتر و خۆپارێزترە ؟

لەپشت ئەوەیان باشترە كە تەقواكارتر و خۆپارێزترە ، لەكاتێكدا كە ئەویتریان كەمتەرخەمی دەكات لە هەندێك شتی تایبەت بەنوێژەوە ، وەك : ئارام نەكرێت لە ئەركانەكاندا ، یان جولەی زیاد لە پێویست بكات ، یان هاوشێوەكانی ئەوانە ، ئا لێرەدا ئەوەی تریان كە تەقواكارتر و خۆپارێزترە باشتر نوێژەكە ئەنجام دەدات ، بەڵام ئەگەر لە شتێكدابوو كە پەیوەست نەبوو بەنوێژەوە ئەوا هەر ئەولاتروایە كە تەقواكار و خۆپارێزەكە پێش بخەین ، وە بەڵگەی ئەوەش ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله ) ، وە هاوەڵانیش ئەگەر قورئانیان بخوێندایە ئەوا دە ئایەتیان تێپەڕ نەدەكرد تاكو بەتەواوی نەیانزانیبایە ، و كردەوەیان پێ‌ نەكردایە ، بێگومان لەسەردەمی ئەواندا ئەوەی زیاتر قورئانی بخێندایەتەوە تەقواكارتر و خۆپارێزتربوو .
( لقاء الباب المفتوح [4] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله )

سەردان: ٣,٤٦٥ بەش: نوێژى جەماعەت