ئەگەر ئیمام لەبیرى چوو و هەستایەوە بۆ ركعاتی پێنجەم ئێمەش سبحان الله مان كرد بەڵام نەگەڕایەوە، ئایا ئێمە چی بكەین ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئیمام لەبیرى چوو و هەستایەوە بۆ ركعاتی پێنجەم ئێمەش سبحان الله مان كرد بەڵام نەگەڕایەوە، ئایا ئێمە چی بكەین ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر ئیمام هەستایەوە بۆ ركعاتی پێنجەم واجبە لەسەر ئەوانەی لە پشتیەوە نوێژدەكەن ئاگاداری بكەنەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە، ئەگەریش نەگەڕایەوە لەبەر ئەوەی گومانی بۆ ئەوە دەچوو كە چوارەمەوە تەواوە ، ئەوا دروست نیە بۆیان هەستنەوە لەگەڵیدا ئەگەر بزانن ركعاتی پێنجەمە، بەوە نوێژەكە بەتاڵ دەبێتەوە چونكە ركعاتێكیان زیاد كرد بۆ نوێژەكە بەزانین وئەنقەستیشەوە. بەڵكو نوێژخوێنانی دواوە دادەنیشن و تەحیات دەخوێنن و سەلام دەدەنەوە یاخود چاوەڕێی ئیمام دەكەن و لەگەڵ ئەودا سەلام دەدەنەوە..
وە پرسیار كرا لە شیخ الإسلام ابن تیمیە رحمه الله  سەبارەت بە ئیمامێك كە هەلدەسێتەوە بۆ ركعاتی پێنجەم و ئاگادار دەكرێتەوە بەڵام گوێ‌ نادات بە ئاگاداركردنەوەكەیان و بەردەوام دەبێت لەسەر پێنجەم وگومانی وایە كە سەهوی نەكردووە ئایا لەگەڵیدا هەلبسنەوە؟
ئەویش لەوەڵامدا ووتی: ئەگەر لەگەڵیدا هەستنەوەو حوكمەكەی نەزانن و نەفام بن ئەوا نوێژەكەیان بەتاڵ نابێتەوە، بەڵام ئەگەر زانیان ئەوانابێت شوێنی بكەون، بەڵكو چاوەڕێ‌ دەكەن هەتا لەگەڵ ئەودا سەلام دەدەنەوە یان پێش ئەو خۆیان سەلام دەدەنەوە ، بەڵام چاوەڕێ‌ كردنەكە باشترە. "مجموع الفتاوی" (23/53) .
وە هاتووە لە "فتاوى اللجنة الدائمة للإفتاء" (7/128) کە دەفەرموێ :
" ئەگەر كەسێك ئیمامەكەی ركعاتێكی زیادكرد لەو نوێژەكەدا ئەمیش دڵنیابوو كە زیادەی كردووە, ئەوا دروست نیە بۆی كە شوێنی بكەوێ, وە ئەگەریش شوێنی كەوت و زانی ركعاتی پێنجەمەو وزانیشی كە دروست نیە شوێنی بكەوێ ، ئەوا نوێژەكەی بەتاڵ دەبێتەوە, بەڵام ئەو كەسەی كە نەزانێت زیادەیە یاخودحوكمەكەی نەزانێت ئەوا بەتاڵ نابێتەوە.
والله أعلم .

سەردان: ٣,٢٧٤ بەش: نوێژى جەماعەت