ئایا جووت بوون لەگەڵ خێزانى خۆت لەكاتى عادەى مانگانە تاوانە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جووت بوون لەگەڵ خێزانى خۆت لەكاتى عادەى مانگانە تاوانە؟
پرسیار:

ئایا جووت بوون لەگەڵ خێزانى خۆت لەكاتى عادەى مانگانە تاوانە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
جووت بوون لەگەڵ ئافرەت لەكاتى عادەى مانگانە تاوانە و كارێكى خراپە یەكێكە لەتاوانە گەورەكان خواى گەورە دەفەرموێ: [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ] سورەتى البقرة ئایەتى 222.
پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (إصنعوا كل شيءٍ إلا النكاح) رواه الجماعة إلا البخاري وفي لفظ (إلا الجماع) وە ئەفەرموێ: (من أتى حائضاً أو امرأة في دبرها أو كاهناً فقد كفر بما أنزل على محمد) رواه الترمذي و أبو داود وابن ماجه وغيرهم وصححه الألباني. واتە: هەر كەسێك بچێتە لای ژنەكەی لە كاتی حەیزدا، یان لە كونی دواوە، یان بچێت بۆ لای جادووبازێك و قسەكەی بە ڕاست بخاتەوە، ئەوا كوفری كردووە و بێ باوەڕ بووە بەوەی كە دابەزیوەتە سەر (محمد ).
واتە: كوفرى بچووك ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە تاوانێكى گەورەیە كەوابوو هەركەسێ بەئەنقەست و بزانێت حەرامە ئەوكارەبكات ئەوە تاوانێكى گەورەى كردووە پێویستە تەوبەى لێ بكات و ئەبێت (كفارة)ەكەى بدات كە بریتى یە لە یەك دینارى زێڕ ئەگەر لە پێشەكى بێ نوێژییەوە بوو وەئەگەر لە كۆتایى بێ نوێژییەوە بوو نیو دینارى زێڕ. ابن عباس خواى لێ ڕازى بێ ئەم حوكمەمان لە پێغەمبەرەوە دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتى:
(يتصدق بدينار أو نصف دينار) رواه أبو داود و النسائي وابن ماجه و صححه الألباني.
ئەوەى كە ووتمان ئەگەر لەپێشەكى بێ نوێژییەوە بوو یان لە كۆتایى لە (ابن عباس)ەوە دەگێڕێتەوە فەرموویەتى:(إن أصابها في فور الدم تصدق بدينار وإن كان في آخره فنصف دينار) صحيح. بڕوانە كتێبى الإرواء (202).
ڕوونكردنەوە:

یەك دینار زێڕ واتە: پێنج گرام ئاڵتون.
بۆ ئەوەى بزانین پێنج گرام چەنێك پارە دەكات پێویسته x 5 نرخى یەك گرام ئاڵتون بكەین = ئەو پارەیەى كە پێویستە بدرێت بە هەژاران لە برى كەفارەتى كردنى ئەم تاوانە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٧,٥١٠ بەش: پرسیارە جنسیەکان