ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵ و گەورەیی زانستی شەرعی و ڕەوشتی هەڵگرانی

نوسینی: دایكی عبدالرحمن
پێداچوونەوەی: مامۆستا ئاكۆ محمد عبدالله
باوەڕداری بەڕێز: بزانە كە تۆی موسڵمان دەبێت دڵسۆز بیت بەرامبەر بە پەروەردگار وئاینەكەت، ودەبێت هەوڵی فێر بوونی زانستی شەرعی بدەیت، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی برەودان بە ئاینەكەت، وە چەند كات وساتێك لە تەمەنت تایبەت بكەیت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ولەبەركردنی قورئانی پیرۆز وفەرموودە صەحیحەكان، چونكە ئەوە دەبێتە مایەی خۆشبەختی دونیا ودوارۆژت إن شاء الله، كە لە دوا رۆژ نە ماڵ ونە سامان ونە منداڵ ناتپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ.
بەڵام بە مەرجێك ئەو كارەت تەنها بۆ خوای گەورە بێت، نەك بۆ دونیا، یان بۆ ناوداری, یان بۆ موجادەلە ومونافەسەی كەسانی شارەزا, یان بۆ دەست خۆشی وئافەرین, یان بۆ پاداشت وپلە وپایەیەكی دونیایی، یان بۆ ئەوەی خەڵكانی تر بكەیت بە كۆیلەی خۆت.


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٨٧٨