لە کۆرۆناوە چی فێربووین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە کۆرۆناوە چی فێربووین؟

سوپاس وستایش بۆ ئەو خودایەیی کە بەڵای کردووە بە یەکێک لەسوننەتەکانی ، و هەندێ لەبەندەکانی بەرز و بڵند کردووە ، وقەدر وڕێزی هەندێکی تری بەحیکمەت ودانای خۆی دابەزاندووە ،و سەڵات وسەلام لەسەر گیانی پێغەمبەری بەبەزەیی وڕەحمەت بێت ، و لەسەر ئەوانەش کە بەجوانی شوێنی دەکەون تا ڕۆژی دوایی . .

ئەمە چەند کۆمێنت وتەعلیقاتێکە کەشێخ محمد بازمول لەپەڕەی خۆی لەفەیس بوک بڵاوی کردۆتەوە ، و تیادا پرسیاری کردبوو کە ئایا : ئەو شتانە چین کە کۆرنا گۆڕینی و بەو هۆیەوە بەدەس هاتن ؟

خەڵکانێکى زۆر کۆمێنتى جوانیان نوسیوە و بۆچونى خۆیان باس کردووە سەبارەت بە (دەرس و وانەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا) دواى کۆکردنەوەى ئەو کۆمێنتانە وەکو بابەتێک بڵاو کرایەوە ، و ئێمەش وەکو ستافی وەڵامەکان بە گرنگمان زانى کەوا وەریبگێڕین بۆ سەر زمانى کوردی بۆ ئەوەى خوشک و برایانمان زیاتر لێی سودمەند ببن

جا ئەمانەى خوارەوە بەشێکن لە خاڵەکان :

1-  بێ توانای مرۆڤ لەبەرانبەر توانا و دەسەڵاتى خواى گەورەدا کەهەموانی توشی شۆک کردووە ، ودەسەڵات وتوانای خودامان بەچاوی خۆمان بینی ،و بەو هۆیەوە ئیمانمان زیاتر بەهێز بوو بەوەی خودا بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە ، وکار وبارەکان تەنها لەدەستی ئەودایە ، ومرۆڤ هەرچەند بەهێز وپێشکەوتوو بێت لەڕووی حەزارەت و تەکنەلۆجیاوە ئەوا دروستکراوێکی لاوازە  وخودا هەموو ئەو هێزەی بەچۆکدا هێنا ، دەى کەواتە هەمووتان ئەوە باش بزانن کە جگە لەخودا هیچ پشتیوان و سەر خەرێکی حەقیقی نییە ،سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگار لەسەر هەموو بەڵایەک کە لوتی ستەمکاران دەشکێنێت ، و دەبێتە هۆکاری گەڕانەوەی موسوڵمانان بۆ لای خودا.

2- ئەوەی تیایدایە کە خودا بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە ، ولەهەموو کار بارێکیدا حیکمەتی جوانی هەیە ،وبەرانبەر بەبەندەکانی نەرمە و گرنگیان پێ دەدات ، و بەجۆرەها قەدەری کەونی وشەرعی و ڕووداو پەروەردەیان دەکات ، و جگە لە کەسانی عاقڵ مەند هیچ کەسێک پەند لەڕوداوەکان وەرناگرێت ، و توشی ئەم بەڵایانەمان دەکات بەڵکو بگەڕێینەوە ، و تێبفکرین ،و بەخۆماندا بچینەوە ، و بیر لەعەزەمەت وگەورەیی دەسەڵاتی خودا بکەینەوە وخۆمانی بۆ ملکەچ کەین.

3- خودا هیچ شتێکی لەلا ئەستەم وگران نی یە جا لەئەرزدا بێت یاخود ئاسمان ، و ئەم بەڵایە ـ هەر وەک لەهەندێ ڕۆژنامەکاندا ـ هاتووە ترسێکی زۆری خستۆتە دڵی بێباوەڕانەوە و بۆتە هۆکاری موسوڵمان بوونی زۆرێکیان.
  
4-  سوننەتەکانی خودا لەکەونەکەی دا بەدیار کەوتووە ،هەروەک خودا لەبەسەر هاتی گەلانی پێشووی لەقورئاندا بۆی بەیان کردووین وفەرموویەتی: { ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ }.
واتە:ئاشووب و فه‌سادو خراپه‌كارى و تاوان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ وشكانی و ده‌ریادا، وه‌ له‌ بیابان و ئاوه‌دانیدا، وه‌ له‌ شارو دێیه‌كاندا ، به‌هۆی هاوبه‌شبڕیاردان و تاوان و خراپه‌كاری خه‌ڵكیه‌وه‌ (هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات ئه‌وا ئاشوبى ناوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویداو سزاى خواى گه‌وره‌ به‌ هۆى ئه‌وانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ چاكسازى به‌ گوێڕایه‌ڵى كردنى خواى گه‌وره‌ ده‌بێت و، ئه‌وانه‌ى گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ چاكسازن و به‌ هۆى كرده‌وه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ خوا ره‌حم و به‌ره‌كه‌تى خۆى ده‌نێرێته‌ سه‌ر زه‌وى، هه‌روه‌ها به‌هۆى جێبه‌جێ كردنى شه‌ریعه‌ت و دادپه‌روه‌ریه‌وه‌، هه‌روه‌كو له‌ كاتى هاتنى عیسادا - -  كار به‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌كرێت خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌ سه‌ر رووى زه‌وى) ، تا خوای گه‌وره‌ سزایان بدات به‌هۆی هه‌ندێك له‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانی خۆیان ، به‌ڵكو واز له‌ تاوان بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خواى گه‌وره‌و ته‌وبه‌ بكه‌ن و به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌. 

  لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەردەوام کۆمەڵێ کەس بێ ئاگان و لەخەوی غەفڵەت ڕزگاریان نەبووە ونازانن هۆکاری ئەم دەرد و بەڵایانە چی یە ، بەڵکو ئەوانەش بەهۆش خۆیان بێنەوە ، هەندێ لەپێشان دەیان گوت: ( ما نزل بلاء ٳلا بذنب ، ولا یرفع ٳلا بتوبة).
واته:هیچ بەڵایەک دانەبەزیوە بەهۆی تاوانەوە نەبێت ، و لاشناچێت مەگەر بەتەوبە کردن نەبێت.

5- تەسلیم بوون بەقەزاو قەدەری خودا ، وڕازی بوون پێی ، و دڵ ئارام بوون پێی.

6-  ڕاستگۆی نیشانەی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ویەکتاپەرستی بۆ هەموو دونیا دەرکەوت ،ئەوەش بەوەی پێغەمبەری خودا هەواڵی بەشتانێک داوە کە لەڕێگای غەیبەوە نەبێت نازانرێت وەک تاعون و ڕێکارەکانی خۆ پاراستن لێی .

7- ژیان لەگەڵ سوننەتەکانی پێغەمبەری خودا ،وجێ بەجێ کردنی ، ودوور کەوتنەوە لەبیدعە وداهێنراوەکان ئاسان کاری بۆ مرۆڤ دەکات لەچۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەزەمات وپێش هاتەکاندا ، بۆیە پێویستە لەسەرمان شوێن سەلەفی ساڵح بکەوین؛ چونکە ڕزگار بوون تەنها لەوەدایە.

8- کەم بوونەوەی تاوان ،و ڕوو کردنە تاعەت وعیبادەت ، و ڕوونکردنەوەی بەڵگە و حوجەکان بۆ خەڵکی ، وڕوو کردنی خەڵکێکی زۆر لەزیکر ویادی خودا ، وباس کردنی سیفاتەکانی خودا ،وزۆر بوونی تەوبە وگەڕانەوە بۆلای خودا ،وخۆ شکاندن و ملکەچ بوون بۆ خودا ، و لاوازی و بێدەسەڵات بوون بەرانبەر بەهێزی خودا ، ودروست بوونی هەست کردن بەبێ دەسەڵاتی وپەنا بردنە بەر خودا ، و هەموان هەستیان کردووە بەوەی: {وَظَنُّوا أَنْ لَا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ}.
واتە: وه‌ زانیان كه‌ هیچ په‌نایه‌ك نیه‌ په‌نای بۆ به‌رن ئیلا بۆ لای خوای گه‌وره‌ نه‌بێ.

وە هەستمان بەگەڕانەوەی زۆر بەی خەڵک کرد ، و من بۆ خۆم لەدەروونی خۆم دا هەستم بەوە کردووە و لەبڵاوکراوەی زۆر کەسدا بینیومە ، و تەنانەت کافرەکانیش دان بەوەدا دەنێن ئەم نەخۆشیە لەلایەن خوداوەیە.

9-  تێفکرین و پەند و وانە وەرگرتن سەبارەت بەوەی کە له دنیاو دواڕۆژدا موڵک و دەسەڵات هەر بۆ خوایە ، خوای پەروەردگار لەڕۆژی دوایی دا قسەدەکات ـ بەشێوەیەک لەگەڵ گەورەییدا بگونجێت ـ وبانگ دەکات ودەفەرمووێت: { لِّمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ۖ }
واتە: ئه‌مڕۆ موڵك بۆ كێیه‌؟ 
كه‌س نیه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌ دواتر خۆی ئه‌فه‌رمووێ: {لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ }
واتە: ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ خوایه‌كی تاك و ته‌نهاو زۆر باڵاده‌ست و به‌توانایه‌. 

10- ئەم نەخۆشیە بەنیسبەت ئێمەی موسوڵمانەوە تاقی کردنەوەیە ، بۆ وەدەس خستنی پاداشت وبەرز بوونەوەی پلە لەلای خودا ، ودەس کەوتنی بەهەشت ، هەر کەسە وبەگوێرەی ئیمانەکەی ، وڕوونکردنەوەی حاڵی ئەوانەی گوێڕایەڵی دەکەن وئەوانەش کەبێفەرمانی دەکەن ، ئائەم بەڵایە ڕەحمەتە بۆ باوەڕداران ، وپەندێکە بۆ کەسانی بێ ئاگاو غافڵ ، وسزایەکیشە بۆ کافران ومونافیقان.

11- یەکێکی تر لەو شتانەی کەسەرەنجی ڕاکێشاوم ئەو دوکان وجێگانەیە کەپێشتر لەکاتی نوێژدا دانەدەخران ، ئەمڕۆ دەبینین بۆ چەند حەفتە ومانگێک بەزۆر پێیان داخراوە ،پاک وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی کەجوندیەکانی دەنێرێت بۆ کێشانی گیانی هەندێ لە بەندەکانی ، وئەوانی تر چاو ترسێن دەکات.

12- نەمان وکەم بوونەوەی زۆربەی هەرە زۆری تاوان وسەرپێچیەکان: وەک:
- لەنێو چوونی داوێن پیسی بەشێوەیەکی گشتی ولەئاستی جیهاندا ، وەگەورەترین تاوانەکان کەشیرک وهاوبەش بڕیاردانە.

- هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگە شیرکی وبیدیعیەکان ، وەک سەفەر کردن و چوون بۆسەر گۆڕی ئەوانەی پێیان دەوترێت پیاو چاک ، وداخستنی مەرقەدەکان .

ـ  نەمانی دەرکەوتنی ئافرەتانی سفوور لەجادە وبانەکاندا ، وجێگای خراپە وفەسادی داخران وەک شوێنی عەرەق وداوێن وپیسی ویانەی شەوانە ، وتێکەڵاو بوونی پیاوان وئافرەتان ، وپەک خستنی جۆرەها ئاهەنگی ناشەرعی ، تا وای لێهاتووە ترسی خەڵک لەکۆرۆنا زۆر زیاترە لەترسیان لەخودا ، والله ٲعلم.

ـ نەمانی سفووری لەبازاڕەکاندا ، ودەنگی شەیتانەکان لەزۆربەی جێگاکاندا کز بووە ونەماوە ، وئەو جێگا خراپانە داخران کەپێشتر تەنانەت لەمانگی ڕەمەزانیش دا دانەدەخران ، وەهەروەها نادی وجێگای تۆپێنیش داخران.

ـ لەڕاستی دا ئەوەی کەمن پێی سەرسامم لەشتە باشەکان؛
هەموو ئەوانە نەمان کەپێیان دەوترا فڵان ئەستێرە وفڵانە گۆرانی بێژ ،ئائەمانە لەم ڕۆژانە دەرناکەون ، وناوی هەموو گۆرانی بێژ وئەکتەر وکەسانی هیچ نەبوو نەماوە ، وەک ئەوەی هەر نەبووبێتن .

ـ نەمانی ئەو فەسادی وخراپەکاریەیی کەبەشێوەیەکی بەرچاو وبەهەموو ڕەنگ وجۆرەکانیەوە بڵاو بوو بوونەوە.

13- دەرکەوتنی زانایان ودکتۆرکان وپیاوانی ئاسایش ، وکۆ بوونەوەی خەڵک لەدەوری زانست وگەڕانەوەیان بۆ لای زانایان ، وەخەڵک گرنگی بەبڵاو کردنەوەی قسەی زانایان ودکتۆرەکان دەدەن لەبری بڵاو کردنەوەی قسەی کەسانی هەرزە وفاسق ، پێویستە لەم ئەزمە وڕووداوانەدا خەڵک بگەڕێنەوە بۆلای زانایان ئەوانەی کەجێی سقەن ،دەبینی کەسی دکتۆر پرسیاری چۆنیەتی دەس نوێژ گرتن دەکا ، وخەڵک هەموان پرسیار دەکەن لەبارەی چۆنیەتی نوێژ کردن لەماڵدا ، وچۆنیەتی نوێژی هەینی ، دەبینی تەنها زانایان لەساحەکەدان ، ،هیچ کەسێک دەوری نی یە لەبەرانبەر زانستی شرعی دا جا سەرۆک بێت یاخود دەوڵەمەند  ، ئەمە واقیعەکەیە ودەبینین.

14- زانینی ڕێز وقەدری زانست لەهەموو بوارێکدا ، بواری دین ، و پزیشکی ، ویاخود هەر جۆرە زانستێکی تری بەسوود. 

15- ئەو تاوانانەی کەڕۆژانە بەرز دەبوونەوە بۆ ئاسمان کەم بوونەتەوە ، وبارینی باران وڕەحمەت وبەرەکەت زۆر بووە ،
ودەسەڵاتی خودا بۆ هەموو تاوان بار وکافر ومولحیدێک دەرکەوتووە و ئێستا هەموان دەزانن مرۆڤ چەند لاواز وبێ دەسەڵاتە.

16- بیدعەی تەعزیە نەماوە ، وای لێهاتووە لەسەر سووننەت ئەنجام دەدرێت ، ئەمەش بار سووکیەکە بۆ سەر شانی ئەوانەی لەم ڕۆژنەدا کەسێکیان لێ دەمرێت . 

17- دەرکەوتنی گەورەی پلە وپایەی ئیسلام ،وسوور بوونی لەسەر پاک وخاوێنی و دەست نوێژ گرتن ، دەبینی لەم ڕۆژانەدا کەسانی کافر هەوڵی جێ بەجێ کردنی دەدەن ، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینی ڕێژەی توشبوون ومردن لەلای ئەوان بەراورد بەوڵاتانی ئیسلامی زۆر زۆر زیاترە
 ، سوپاس وستایش بۆ خودا لەسەر نیعمەتی ئیسلام وسوننەت ، وەهەروها بۆ هەموان دەرکەوت دینی ئێمە پێش چەندان سەدە فەرمانی بەخۆ پارێزی وکەرەنتی کردن کردووە.

18- سەر قاڵ بوون بەزانستی شەرعی ودەست خستنی ولەبەر کردنی قورئانی پیرۆز ، وڕێک خستنی کۆمەڵێک لەقوتابیانی زانستی شەرعی وخوێندنی وانە شەرعیەکان لەڕێگای ئینتەرنێت وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.

19- بەنیسبەت ئەوانەی کەبەرچاو ڕۆشنن بەحەق ئەوانە خۆیان یەکلا کردۆتەوە بۆ عیبادەت وسەرقاڵ بوون بەزانستەوە ، بەڵام کەسانی بەد بەخت ودڵ ڕەق هەر بەردەوامن لەسەر سەرلێشێواوی وگومڕایی خۆیان وزیاتر دڵیان ڕەق بووە ،ئەوەش بەهۆی لەخوا نەترسانیان وخۆ سەرقاڵ کردنیان بەفلیم وشتی گاڵتە جاڕیەوە کەلەم سەردەمەدا ڕەواجێکی زۆری هەیە!. 

20- زۆر لەموسوڵمانان کاتەکانیان ڕێک خستووە وتایبەتیان کردووە بەلەبەر کردنی قورئان وموڕاجەعە کردنەوەی ، وفێر بوونی زانست ، ولەماڵەکانیان دا نوێژی جەماعەت دەکەن ، وگرنگی دان بەماڵ ومنداڵ وچاو دێری کردنیان لەسەر ئەنجام دانی نوێژەکان لەکاتی خۆیدا وگرتنی ڕۆژووی مانگی شەعبان.

21- فێر بوونی چەند سوننەتێک کەوای لێهاتبوو لەبیر بکرێت ، وەک گوتنی: ( صلوا في رحالکم )لەکاتی بانگداندا ، وتایبەت کردنی جێگەیەک لەماڵدا بۆ نوێژ هاوشێوەی مزگەوت ، وتەتبیق کردنی چەندین سوننەت وەک: جوان دەس نوێژ شوشتن بۆ هەموو نوێژەکان.

22- پەیڕەو کردنی تەوحیدی ڕبوبیەت لەلایەن هەموانەوە ، تاوای لێ هاتووە هەموان چاوەڕێی خودان بەڵاکەیان لەسەر لاببات وباوەڕیان وایە تەنها ئەوە خوایە توانای لابردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە ،وەهەروەها دەنگی بانگ لەسەرتاسەری سویسرادا درا ، وسەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی کرد بەنوێژ کردن بەڵکو خودا کۆرۆنایان لەسەر لا ببات ،وسەرۆکی صین بەموسوڵمانانی گوت: ( لەخوداکەتان بپاڕێنەوە بەڵکو کۆرۆنا لەسەرمان لاببات) پاک وبێگەردی بۆ خودای باڵا دەست وکار بەجێ.

23- ڕێگەدان بەپەخش کردنی بانگ لەزۆربەی ئەو وڵاتانەی کەپێشتر مەمنوع بوو بانگی بەئاشکرا تێدا بدرێت وپەخش بکرێت ، ئەمەش خۆی لەخۆیدا داننانە بەوەی ئەو بڕیارەی پێشتر دابوویان ستەم وهەڵە بووە ، هەر وەک داننانە بەوەی لەکاتی داخستنی هەموو دەرگاکان ونەمانی هیچ ڕێگە چارەیەک چارەسەرەکەی گەڕانەوەیە بۆ لای خودا بەعیبادەت کردن وپاڕانەوە لێی.

24- زانینی قیمەت وڕێزی نوێژ بەجەماعەت ولەماڵی خودادا ، بەشێوەیەک دوای داخستنی مزگەوتەکان دەرکەوت خەڵک چەند موشتاقی مزگەوتەکانن تەنانەت هەندێ لەنوێژ نەکەرەکانیش ، وخۆ ئامادەکردنی هەموان بۆ گەڕانەوە بۆ مزگەوت بەهیمەتێکی بەرزەوە ،وهەندێ لەوانەی پێشتر لەمزگەوت نوێژیان نەدەکرد پەیمانیان دا بەوەی گەر مزگەوت بکرێتەوە بچن بۆ نوێژی جەماعەت.

25- ئێمە پێشتر لەمزگەوتدا بەیەک بانگ ولەدوای یەک ئیمامەوە نوێژمان دەکرد ، بەڵام ئێستا ماڵەکان بۆتە مزگەوت وهەمووی بانگی تێدا دەدرێت وئیمامەتی تێدا دەکرێت ، والحمد لله علی کل حال.

26- موسوڵمانان لەم ڕۆژگارەدا لەنێوان ترس وئومێددا دەژین ، ترسیان لەخودا وسزاکانی هەیە ولەبەرانبەریشدا ئومێدیانیش بەخودا وپاداشتەکانی هەیە.

27- ترسان لەخودا ،وڕوو نەکردنە دونیا ، وئومێد بوون بەدواڕۆژ ، ئەوەش بەبیر کردنەوە لەمردن وخۆ ئامادە کردن بۆی ،وخۆ ئامادە کردن بۆ ئەوەی بەکردەوەی چاکەوە بگەڕێتەوە بۆلای خودا ، وتەوبە وگەڕانەوە بۆلای خودا وئەنجام دانی کردەوەی چاکە وبەکوڵ پاڕانەوە.

28- بیر خستنەوەی خودایە بۆ موسوڵمانان بەوەی هەروەک چۆن دەرگای مزگەوت داخرا بەو شێوەیەش لەناکاو دەرگای تەوبە دادەخرێت بۆیە زۆر ئاگادار بن وپێش گەیشتنی مردن وکاتی غەڕ غەڕە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆلای خودا.
29-  دەستکراوەی خەڵکانی دەوڵەمەند و خێرخواز و هاوکاری کردنی هەژاران کە دەبینی لە سەرجەم شارەکان خواردن و پێداویستی ڕۆژانەی خەڵک بە ئەندازەیەکی زۆر دابەشدەکرێ و خەڵکێکی زۆر خێرو سەدەقە دەکات

30- ئەم ژیانەی کەئێمە زۆر بەسادەی تەماشای شتەکانی دەکەین دەرکەوت بەو شێوەیه نی یه ئەوەتا ڤایرۆسێک کەناشبینرێت هەموو جیهانی سەرقاڵ کردووە!.

31- ترس چەکێکە خودا دەیخاتە دڵی هەرکەسێکەوە کەخۆی بیەوێ ، وئەوەی لەسەر موسوڵمانان پێویست بێت ئەوەیە دەست گرتوو بن بەدینی خوداوە ، وخودا بەتوانایە لەوەی سەریان بخات بەشێوازێک هەستی پێ نەکەن وبیریان لێ نەکردبێتەوە.

32- هەموان (بەکافر وبێباوەڕانیشەوە) دڵنیا بوون لەوەی کەجگە لەخودا کەس ناتوانێت دەرد وبەڵاکان لاببات.

33- ژیانی زۆربەمان چەند خۆش بوو لەکاتێکدا زۆرێک پێی ڕازی نەبوون ، بەڵام ئێستا هیوایەتیان ئەوەیه بگڕێنەوە سەر ژیانە ئاساییەکەی پێشوو!.

34- دوور کەوتنەوە لەخەڵک کەدەبێتە هۆکاری پاک بوونەوەی دڵ ودەروون ، بێگومان دابڕان لەخەڵک گەر لەشتی باشدا بەکار بهێندرێت سەرمایەیەکی گەورەیە.

یەکێک لەسوودەکانی دوور کەوتنەوە لەخەڵک:
دابڕان ویەکلابوونەوەیە بۆ خوێندنەوە ، لەکاتێکدا پێشتر خەڵک لێی دوور کەوتبوونەوە ، بەم هۆیەوە خەڵکێکی زۆر مێشکیان ئیسراحەتی کرد لەجەنجاڵی دونیا وئەوەی تێیدایەتی ، وهۆکارێکیشە بۆ نەرم بوونەوەی دڵەکان کەپێشتر بەهۆی زۆری سەر قاڵ بوون بەدونیاوە ڕەق بوو بوو وبێ ئاگا وغافڵ بوو لەزیکر ویادی خودا ، ولێ پێچینەوە لەنەفس ، ولەم دەرفەتەدا کەسانێک مەتنی زانستە شەرعیەکانیان لەبەر کردووە ، ودوعا وهەندێ لەزیکرەکانیان لەبەر کردووە.

35- دەرکەوتنی بێتوانای هەموو خەڵک بەرانبەر ڤایرۆسێک کەبەچاو نابینرێت : {وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ}.
واتە: وه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ چه‌نده‌.
بەچاوی خۆمان بێدەسەڵاتی ولاوازی مرۆڤەکانمان لەبەرانبەر توانای خودادا بینی کەچۆن هەموان بەچۆکدا هاتن ودەستەو وەسان بوون لەبەرانبەر شتێکدا کە بەچاو نابیرنرێت!

36- دەرکەوت زۆربەی ئەوانەی پێشتر زوو زوو سەردانی نەخۆشخانەکانیان دەکرد نەخۆش نەبوو بەڵکو تەنها قەلەقی و وەسوەسە بوو ، بەبەڵگەی ئەوەی ئەوە ماوەیەکی زۆرە نەخۆشخانەکان داخراون وئەو کەسانەش نەمردن!

37- پاراستنی بەندەکان لەلایەن خوداوە ، وگەر پارێزگاری خودا نەبێت ئێمە هیچ نین وبەرگەی هیچ ناگرین ، چونکە گەر خودا بیەوێ بەم ڤایرۆسە لەناومان ببات ئەوا بەچاو تروکاندنێک لەنێومان دەبات ، بەڵام خودا ڕەحمی لێ کردووین وبەبەراورد بە هەندێ لەوڵاتانی تر وەزعی ئێمە زۆر باشه.

38- لێ پێچینەوە و موحاسەبە کردنی نەفس و دەروون لەو کەمو کورتیانەی کەهەیەتی ، بەڕاستی خەسارەومەند بوون ئەوانەی خۆیان ناپارێزن لەخراپە وتاوان ، ویەکێکی تر لەو وانەو دەرسانەی کەفێر بووین: ئارام گرتن وچاوەڕێ کردنی پاداشتە لەخودا .

39- دەر کەوت بۆ ئەوانەی کەنوێژ ناکەن ـ‌ چ جای ئەوانەی کەنوێژ دەکەن ـ‌مزگەوت چەندە فەزڵی هەیە ، کەسێک پێی ڕاگەیاندم بەوەی یەکێک لەنوێژ نەکەرەکان گوتویەتی: هەر کات مزگەوت کرایەوە ئەوا من یەکەم کەس دەبم نوێژی تێدا بکەم.

40- هەست کردن بەنیعمەتەکانی خودا بەسەرمانەوە کەلەئەژمار کردن نایەت ، یەکێک لەشتە باشەکانی تری ئەم بەڵایە ئەوەیە ئێمە هەستمان بەهەندێ لەنیعمەت نەکردبوو تەنها دوای هاتنی ئەم ڤایرۆسە نەبێت ،بێگومان قەدری نیعمەت نازانرێت تاوەکو لەدەست نەدرێت ، وسوپاس وستایش بۆ خودا لەسەر نیعمەتەکانی ، بەڕاستی لەم ڕۆژانەدا وای لێهاتووە یەکەم هیوایەتی خەڵک ئەوەیە ئەم وەزعە کۆتای بێت ودەرچن لەماڵەکانیان.

41- دەرکەوت کەخەڵک چەند سوورن لەسەر مانەوە لەدونیادا وترسیان لەمردن هەیە ، دەرکەوت دونیا هەرچەند ڕازاوەیە چەند کەم نرخە وبێ بەهایە ،  زۆر لەوانەی کەهەموو هەم وغەمیان دونیا بوو دونیا هیچ بەهایەکی نی یه : خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ}.
واتە:وه‌ ژیانی دونیاش هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها شتومه‌كێكه‌و مرۆڤ پێی له‌ خشته‌ ئه‌برێ و له‌ ڕێگای ڕاست پێی ده‌رئه‌چێ و له‌ خوای گه‌وره‌ پێى دوور ئه‌كه‌وێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وریا نه‌بێت. 
ئەمەی ئاماژەمان پێ دا بوو بەحەقول یەقین دوای ئەوەی عیلمول یەقین بوو.

42-  مردن ئاوێکە وحەتمەن دەبێت بخورێتەوە ، ومرۆڤ تەنها ئەوەی بۆ هەیە کەئەنجامی داوە ، ماڵ ودەسەڵات وناو ناوبانگ هیچ سودێک ناگەیەنێت ،وئەو غروڕی ولەخۆ بایەیی پێشوو نەما وهەموان هەست بە بێ دەسەڵاتی دەکەن.

43- نیشانە گەورەکانی ڕۆژی دوای وەک دەجال ودەرکەوتنی ئاژەڵەکە ،ودەرچوونی یەئجوج ومەئجوج ، وهەڵاتنی خۆر لەخۆر ئاواوە حەقیقەتێکە هیچ کەسێک ئینکاری ناکات مەگەر کەسێکی کافر نەبێت پەنا بەخوا، چونکە ئەم ڤایرۆسە بچووکە هەموو ژیانی دونیای لەهەموو وڵاتاندا وەستان ، ئەی دەبێ لەکاتی دەرکەوتنی نیشانە گەورەکانی قیامەتدا خەڵک حاڵی چۆن بێت؟!

44- دونیا مرۆڤ لەیادی خودا دوور دەخاتەوە وسەر قاڵی دەکات ،بۆیه پێویستە جار بەجار ئیمانی نوێ بکاتەوە ، وئیمانی بەقەزاو قەدەر تازە بکاتەوە ، وتەنها پشت بەخودا ببەستێت .

45- ئەم دەردە ئاگادار کەرەوەیەکە بۆ ئێمە بەڵکو بەخەبەر بێین ، وزوو تەوبە بکەین وبگەڕێینەوە بۆلای خودا پێش ئەوەی مردن پێمان بگات ، کەهەموان دەزانین حەقە وڕۆژێک پێمان دەگات ولێی دەرباز نابین.

46- کەم بوونەوەی هێرش کردنە سەر ئیسلام لەلایەن وڵاتانی غەربیەوە ،  خودا لەشەڕیان بمان پارێزێت ، یەکێک لەوانە وەستانی ئەزیت دانی موسوڵمانانی ئیغور ، خوای گەورە فەرموویەتی: { وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ}. واتە: له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ شتێك كه‌ پێتان ناخۆشه‌و نایزانن له‌وانه‌یه‌ ودوور نی یە خێری تیا بێ بۆ ئێوه‌.

47- هیچ هێز وتوانایەک نی یه مەگەر خودا بەخشیبێتی ، نەڕۆژ ئاواو ونەپێشکەوتن ، و وانەیەکیشە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا وپێش کەوتوو ، ولەمەوە توانای خودامان بۆ دەرکەوت با مرۆڤایەتی زۆر پێشکەوتووش بێت ناتوانێت بەرانبەر خودا بووەستێتەوە.  

48- ئەم ڤایرۆسەی هەموو عالەمی هێنایە لەرزین ئاگادار کەرەوەیەک بوو بۆ من ، بۆ گەڕانەوە بۆلای خودا مادام فرسەتێک لەبەردەم دا ماوە ، وەهەروەها بێتوانای وبێدەسەڵاتی وڵاتانی زلهێزم بینی کەخەڵکێکی زۆر پێیان وابوو جڵەوی هەموو دونیا لای ئەوانەو ودەتوانن بەسەر کۆرۆنادا زاڵ ببن ،  ودەرکەوت خودا بەتوانایە لەوەی بیەوێ زاڵی دەکات بەسەریاندا.

49- سەرسام بوون بەوڵاتانی ڕۆژ ئاواو وپێشکەوتنەکانیان وحازەرەتەکەیان ، ئەم ڤایرۆسە هات وعەرشی هێنانە لەرزە وبۆ هەموو ئەوانەی کەسەر سام بوون بەڕۆژ ئاوا دەرخست ئەوان لەبەرانبەر هێزی خودادا هیچ نین ،ودەرکەوت لەنێوان خۆیاندا چەند دژی یەکن: {تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى}
واتە: تۆ وا ئه‌زانی ئه‌وانه‌ هه‌موویان یه‌كن به‌ڵام دڵیان لێك جیاوازه‌و دڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نیه‌و یه‌ك دڵ نین.
 وەهەروەها ئەوەش ڕوون بووەوە کەهەندێکیان وازیان لەوی تر هێناو وبەهانای یەکەوە نەچوون!.

50- ئەوەی کەزۆر منی دڵ خۆش کرد پارچە پارچە بوونی کافرەکان بوو ، ودەرکەوت ئەوەی پێی دەوترێت نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان هەموو تەنها شیعاڕە وهیچی تر ئەمەش میسداقی ئەم ئایەتە پیرۆزە: {تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى}.
واتە: تۆ وا ئه‌زانی ئه‌وانه‌ هه‌موویان یه‌كن به‌ڵام دڵیان لێك جیاوازه‌و دڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نیه‌و یه‌ك دڵ نین.

51- موسوڵمانان زیاتر یەقینیان لا دروست بوو لەوەی پێشکەوتنی بێباوەڕان توانای ڕێگری کردنی نی یە لەهێز وتوانای خودا ،وەهەرکاتێک خودا بیەوێ لەناویان دەبات ، تەنانەت بەشتێک کەنابینرێت!

52- دەرکەوتنی حەقیقەتی بێباوەڕان وحەزاڕەتەکەیان دوای ئەوەی کەزۆر لەموسوڵمانان پێیان وابوو ئەوان لەهەموو ڕوویەکەوە پێش کەوتوون!

53-ڕووی ڕاستی وڵاتانی ئەوروپا بۆ هەموان دەرکەوت دوای ئەوەی هەندێ لەگەنجی موسوڵمان پێیان سەرسام بوون ودەرکەوت کاتێ کەفەرمانی خودا هات ئەوان هەر هیچ نین وهیچیان لەدەست نایەت، ودرۆی ئەو دەوڵەتانەش دەرکەوت کەبانگەشەی بەهێزترین وڵاتیان دەکرد ، دەرکەوت لەبەرانبەر ڤایرۆسێکدا هیچیان پێ ناکرێ وزۆرترین هاوڵاتیان لەدەس دا وسەر کردەکانیانیش لەترسا نازانن لەکوێ ولە چ قوشبنێک خۆیان حەشار دەن!.

54- کەوتنی عەلمانی وئەو هێزەی بەردەوام شانازیان پێوە دەکرد کەگوایە دەتوانن ڕوو بەڕووی هەموو تەحەدیاتێک ببنەوە.

55- نەمانی ئەو هەیبەتەی کەڕۆژ ئاوا هەیبوو لەدڵی موسوڵماناندا ، بێگومان ئەمەش نیعمەتێکی گەورەیە.

56- ئەوانەی کەدەیان گوت ئێمە باوەڕ بەخودا ناهێنین چونکە نەمان بینیووە ، دەی کەوایە بۆ ئێستا خۆیان لەڤایرۆسێک شاردۆتەوە کەنابینرێت؟!

57- بەعیزەت بوونی موسوڵمانان و شکانی لوتی کافران ئەوانەش پێیان سەرسام بوون ، وەک عەلمانی ومولحیدو وهاوشێوەکانیان .

58- گۆڕانی بیر کردنەوە لەکۆچ کردن بۆ وڵاتانی کافر دوای ئەوەی بینرا ئەوان دەستە و وەستانن لەبەرانبەر ڤایرۆسێکدا کەتەنانەت بەچاویش نابینرێت.

59- ئیفلاس بوونی ئەو کۆمپانیانەی کەداهاتەکانیان دژ بەموسوڵمانان بەکار دەهێنران.

60- دوور نی یە لەڕووی ئابووریشەوە زیاتر گۆڕانکاری تر دروست ببێت.

61- پاک بوونەوەی کەش وهەوا لەغازات وپیسای کارگەکانی وڵاتانی زلهێز .

62-  تەرتیب کردن وڕێکخستنەوەی کۆمەڵگا ، وچاک کردنی ڕێگا وبانەکان ، وکردنەوەی چەندان نەخۆشخانە کە گەر بەم هۆیەوە نەبوایە هەرگیز دروست نەدەکران.

63- مرۆڤ چەند باڵا دەست بێت لاوازە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: { وَخُلِقَ الْإِنْسَانُ ضَعِيفًا }.
واتە: وه‌ خوای گه‌وره‌ مرۆڤی وا دروست كردووه‌ كه‌ لاوازه‌ ناتوانێ به‌رگه‌ی زۆر شت بگرێ بۆیه‌ كارئاسانیتان بۆ ده‌كات.

بەڵکو ئەمە ببێتە هۆکاری گەڕانەوەمان بۆ ڕێبازی دروست ،بەو شێوازەی کەخودا لەقورئانە پیرۆزەکەیدا ئاماژەی پێ داوە وپێغەمبەریش لەسوننەکانی دا ڕوونی کردوونەتەوە.

64- زیندوو بوونەوەی گیانی هاو کاری ودەس گرۆی یەکتر کردن لەنێو کۆمەڵگادا بەتایبەت لەنێوان گەنجاندا .

65- بەهێز بوونی گیانی هەست کردن بەبەرپرسیاریەتی وپرسینی هەواڵی یەکتر ،لەڕێگای تەلەفۆن وهۆکارەکانی تری گەیاندنی دەنگی یەکتر بەیەک  .

66- زۆر لەپیاوان لەم ماوەیەدا هاوکارى خێزانیان دەکەن و فێری دروست کردن ولێنانی جۆرەها خواردن بوون ، حەتمەن ئەمەش بۆ هەندێ حاڵەت بەسوود وگرنگە.

67- کات ومەجالێکی زۆری ڕەخساند بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ماڵ ومنداڵدا ، بۆ گرنگی دان بەخوێندن ولەبەر کردنی قورئان وباقی وانە شەرعیەکانی تر وپارێزگاری کردن لەنوێژە فەرزەکان.

68- گرنگی دانی خەڵکی بەکاری خێر ودەست گرتنی کەسانی هەژار وبێ نەوا ، وزۆر بوونی خێر کردن لەم ڕۆژانەدا .

69- بەهێز بوونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت لەنێوان خێزانەکاندا وزانینی قەدری ئەو کەسانەی کەخۆشمان دەوێن . 

70- ئەم دەرد وبەڵایە بۆ هەموانی دەرخست هیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ئەوانەی لەخەیمەدا دەژین لەگەڵ ئەوانەدا کە لەقەسر وڤێلادا ژیان بەسەر دەبەن.

71- زۆر جار گوێمان لەو قسەیە دەبوو (خەڵک هەموو گەشتنە سەر مانگ کەچی ئێوە هەر باسی دەس نوێژ وخۆ پاک کردنەوە دەکەن)!
دەی ئەوان بۆ ئێستا وازیان لەمانگ هێناو گەڕانەوە بۆ دەس نوێژ وخۆ پاک کردنەوە ؟، ئێستا ئەوان هەموویان پێش بڕکێ دەکەن لەکڕینی کەمامە وهاوشێوەکانی دا.

72- چاک بوونی کۆمەڵگا لەچاک بوونی تاکەکانەوە دەس پێ دەکات ، بۆیە بانگی ئیمان داران دەکەین بۆ سەرخستنی دینی ئیسلام: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ }.
واتە: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ سه‌ربخه‌ن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ش ئێوه‌ سه‌ر ئه‌خات وه‌ پێتان جێگیر ئه‌كات له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا، یاخود له‌سه‌ر پردی (صیراط). 

73- تەکلیف وتێچووی بۆنەکان کەم بۆتەوە ، دەبینی لەم وڵاتەی ئێمەدا ڕێگری کراوە لەکۆبوونەوە لەجێگای بۆنە ومناسەباتەکاندا ، ومەسروفاتی ئەوانەی کەلەم ڕۆژانە ژن دێنن زۆر کەم بۆتەوە ، بەشێوەیەک بەبێ مەسرەفێکی ئەوتۆ دەستی خێزانەکەی دەگرێ ودەیبات ، الحمد لله.

74- لەم ڕۆژانەدا هەست دەکرێت بەوەی خەڵکی عەوام زیاتر بەدەنگ فەرمان کردن بەچاکە وڕێگری کردن لەخراپەوە دێن وپێیان باشە.

75- خەڵک هەردوو حاڵەتی ترس وئەمانەتیان تاقی کردەوە وەک نەمانی دەرمان وخۆراک.

76- زیاتر هەست کردن بەڕاست ودروستی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( من أصبح منكم آمنا في سربه ، معافی في جسده ، عنده قوت يومه ، فكأنما حيزت له الدنیا بحزافیرها ).
واته: هەر یەکێک لەئێوە ئەمین بێت لەجێگەکەیدا ، ولەش ساغ بێ ونەخۆش نەبێت ، وخواردنی ئەو ڕۆژەی هەبێت  ئەوا وەک ئەوە وایە دونیای هەموو پێ درابێت.

77- بێگومان لەش ساغی وئەمین بوون یەکێکە لەگەورەترین نیعمەتەکان .

78- زۆر کەس پێش ئەم نەخۆشیە قەدری لەش ساغیان نەدەزانی ، هەروەک پێغەمبەر فەرموویەتی: (نعمتان مغبون فیهما کثیر من الناس : الصحة والفراغ).
واته: دوو نیعمەت هەن زۆربەی خەڵک لێی بێ ئاگان : ئەویش لەش ساغی ودەست بەتاڵی وبێ ئیشیە.

79- زۆر جار پێشتر بیانووی ئەوە دەهێندراوە ودەگوترا (کاتم نی یە) جا لەم کاتەدا ئەو بیانووە نەماوە .

80- لەمەوە بۆمان دەرکەوت دەرچوون لەماڵ باش نییە مەگەر لەبەر مەسڵەحەتێکی شەرعی نەبێت.

81- وەهەروەها بووە هۆکاری ڕزگار بوون لەچەندین عادات وتەقلیدی خراپ ، وەک کۆبوونەوە وهاتن وچوون بەبێ بوونی هیچ زەڕووڕەتێک ، وەهەروەها گرنگی زیاد لەپێویست دان بەخواردن وخواردنەوە و شتە کەمالیاتەکان.

81- نەمانی تەقینەوە وجەنگ ئەمەش بەهۆی ئەوەی وڵاتانی کافر هەموو سەرقاڵن بەچارەسەر کردنی وڵاتەکەیانەوە ومەجالی پلان گێڕیان نی یە!.

82- ئێمە ڕۆژانە دەتوانین دوکان وجێگاکان بۆ چەندین سەعات دابخەین نەک تەنها بۆ ئەنجام دانی نوێژەکان.

سەردان: ١,٨٩٣