ھەندێک بنەمای ئیمانی و زانستی لەکاتی بڵاوبوونەوەی دەرد و نەخۆشیەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ھەندێک بنەمای ئیمانی و زانستی لەکاتی بڵاوبوونەوەی دەرد و نەخۆشیەکان

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆره‌ دەردە گشتیانەدا، پێوستە موسڵمان ھەندێ بنەمای شەرعی ئیمانی و زانستی گرنگی لەبیر بێت؛ بۆ ئەوەی نەکەوێتە تەڵەی شەیتان و شتی نادروست و بێ بنەما و پڕوپاگه‌نده‌وه‌، یاخود توشی بێ ئاگایی ببێت و دووربکەوێتەوە لە پەروەردگاری بونەوەران.

بنەمای یەکەم: كمال العبودیة یترتب علیه كمال الحفظ والكفاية.
بەندایەتی ته‌واو بۆ خودای گەورە، دەبێتە ھۆی بەدەست ھێنانی پارێزگاری تەواو و بێ پێویست بوون.

 خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: {أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ}، الزمر:36. واتا‌: ئایا خوای گه‌وره‌ به‌س نیه‌ بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی كه‌ ده‌یپه‌رستن و پشت به‌ خوا ده‌به‌ستن؟! 
جا ھەرکەسێک بەندایەتی تەواو بۆ خودا بنوێنێ، ئه‌وا خوداش بە تەواوی ئەو پارێزراو و بێ پێویستیشی دەکات لە ھەموو شتێکی تر و دووریشی دەخاتەوە لە ھەموو ئەو شتانەی کە ترسی لێیان ھەیە. الوابل الصيب لابن القيم: 7.
 كه‌وابوو لەکاتی بڵاوبونەووەی دەرد و بەڵاکان مرۆڤ لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەنزیکی خودای گەورە ھەیە، بۆ ئەوەی بیپەرستێ و بە پەرستشی جۆراو جۆر خۆی لێ نزیک بکاتەوە؛ ھەر لەبەر ئەمەش بوو (مەسروق) - ڕەحمەتی خودای لێ بێت -، لەسەردەمی دەردە کوشندە و بڵاوەکان، ڕووی دەکردە پەروەردگار و پەرستشێکی زۆری بۆ دەکرد، بۆیه‌ لە (ئەنەس)ی کوڕی (سیرین)ه‌وه‌ دەگێڕنەوە، كه‌ وتویەتی: (بَلَغَنَا بِالْكُوفَةِ أَنَّ مَسْرُوقًا كَانَ يَفِرُّ مِنَ الطَّاعُونِ، فَأَنْكَرَ ذَلِكَ مُحَمَّدٌ وَقَالَ: “انْطَلِقْ بِنَا إِلَى امْرَأَتِهِ فَلْنَسْأَلْهَا”، فَدَخَلْنَا عَلَيْهَا فَسَأَلْنَاهَا عَنْ ذَلِكَ فَقَالَتْ: “كَلَّا وَاللَّهِ، مَا كَانَ يَفِرّ،ُ وَلَكِنَّهُ كَانَ يَقُولُ: “أَيَّامُ تَشَاغُلٍ فَأُحِبُّ أَنْ أَخْلُوَ لِلْعِبَادَةِ”، فَكَانَ يَتَنَحَّى فَيَخْلُو لِلْعِبَادَةِ، قَالَتْ: “فَرُبَّمَا جَلَسْتُ خَلْفَهُ أَبْكِي مِمَّا أَرَاهُ يَصْنَعُ بِنَفْسِهِ، قَالَتْ: وَكَانَ يُصَلِّي حَتَّى تَوَرَّمَ قَدَمَاهُ)،  الطبقات الكبرى لابن سعد: (6/81).
واتا: پێمان گەیشتوه‌ کە (مەسروق) لە کوفە لە وه‌ختی دەردە کوشندەکان ڕایدەکرد و خۆی بەدوور دەگرت، (محمد)یش ئەمەی بە دڵ نەبوو نکۆلی لێ کرد و وتی: با بەڕێکەوین بۆ مالی ئەو و دەنگ و باسی لە خێزانەکەی بپرسین، جا کە گەیشتینە لای خێزانەکەی دەربارەی (مەسروق) پرسیارمان لێکرد، ئەویش وتی: سوێند بەخوا ئەو ڕای نەکردوە، بەڵام دەیوت: ئه‌مه‌ وه‌ختی خۆخه‌ریككردنه‌ و  منیش حەزدەکەم خۆم بە پەرستش سەرقاڵ بکەم، بەمەش ئەو خۆی لادەداو دورده‌خسته‌وه‌ و خەریکی پەرستش دەبوو، جاری واش ھەبوە دەچووم لەدوای دادەنیشتم و بۆی دەگریام و پەرۆشی بووم بۆ ئەو ھەموو خۆماندووکردنە، وه‌ ھەندێک جار بەھۆی زۆر وەستانی لەناو نوێژدا ھەردوو پێیەکانی ئەستور دەبوون.

بنەمای دووەم: {وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ}، الطلاق:3،
 واتا‌: جا هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به‌ خوای گه‌وره‌ بسپێرێ و، پشت به‌ خوای گه‌وره ببه‌ستێت ‌و متمانه‌ی هه‌ر به‌وبێت، ئیدی ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ی به‌سیه‌تی و‌، هه‌موو كاره‌كانیشی بۆ جێبه‌جێ بكات.
 بۆیه‌ متمانەبوون به‌ خوای گه‌وره‌  له‌ دڵه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ گرتنەبەری ھۆیەکانی خۆپارێزی، ئا ئه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ پشت به‌ستنی ڕاسته‌قینه‌ بە خودای گەورە، ئیتر ھەرکەسێکیش بەتەواوی تەوەکول بکاتە سەر خودای گەورە، ئەوا خودای گەورە بەسە بۆ ئەو و بێ پێوست و پارێزراویشی دەکا، خوداش باشترین پارێزەر و كافیشه‌ بۆ به‌نده‌كانی. ئیدی وازهێنان و  بەجێھێشتنی ھۆکارەکانی خۆپارێزی هیچ شه‌رعی و دروست نیه‌ له‌ شه‌رعدا‌، بەڵکو وازلێهێنانیان پێچەوانەی شه‌رع و ده‌ره‌نجامی كه‌مبونه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ته‌واویشه‌ بۆ شه‌ریعه‌ت، ئه‌وه‌ جگە لەوەی پێچەوانەی عەقڵیشه‌ و ده‌بێته‌ هۆی له‌كه‌داربوونیشی، پێغەمبەریش - - ده‌فه‌رمووێت : ((إِذَا سَمِعْتُمْ بِهِ فِي أَرْضٍ، فَلا تَقْدَمُوا عَلَيْهِ، وَإِذَا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا فَلا تَخْرُجُوا فِرَارًا مِنْهُ))، رواه مسلم (2219). واتا: هه‌ر وه‌ختێك گوێبیستی بڵاوبونه‌ووه‌ی ده‌رد و به‌ڵای گوازراوه‌ و گشتی بوون، ئه‌وا مه‌چوونه‌ ئه‌و شوێنه‌، خۆ  ئەگەر دەرده‌كه‌ش‌ لە شوێنێک بڵاوبۆوە و ئێوه‌ش له‌وێ بوون، ئیدی له‌و شوێنە مەچوونەدەر بەمەبەستی ڕاکردن لێی. ھەروەھا ده‌شفه‌رمووێت - -: ((لَا يُورِدُ مُمْرِضٌ عَلَى مُصِحٍّ))، مسلم (2221). واتا‌: با كابرای خاوه‌ن وشتری نه‌خۆش وشتره‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی تێكه‌ڵی وشتری كه‌سێكی ساغ  نه‌كات.  
و لە ھۆکارەکانی خۆپارێزیش مانەوەیە لەماڵ و تێکەڵاو نەبونی خەڵکە. 
بابەتێکی گرنگ: پێغەمبەر - - ده‌فه‌رمووێت: ((لَا عَدْوَى)) رواه البخاري (5756)، ومسلم(2220). واتا: نەخۆشی گرتنەوە نیە. لێرەشدا ڕەتکردنەوی نەخۆشی گرتنه‌وە به‌  مانای ئەوە نایێ کە نەخۆشی ناگوازرێتەوە، بەڵکو ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە نەخۆشی گرتنەوە خۆی لە خۆیدا ببێتە ھۆی زەرەر و زیان، دور لە ده‌سه‌ڵات و قودرەتی خودا، بەمەش ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ نەخۆشی گرتنەوە بوونی ھەیە بە ویست و قەدەری خوا، ھەر خودا خۆشی جێبەجێ نەکردنی ھۆکارەکانی خۆپارێزی کردۆتە ھۆی گواستنه‌وەی نەخۆشی وبڵاوبونهو‌وه‌ی، پاڵپشت به‌وه‌ ھەندێک خەڵک بە ھەڵەداچوون كه‌ واده‌زانن گواستنەوەی نەخۆشی خۆی لە خۆیدا زیانیان پێ دەگەیه‌نێ و كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ریان دور لە ئیرادەی پەروەردگار، ھەندێکی تریش له‌وەدا بە ھەڵەڕۆیشتوون كه‌ پێیاوان وایه‌ نەخۆشی گرتنەوە ھەر بوونی نیە! - هه‌ڵبه‌ت‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك چۆن ڕوونمان كرده‌وه‌ هه‌ڵه‌یه -‌.

بنەمای سێیەم: احفظ الله يحفظك.
 تۆ فرمان و شەریعەته‌كه‌ی خودا بپارێزە خوداش تۆ دەپارێزێ.

ھەرکەسێک شەرعی خودا بپارێزێ و جێبەجێی بکا، ئەوا خودا لە ھەموو بەڵایەک دەیپارێزێ، وە بەمەودای پاراستنی بەندەش بۆ شەرعی خودا ئه‌وا خوداش بەو ئەندازەیە دەیپارێزێ، لەترسناکترین شتێكیش لەسەردەمی بەڵاو نەخۆشیەکان ئەوەیە کە بەندە شەرعی خودا نەپارێزێ و به‌زایه‌ی بدا، (نعمان)ی کوڕی (بشیر) - ڕەحمەتی خوای لێبێ - فەرمویەتی: (إِنَّ الْهَلَكَةَ كُلَّ الهلكة أن تعمل السيئات فِي زَمَانِ الْبَلَاءِ)، البداية والنهاية لابن كثير (8/245). واتا  بەڕاستی لەناوچونی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە سەردەمی بەڵاو نەخۆشی خەریکی کردەوەی خراپ و سەرپێچی پەروەردگار بیت. 
لێرەشدا من بەتایبەتی باسی نوێژ دەکەم، دوای ئەوەش کە نوێژكردن له‌ مزگه‌وته‌كان هه‌ڵپه‌سێردراوه‌ و، فەرمان بەوە کراوه‌ کە لەماڵەوە بکرێن، نەکەی بە ھیچ جۆرێک نوێژه‌كانت لە دەست بدەی، بەڵکو سوربە و تێکۆشان بکە لەسەر ئەنجامدانی نوێژەکانت بە ھەموو مەرج و بنەماکانی، ھەر چەندیش توانیت ئه‌وا نوێژە سوننەتەکان زۆر ئه‌نجام بده‌.  پێغەمبەریش - - ده‌فه‌رمووێت: ((خَمْسُ صَلَوَاتٍ افْتَرَضَهُنَّ اللَّهُ تَعَالَى مَنْ أَحْسَنَ وُضُوءَهُنَّ وَصَلَّاهُنَّ لِوَقْتِهِنَّ وَأَتَمَّ رُكُوعَهُنَّ وَخُشُوعَهُنَّ كَانَ لَهُ عَلَى اللَّهِ عَهْدٌ أَنْ يَغْفِرَ لَهُ، وَمَنْ لَمْ يَفْعَلْ فَلَيْسَ لَهُ عَلَى اللَّهِ عَهْدٌ، إِنْ شَاءَ غَفَرَ لَهُ وَإِنْ شَاءَ عَذَّبَهُ))، رواه أبو داود (425). واتا: پێنج نوێژ خودا فەڕزی کردون، بۆیه‌ ھەر کەسێک بەوپەڕی تەواویەوە دەست نوێژیان بۆ ھەڵگرێ و لەکاتی خۆیاندا بیانکات، وە کڕنوشەکانیان تەواو جێبەجێ بکات و، ھەروەھا پارێزگاری لە خشوعی دڵ و دەرونی بکات تێیاندا، ئەوا پەیمانە لەلایەن خوداوه‌ کە لێی خۆش بێ، وە بە پێچەوانەشەوە ھەرکەسێ بەم شێوەیە جێبەجێیان نەکات ئەوا ھیچ پەیمانێکی نیە لە لایەن خوداوە، جا ئەگەر ویستی عەزاب و ئازاری دەدا، ئەگەریش ویستی لێـی خۆش دەبێت.

بنەمای چوارەم: {وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ}، البقرة:216. 
واتا: ئومێد وایه‌ ئێوه‌ شتێك كه‌ پێتان ناخۆشه ‌و نایزانن كه‌چی‌ خێری تیدابێ بۆ ئێوه‌،  وه‌ له‌وانه‌شه‌ كه‌ شتێكتان پێ خۆشه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن به‌ڵام شه‌ڕ و خراپه‌یه‌‌ بۆ ئێوه‌.
ئا له‌م ئایەتەدا چەندین پەند و ئامۆژگاری و نهێنی بۆ به‌نده‌ هه‌یه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی؛ چونکە ئەگەر بەندە  زانی شتی نەخوازراو لەوانه‌یە خۆشی  و شتی خوازراو لەگەڵ خۆیدا بھێنی، لەلایەکی تریشەوە ئەگەر بزانێ کە شتی خوازراو لەوانه‌یە شتی ناخۆش و نەخوازراو لەگەڵ خۆیدا بھێنێ،  بێ خه‌م  و دڵنیا نابێت له‌وه‌ی ئاخۆ  لەڕێگەی ئەو شتانەی کە حەزیان پێ دەکات ناخۆشی بۆ نایه‌ت؟! هه‌روه‌كو بێ ھیواش نابێت لەوەی کە بەڵاو ناخۆشیەکان بۆی ببنە ھۆی خێرو چاکە و خۆشی بۆ بێنن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەو غەیب و په‌نهانی شتەکان نازانێت و تەنیا خودا بۆخۆی زانایه‌ پێیان و هه‌ر خواش زانایه‌ به‌ سه‌ره‌نجامه‌كان و به‌نده‌ لێیان بێ ئاگایه‌. الفوائد لابن القيم (198).
 ئیتر کاتێک سەیری ئەم بەڵایەی ئێستاشمان دەکەین دەبینین چەندین به‌رژه‌وه‌ندی و حیكمه‌تی تێدا هه‌یه‌، لەوانە: گەڕانەوەی بەندە بۆ لای پەروەردگاری، و پێکەوە کارکردن و به‌یه‌كه‌وه‌بونی لەگەڵ سەرکردە و پێشه‌نگی وڵات ، ویەکگرتنیان لەگه‌ڵ کۆمەڵگە وهاریكاری كردنیان و یه‌ك ده‌ستبوون و به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستانیان به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ به‌رامبه‌ر به‌و تاقیكردنه‌وانه‌، جگە لە پێزانینی بەندە بەرامبه‌ر نیعمەتەکانی خودا كه‌ بەسەریه‌وه‌یه‌تی لەکاتی خۆشی و ئارامیدا، ھەروەھا تێگەیشتن لەوەی کە زۆر لە شتە تەواوکەر و جوانکاریەکانی ژیان دەتوانرێ وازیان لێ بھێندرێت، سەرەڕای ئەمانەش فێربونی چەندین شتی جۆراوجۆری زانستی شەرعی و کردنی پەرستشی ھەمەجۆر کە ئەستەم بوو لەکاتی ئاساییدا پێیان بگات، ئەو کەسەش ڕاستی کردوە کە گوتویەتی: خەڵک لە ڕواڵەتدا یەکسانن، بەڵام ئەگەر بەڵاکان ھاتن ئه‌وسا جیاوازیان بەدەردەکەوێ.

بنەمای پێنجەم: الرضى بالقدر راحة القلب.
 ڕازی بوون بە قەدەری خودا ئارامی دڵەکانە.  

خودا دەفەرموێت: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ۚ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ}، الحديد:22. واتا: هیچ به‌ڵاو موسیبه‌تێك ڕوونادات ئیللا به‌ ئیزن و قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره نه‌بێت‌، وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌ خوای گه‌وره‌ و بزانێ ئه‌مه‌ى توشى بووه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه ‌و ئارام بگرێ و شوكری خوای گه‌وره‌ بكات و چاوه‌ڕوانى پاداشت بێت، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی دڵی ده‌دات و باشتریشى پێده‌به‌خشێت، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك و هیچ شتێكى لێ ناشاردرێته‌وه‌.
ھەرچی دەرد و نەخۆشیە کە ڕودەدەن لەسەر زەوی ئەوا ویستی خودایەو بە قەدەری ئەوە، بەندەش لەسەریەتی کە بڕوای پێ ھەبێ و تەسلیمی قەدەری خوا بێت، بۆ ئەوەی دڵی ھیدایەت وەرگرێ و سینەشی فراوان و ئارام بێت، توشی دادوفیغان و خۆ نەگریش نەبێت، بەڵکو دەبێ ئارام بێت و، ئەوەی لەبیر بێت کە ھەر بەڵایەک دابەزێت خودا ھەر بەرزی دەکاتەوە و نایھێڵێت، و ئەگەر  یه‌ك لەدوای یەکیش ھاتن ھەر کاتی تەواو بوونیان دێت، چەند گەورەش بێت لەکۆتایی دا ھەر بچوک دەبێتەوه‌، ھەرچەندیش ئاشکراو دیاربن ھەر ڕۆژێک دێ کە ون دەبن و دیارنامینێن.
لێرەش بابەتێکی گرنگ ھەیە کە دەبێ لەسەری بوەستین: (ابن القیم) - ڕەحمەتی خوای لێبێ - دەڵێت: (إذا ابتلى الله عبده بشيء من أَنواع البلايا والمحن، فإن ردَّه ذلك الابتلاء والمحن إلى ربِّه وجمعه عليه وطرحه ببابه؛ فهو علامة سعادته وإرادة الخير به، والشدَّة بتراء لا دوام لها وإن طالت، فتقلع عنه حين تقلع وقد عوض منها أجلَّ عوض وأفضله؛ وهو رجوعه إلى الله بعد أن كان شاردًا عنه، وإقباله عليه بعد أن كان نائيًا عنه، وانطراحه على بابه بعد أن كان معرضًا، وللوقوف على أبواب غيره متعرضًا، وكانت البلية في حق هذا عين النعمة)، طريق الهجرتين (1/348). واتا: ئەگەر خودا بەندەی خۆێ بە جۆرێک لەبەڵا و موسیبەت تاقیکردەوە، ئەمەش بوە ھۆی ئەوەی کەوا ئەو بەندەیە بۆ لا خودا بگەڕێتەوە و وای کرد کە دووبارە ڕوو بکاتەوە دەرگای خودا، ئەمە لەڕاستیدا نیشانەی خۆشبەختی ئەم بەندەیەیە و نیشانەی ئەوەشە کە خودا خێری بۆ ئەو دەوێت، خۆ بەڵا ھەرچەندە درێژبێتەوە ڕۆژێک هه‌ر دێت و کورت دەھێنێ، بەمەش کاتێک بەڵاکە دەڕوات و نامێنێت و بەندەکە ڕزگاری دەبێت لێی، باشترین دەسکەوتی بەدەست ھێناوە، کە ئەویش گەڕانەوەیه‌تی بۆ لای خودا پاش ئەوەی کە لێی دورکەوتبۆوە، وە ڕووکردنەوەشی بۆ خودا پاش ئەوەی کە ڕووی لێی وەرگێڕابوو، وە وەستانی لەبەرانبەر دەرگای خودا پاش ئەوەی کە ڕووی کردبوە دەرگاگه‌لێكی تر! لێرەشدا ئەم بەڵایە سەبارەت، بەم بەندەیە نیعمەت وخێرو بێرە. 

بنەمای شەشەم: لا يَأْسَ مِنْ رحمةِ الله ولا أمْنَ منْ مكرِ الله.
 بێ ئومێدی نیە لە ڕەحمی خودا، ھەروەھاش نابێت بە تەواوی دڵنیا بیت له‌ مه‌كر و سزای خودا. 

دەبێت بەندە وریا بێت لە بێ ھیوابوون لە ڕەحمی خودا، خۆشی به‌ پارێزراو نەزانێت لە توڕەیی خودا، بەڵکو موسڵمان دەبێت بە ڕێگایەکی ناوەنددا بڕوات، لەنێوان ترس و ئومێد و داوا کردنی ڕەحمی خودا؛ چونکە خودا بەڕەحم و بەزەییە لەگەڵ بەندەکانی و، تەنانەت لە دایکیشیان زیاتر بەزەیی پێیان دێتەوە، خوداش بۆ خۆی ڕەحم و بەزەیی به‌ بەندەکانی لەسەر خۆی نوسیوە، لە بەرامبەر ئەمەشدا بەندە نابێ خۆی بە پارێزراو بزانێت لە توڕەیی غەزەبی خودا و، نابێت خۆی بەدوور بزانێت لە سزای خودا لە کاتێکیش کە ئەو خەریکی تاوان و سەر پێچیە و  کەم وکورتی ھەیە لە بەندایەتی بۆ خودا.  خوداش دەفەرموێ: {وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَىٰ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَاتٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَٰكِن كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُم بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (96) أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ (97) أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَىٰ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ (98) أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ}، الأعراف:96-99.
واتا: وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شارو دێیه‌كان ئیمان بێنن و،‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌ تاوان، ئه‌وا‌ به‌ره‌كه‌تی خۆمانیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ باران بارین و،‌ له‌ زه‌ویشه‌وه‌ به‌ ڕوه‌ك و دانه‌وێڵه‌ و جۆره‌ها به‌روبوم و خێر و خێرات، به‌ڵام ئه‌وان پێغه‌مبه‌ران و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌ درۆزانى و ئیمانیان پێ نه‌هێنا، بۆیه‌ سزامان دان و بردماننه‌وه‌ به‌هۆی كوفر و تاوان و كرده‌وه‌ى خراپیانه‌وه‌.
ئایا خه‌ڵكی شارو لادێیه‌ كافره‌كان ئه‌مین و بێ ترسن له‌وه‌ی كه‌ سزای ئێمه‌ ڕوویان تێناكات له‌كاتی شه‌ودا كه‌ ئه‌وان خه‌وتوون؟! - زیاتر مه‌به‌ست پێی كافرانى مه‌ككه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - به‌درۆ ده‌زانن - یاخود ئایا ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ سزای ئێمه‌ رووبه‌ڕوویان بێته‌وه‌ له‌كاتی چێشته‌نگاودا كه‌ یاری ده‌كه‌ن و بێئاگان. ئایا ئه‌مین و بێ ترسن له‌ مه‌كر  و سزای خوای گه‌وره‌،  هیچ كه‌سێك ئه‌مین نابێ له‌ مه‌كر و سزای خوا، مه‌گه‌ر كه‌سانێكی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێ.
ئەوەشی دەبیندرێ لە ترس و بێ ھیواییەکی زۆر لەبەرامبەر خودا پێچەوانەی شەرعە و دەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوە لە خودا، ھەروەھا ھیوای زۆر و خۆ بەدوورزانینیش لە سزای خودا بە ھەمان شێوە دەبێتە ھۆی دورکەوتنەوە لە خودا و سزای خودا نزیک دەکاتەوە. ترسیش ئەگەر زیاد بێت دەبێتە ھۆی بێ ئومێدی، ھەروەکو چۆنیش ڕەجاو ئومێدی زۆریش دەبێتە ھۆی خۆ بەدوور زانین لە سزای خودا. 

بنەمای حەوتەم: التوبة من الذّنوب نجاة للشعوب.
 گەڕانەوە لە تاوان و سەرپێچی سەرفرازی گەلەکانی تێدایە.

تۆبەکردن و گەڕانەوە بۆ لای خودا دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی بەڵاو سزاکان لەسەر گەلەکان؛ چونکە گوناهو تاوانه‌كان دەبنه‌ ھۆی نەھێشتنی نیعمەتەکان و ھێنانی سزاو  توڕەیی خودا، و ھیچ نیعمەتێک لەبەندە ناسەندرێتەوە تەنھا بە تاوانێک نەبێ، وە ھیچ بەڵایەکی توش نابێت تەنھا بەھۆی تاوانێکەوه‌یه‌، وەکو (عەلی) کوڕی (ئەبو تاڵیب) - ڕه‌زای خوای لێ بێت - دەڵێ: (مَا نَزَلْ بَلَاءٌ إِلَّا بِذَنْبٍ، وَلَا رُفِعَ إِلَّا بِتَوْبَةٍ)، واتا: ھەر بەڵایەک دابەزێ بەھۆی تاوانێکەوه‌یه‌، تەنیاش بە تۆبەکردن بەرز دەبێتەوە. خوداش دەفەرموێت: {وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ}، الشورى:30. واتا: وه‌ ئێوه‌ تووشی هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێك ببن به‌هۆی تاوانی خۆتانه‌وه‌یه‌، هێشتا خوای گه‌وره‌ له‌ زۆرێك له‌ تاوانه‌كانتان ده‌بوورێت و سزاتان نادات له‌سه‌ری. الداء والدواء، لاپه‌ڕه‌: (118).
 لێرەدا خاڵێک ھەیە كه‌ پێوستی بە لێڕامان و تێفکرین ھەیە، (ابن القیم) - ڕەحمەتی خودای لێبێت - ده‌ڵێت:  (وَلَمْ تَزَلْ أَعْمَالُ بَنِي آدَمَ وَمُخَالَفَتُهُمْ لِلرُّسُلِ تُحْدِثُ لَهُمْ مِنَ الْفَسَادِ الْعَامِّ وَالْخَاصِّ مَا يَجْلِبُ عَلَيْهِمْ مِنَ الْآلَامِ وَالْأَمْرَاضِ، وَالْأَسْقَامِ، وَالطَّوَاعِينِ، وَالْقُحُوطِ وَالْجُدُوبِ، وَسَلْبِ بَرَكَاتِ الْأَرْضِ وَثِمَارِهَا وَنَبَاتِهَا، وَسَلْبِ مَنَافِعِهَا أَوْ نُقْصَانِهَا أُمُورًا مُتَتَابِعَةً يَتْلُو بَعْضُهَا بَعْضًا، فَإِنْ لَمْ يَتَّسِعْ عِلْمُكَ لِهَذَا فَاكْتَفِ بِقَوْلِهِ تَعَالَى:{ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ} زاد المعاد (4/332). واتا: کردەوە خراپه‌كان و سەرپێچیەکانی خەڵک بۆ پێغەمبەران بەردەوام دەبێتە ھۆی تێکچوون و فەسادی گشتی و تایبەتی بۆ خەلک و ھێنانی بەڵاو نەخۆشی و ئازار و دەردی کوشندە و بێ ئاوی و وشكیه‌تی و، نەمانی خێرو بێری زەوی و بەروبوم و ڕوەکەکان و نەمانی یەک لەدوای یەکی سوودەکانی و کەمبونەوەیان، ئەگەر نەشتوانی بە زانستەکەت بگەیە ئەم ڕاستیە، ئەوا سەیری ئەم ئایەتە بکه:   {ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ}، الروم:41.  واتا: ئاشووب و فه‌ساد و خراپه‌كارى و تاوان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ وشكانی و ده‌ریادا، وه‌ له‌ بیابان و ئاوه‌دانیدا، وه‌ له‌ شارو لادێیه‌‌كاندا، به‌هۆی هاوبه‌ش بڕیاردان و تاوان و خراپه‌كاری خه‌ڵكیه‌وه‌ (هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات ئه‌وا ئاشوبى ناوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا و سزاى خواى گه‌وره‌ به‌هۆى ئه‌وانه‌وه‌یه‌؛ چونكه‌ چاكسازى به‌ گوێڕایه‌ڵى كردنى خواى گه‌وره‌ ده‌بێت و، ئه‌وانه‌شى گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ چاكسازن و به‌هۆى كرده‌وه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ خوا ڕه‌حم و به‌ره‌كه‌تى خۆى ده‌نێرێته‌ سه‌ر زه‌وى، هه‌روه‌ها به‌هۆى جێبه‌جێ كردنى شه‌ریعه‌ت و دادپه‌روه‌ریه‌وه‌، هه‌روه‌كو له‌ كاتى هاتنى عیسادا - - كار به‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌كرێت خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌ سه‌ر ڕووى زه‌وى)، تا خوای گه‌وره‌ سزایان بدات به‌هۆی هه‌ندێك له‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانی خۆیان، به‌ڵكو واز له‌ تاوان بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خواى گه‌وره ‌و ته‌وبه‌ بكه‌ن و به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌.
لێرەشدا گرنگە خەڵک ڕووبکاتە داوای لێخۆش بوون کردن لە  پەروەردگار؛ چونکە داوای لێخۆش بوون کردن شوێنه‌وارێكی گەورەی ھەیە لە نەھێشتنی بەڵاو دەردەکان، خودا دەفەرموێ: {وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ}، الأنفال:33. واتا: خوای گه‌وره‌ سزایان نادات، تا داوای لێخۆشبوون بكه‌ن.
لێرەشدا تێبنیه‌كی گرنگ ھەیە: ئەویش گەڕاندنەوەی ھۆکاری ئەم دەرد و نەخۆشیانەیە بۆ ھۆکاری تر دوور لە تاوان و سەرپێچی فەرمانەکانی خودا و بەکەمزانینی گرنگی گەڕانەوە‌ بۆ  لای خودا، ھەندێک خەڵک ھەن کە ئامۆژگاری دەکرێن بۆ گەڕانەوە و تۆبەکردن بۆ ئەوەی ئەم بەڵایانە ھەڵبگیرێن لەسەر خەڵکی و پێی وترا: کە ئەمانە بەھۆی تاوانەوە ھاتوون، ئەو ھۆکارە ڕەتدەکاتەوە و ھۆکارەکەی بۆ جەنگی ئابوری و جەنگی بایه‌لۆژی و سیاسی دەگەڕێنێتەوە، بەمەش خەریکی ئەو جۆرە لێکدانەوانە دەبێت و مەبەستە سەرەکیەکە لەبیر دەکات کە گەڕانەوەیە بۆ  لای خودا .  

بنەمای ھەشتەم: حسن الظن بالله سرّ السّعادة والنجاة.
 گومانى باش بردن بە خودا نھێنی خۆشی و سەرفرازیە. 

گومان و زەنی باش بە خودا لەکاتی ئەم دەرد و بەڵا و تاقیکردنەوه‌ و نەخۆشیانە لە گرنگترین ئەو شتانەیە کە پێوستە باوەڕدار گرنگی پێبدات، وە پێغەمبەریش - - فەرمویەتی: ((قَالَ اللهُ - عَزَّ وَجَلَّ -: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي، فَلْيَظُنَّ بِي مَا شَاءَ))، رواه أحمد (16016). واتا: خوای گه‌وره‌ - عز وجل - ده‌فه‌رمووێت: من له‌گه‌ڵ گومانی به‌نده‌كه‌مم و  به‌ گوێره‌ی گومانه‌كه‌ی ده‌كه‌م، بۆیه‌ با گومانی باشم پێ ببات.
بەمەش ھەرکەسێ گومانی خێرو باش ببا بە خودا ئەوا خێر دەبیبێتەوە، بە پێچەوانەش ھەر کەسێک گومانی خراپ ببا ئەوا خراپە دەبینێتەوە، گومان بردن بەوەی کە ئەم دەرد و  نەخۆشیانە چارەسەریان نیە و، مسوڵمانان بەگشتی پێی لەناو دەچن، شتێکی ترسناکە و گومانێکی خراپە بە خودا، خوداش بەڵێنی توند و سزای بۆ ئەو کەسانە داناوە کە گومانی خراپ بە خودا دەبەن، کە دەفەرموێ: {وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْمُشْرِكِينَ وَالْمُشْرِكَاتِ الظَّانِّينَ بِاللَّهِ ظَنَّ السَّوْءِ ۚ عَلَيْهِمْ دَائِرَةُ السَّوْءِ ۖ وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلَعَنَهُمْ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا}، الفتح: 6.
واتا: وه‌ تا خوای گه‌وره‌ سزای دووڕ و و هاوبه‌ش بڕیارده‌ران بدات به‌ پیاو و ئافره‌تانیانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ گومانی خراپ به‌ خوای گه‌وره‌ ده‌به‌ن كه‌ گومانیان وابووه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ تێك ده‌شكێ, ئه‌و گومانه‌ خراپه‌ بۆ سه‌ر خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه ‌و موسڵمانان به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بن, وه‌ خوای گه‌وره‌ غه‌زه‌بیان لێ ده‌گرێ و لێیان تووڕه‌ ده‌بێ, وه‌ نه‌فره‌تیان لێ ده‌كات و له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ریان ده‌كات, وه‌ دۆزه‌خیشی بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه‌ ئه‌وانی بۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه .

بنه‌مای نۆیه‌م: الطبُّ النبويُّ طبٌّ ربانيٌّ
چاره‌سه‌رییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر،  چاره‌سه‌رییه‌كی ته‌واو و پیرۆز و په‌روه‌رده‌كارانه‌ن

المواظبة على الطبِّ النبويِّ؛ فإن الأعشاب النبوية لها أثر في علاج الأمراض والحماية منها، ولك في وصفة طبية نبوية واحدة العبرة، فقد قال رسول الله - -: "عَلَيْكُمْ بِهَذِهِ الْحَبَّةِ السَّوْدَاءِ؛
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێنماییه‌ چاره‌سه‌رییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - ؛ چونكه‌  به‌ڕاستی گژوگیا و باس و خواسيان كه‌ له ‌فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر - - باسكراوه‌، كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان و خۆپارێزی لێیان، ئه‌گه‌ریش سه‌یری یه‌كێك له‌و ڕێنماییانه‌ بكه‌ین په‌ند و ئامۆژگاری زۆرمان ده‌ست ده‌كه‌وێ، وه‌ختێك ده‌فه‌رموێت: ((عَلَيْكُمْ بِهَذِهِ الْحَبَّةِ السَّوْدَاءِ؛ فَإِنَّ فِيهَا شِفَاءً مِنْ كُلِّ دَاءٍ إِلَّا السَّامَ))، رواه البخاري (5688)، ومسلم (2215).
واتا‌: ده‌ست بگرن و  به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خواردنی ڕه‌شكه‌؛ چونكه‌ ده‌رمانه‌ بۆ هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك، ته‌نها مردن نه‌بێ.
ابن القيم  - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت - له ‌باسی ڕێنماییه‌ چاره‌سه‌رییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - - ده‌ڵێ : (نِسْبَةُ طِبِّ الْأَطِبَّاءِ إِلَيْهِ - أي إلى طبِّ النبي- كَنِسْبَةِ طِبِّ الطَّرْقِيَّةِ وَالْعَجَائِزِ إِلَى طِبِّهِمْ)،
واتا‌: به‌راوردی پزیشكی پزیشكان به‌ طبي پێغه‌مبه‌ر - -، وه‌كو بەراوردی طبی و فاڵچى و به ‌ته‌مه‌نه‌كانه‌ لەگەڵ طبی دکتۆرەکان..
یانی ئه‌گه‌ر بێتو پزیشكان زانسته‌كه‌ی خۆیان بده‌نه‌ پاڵ زانسته‌ پزیشكیه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر -  و به‌وه‌ به‌راوردی بكه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ ده‌بێت ڕازیش بن به‌وه‌ی پزیشكی فاڵچی و پیره‌ژنان بخرێته‌ پاڵ زانسته‌كه‌ی ئه‌وان.
پاشان ئه‌مه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پزیشكه‌كان زانیاریه‌كانیان له ‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه،‌ یان پێوانه‌كردن به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی پێغه‌مبه‌ر - -  چاره‌سه‌ره‌ به‌ وه‌حی خودا و، ده‌شڵێ: (وَأَيْنَ يَقَعُ هَذَا وَأَمْثَالُهُ مِنَ الْوَحْيِ الَّذِي يُوحِيهِ اللَّهُ إِلَى رَسُولِهِ بِمَا يَنْفَعُهُ وَيَضُرُّهُ فَنِسْبَةُ مَا عِنْدَهُمْ مِنَ الطِّبِّ إِلَى هَذَا الْوَحْيِ كَنِسْبَةِ مَا عِنْدَهُمْ مِنَ الْعُلُومِ إِلَى مَا جَاءَتْ بِهِ الْأَنْبِيَاءُ، بَلْ هَاهُنَا مِنَ الْأَدْوِيَةِ الَّتِي تَشْفِي مِنَ الْأَمْرَاضِ مَا لَمْ يَهْتَدِ إِلَيْهَا عُقُولُ أَكَابِرِ الْأَطِبَّاءِ، وَلَمْ تَصِلْ إِلَيْهَا عُلُومُهُمْ وَتَجَارِبُهُمْ وَأَقْيِسَتُهُمْ مِنَ الْأَدْوِيَةِ الْقَلْبِيَّةِ وَالرُّوحَانِيَّةِ") زاد المعاد (4/10)، قد أودع ابن القيم في كتاب زاد المعاد بابًا نفيسًا في الطيب النبوي، حريٌّ بمن أراد التفقه في هذا الباب أن ينظر فيه.
واتا: نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ی كه ‌پزیشكان پێی ده‌گه‌ن، ناگات به‌و چاره‌سه‌ره‌ی كه‌ خودا به‌ وه‌حی به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌دا و، پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێ به‌وه‌ی‌ چ شتێك سوودی پێ ده‌گه‌ینێ و چ شتێكیش زیانی بۆی هه‌یه‌، به‌مه‌ش خستنه‌پاڵی چاره‌سه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌م وه‌حیه‌ وه‌ك خستنه‌پاڵی هه‌موو زانسته‌كانیان وایه‌، بۆ ئه‌و زانست و وه‌حیه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ران پێی هاتوون، ئا لێره‌شه‌وه‌ هه‌ندێ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر هه‌ن كه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی واده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌قڵی گه‌وره‌ی پزیشكه‌كان پێيی نه‌گه‌یشتووه‌ و، نه‌یان توانیوه‌ به‌و هه‌موو زانست و زانیاری و تاقیكردنه‌وه‌ و پێوانه‌یه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ پێی بگه‌ن، له ‌ده‌رمانه‌كانی ڕۆح و دڵ ده‌روونه‌‌وه‌.  

بنه‌مای ده‌یه‌م: الارتباط بالأمراء عند حلول البلاء.
په‌یوه‌ست بوون به‌ وه‌لی ئه‌مر و كاربه‌ده‌ستان له‌كاتی هاتنی به‌ڵاكان

قال تعالى: {وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا}, النساء:83. 
واتا: وه‌ كاتێك كه‌ مونافیقان هه‌واڵ و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كیان بڵاو بكردایه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ موسڵمانه‌ لاوازه‌كان بڵاویان ده‌كرده‌وه‌و به‌قسه‌یان ده‌كردن، ئه‌گه‌ر له‌ شتێك كه‌ هێمنی و ئارامی و سه‌ركه‌وتنی موسڵمانانی تیادا بوایه‌ یان ترس و له‌رزو تێشكانی موسڵمانانی تێدبوایه‌ یه‌كسه‌ر بڵاویان ده‌كرده‌وه‌ به‌ قسه‌ی مونافیقانیان ده‌كردو كاریگه‌ریان به‌سه‌ریانه‌وه‌ ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه‌یان بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه‌ بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا - - وه‌ بۆ لای زانایان، ئه‌وه‌ به‌عاقڵی و زانایی و دانایى خۆیان ده‌یانزانی كامه‌ی باشه‌ بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ و كامه‌شی خراپه‌ بڵاوى نه‌كه‌نه‌وه‌،  وه‌ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌بوایه‌ له‌سه‌ر ئێوه‌ ئه‌ی موسڵمانان ئه‌وه‌ ئێوه‌ شوێن شه‌یتان ده‌كه‌وتن ته‌نها كه‌مێكتان نه‌بێ. 
ئه‌م جۆره‌ به‌ڵا و ناخۆشیه‌ گشتیانه‌ش كاتێك بڵاو ده‌بنه‌وه‌، پێویسته‌ بۆ كاربه‌ده‌ستان به‌جێ بهێڵدرێ و بۆ ئه‌وان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، به‌مه‌ش تاكه‌كان بۆ خۆیان بۆیان نیه‌  هه‌ستن به بریاردان و فه‌رمان ده‌ركردن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ نه‌بێته‌ هۆی به‌ربڵاوی و درووست بوونی ناكۆكی، هه‌روه‌كو دیاریشه‌ كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستاون به‌ ده‌ركردنی چه‌ندین ڕێنمایی و بڕیاری خۆپاریزی  جۆراوجۆر  كه‌ ده‌بیته‌ هۆی پاراستنی ته‌ندروستی خه‌ڵك، لێره‌دا پێوست و واجبه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك كه‌ كار  به‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌ن و، هاریكاربن بۆ جێیه‌جێ كردنیان.
زۆریش گرنگه‌ كه‌ مرۆڤی باوه‌ڕدار ئاگاداری كه‌سه‌ تێكده‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ بێت كه‌ چاویان له‌ خراپه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی كه ‌ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ بشێوێنن و پڕ ترسی بكه‌ن، یاخود هه‌وڵی تێكدانی ڕێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان ده‌ده‌ن، یان ده‌یانه‌وێ ئه‌م ڕێكارانه‌ له‌ ئه‌رێنیه‌وه‌ بگۆڕن بۆ نه‌رێنی و به‌ كارێكی خراپ و تاوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رپێچیه‌كی شه‌رعی نیشانی بده‌ن، هه‌روه‌كو چۆن هه‌ندێ بانگه‌وازكار بۆ فیتنه‌ و ئاشووب كردیان، سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ ڕاگرتنی نوێژه‌كان له‌ مزگه‌وته‌كان.
سه‌رنجێگی گرنك: جێبه‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كان و مانه‌وه‌ له‌ ماڵ و وازهێنان له ‌گه‌ڕان وسوڕان به‌شێكه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی بۆ وه‌لی ئه‌مر و كاربه‌ده‌ستان، جا چ قه‌ده‌خه‌كردنه‌كه‌ ته‌واو بێ یان نیمچه‌یی؛ چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ نێو ده‌قه‌كانی گوێڕایه‌ڵی كردنیان له‌ چاكه‌، پێشه‌واكانی موسڵمانانیش ده‌بنه‌ پێشه‌نگ بۆت له‌م بابه‌ته‌‌، هه‌روه‌ك ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ (فه‌قیر) وتویه‌تی: قُلْتُ لَيْلَةً لأَبِي وَهْبٍ: (قُمْ بِنَا لزيَارَةِ فُلاَن". قَالَ: "وَأَيْنَ العِلْمُ؟ وَلِيُّ الأَمْرِ لَهُ طَاعَة، وَقَدْ منعَ مِنَ المشِي ليلاً)، سير أعلام النبلاء: (15/507).
واته‌: شه‌وێك به ‌باوكی (وه‌هه‌بم) گوت: (هه‌سته‌ بابچین بۆ  لای فڵان كه‌س) ئه‌ویش وتی: ئه‌ی كوا زانسته شه‌رعیه‌‌كه‌؟ وه‌لی ئه‌مر قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆی كردوه‌ به‌ شه‌و، ئێمه‌ش له‌سه‌رمانه‌ گوێڕایه‌ڵی بكه‌ین. 
ئامۆژگارییه‌ك: له‌ كاتی مانه‌وه‌ت له‌ ماڵه‌وه‌، كاته‌كانی خۆت به‌ شتی وا پڕبكه‌وه‌ كه‌ سوودی هه‌بێ بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت، كاته‌كانی خۆت دابه‌ش بكه‌، له‌ نێوان قورئان خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی كتێبی به‌سوود (1) و ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كان و به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆرتر له‌گه‌ڵ خاووخێزانه‌كه‌ت و به‌دواداچوون بۆ‌ خوێندنی منداڵه‌كان و وه‌رزشی به‌سوود و په‌یوه‌ندی كردن به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ناسیاو و كه‌سه‌ نزیكه‌كان و هاوڕێكانت و هه‌موو شته‌ به‌سووده‌كانی تر كه‌ خێری دونیاو دواڕۆژی تێدایه‌ بۆت، هه‌رگیزیش ڕێگه‌ مه‌ده‌ كه‌كاته‌كانت به‌بێ هوده‌یی و ‌بێ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگری بڕوات، له‌بیریشت بێ كه‌ گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌تمه‌ندی و دۆڕان ئه‌وه‌یه‌ كه ‌كاته‌كانت بدۆڕێنی، به‌مه‌ش كاتژمێره‌كانی ته‌مه‌نت یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌فیڕۆ ده‌چن، به‌بێ ئه‌وه‌ی  سوودیان لێ وه‌رگری، بۆ دونیا و دواڕۆژ. 

بنه‌مای یازده‌م: الارتباط بالعلماء الربانيين في زمن انتشار الأوبئة والطواعين
په‌یوه‌ست بوون به‌ زانایه‌ په‌روه‌رده‌كاره‌كان له‌ سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌ردو نه‌خۆشیه‌ بڵاوه‌كان

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ}، الأنبياء:7.
واتا: ئێوه‌ش پرسیار له‌ زانایانى یه‌هود و نه‌صاڕا بكه‌ن ئه‌وان ئه‌و شته‌یان ده‌زانی كه‌ پێغه‌مبه‌ران مرۆڤـ بوونه‌ و  پیاو بوونه ‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتوونه‌ و،‌ له‌ هه‌موو كاروبارێكی دیندا پرسیار له‌ زانایان بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌تانزانی.
له‌ سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رد و نه‌خۆشیه‌ بڵاوه‌كان خه‌ڵك پێوستیان به‌ كه‌سانی وا هه‌یه‌ كه‌ بتوانن بۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ و پرسیاری شه‌رعیان لێ بكه‌ن، ئه‌وانیش ڕێنمونیان بكه‌ن بۆ ڕووه‌ درووسته‌كان و، ئارامی بده‌ن به‌ ده‌رونه‌ شڵه‌ژاو و ترساوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌ كه‌س ناكرێ مه‌گه‌ر  به‌ زانا خوا په‌رسته‌كان نه‌بێ. 
(عه‌لی) - ڕه‌زای خوای لێبێ - ده‌ڵێ : (ألا أخبركم بالفقيه حق الفقيه؟ الذي لا يقنط الناس من رحمة الله، ولا يرخص للمرء في معاصي الله), العلم لأبي خيثمة (143). 
واتا: ئایا من شه‌رعزان و شاره‌زا و ساغبوه‌وه‌ی ته‌واوتان‌ له‌ شه‌رع پێنه‌ناسێنم؟ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك بێ ئومێد ناكا له‌ ڕه‌حمی خودا، گوناه و تاوانیش سوك و ئاسان ناكا له‌به‌رچاویان و بواریان نه‌داتێ.
ئه‌مه‌ش سیفه‌تی ئه‌و زانایانه‌یه‌ كه‌ ڕێگایه‌كی ناوه‌ند و دروستیان گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵام زانا خراپه‌كان ئه‌وانه‌ن، كه‌ خه‌ڵكی بێ ئومێد ده‌كه‌ن له‌ ڕه‌حمی خودا و، هانیان ده‌ده‌ن له‌ دژی ده‌وڵه‌ته‌كانیان و،  كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بیدعه ‌و فه‌سادی به‌سه‌ر گه‌له‌كانیان.

بنه‌مای دوازده‌م: الفأل الحسن يبعث الأمل.
گه‌شبینی ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی هیوا

گه‌شبینی بریتیه‌ له‌ وته‌ی باش و چاك، پێغه‌مبه‌ریش- - گه‌شبینی  به‌ دڵ بووه و‌، كاتێكیش له‌و باره‌یه‌وه‌ پرسیاری لێكرا فه‌رمووی : ((الْكَلِمَةُ الصَّالِحَةُ يَسْمَعُهَا أَحَدُكُمْ)), رواه أحمد (7618). 
واتا: ئه‌و وته‌ باش و چاكه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ده‌یبیستێ و دڵی خۆش ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت له‌ شته‌ شه‌رعی و دروست و گرنگه‌كان، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئارام بونه‌وه‌ی ده‌رون و حه‌سانه‌وه‌ی دڵ: وته‌ی باش و چاكه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌شی گومانبردنی باشه‌ به‌ خودا، به‌تایبه‌تیش له‌ كاتی دابه‌زینی ده‌رد و به‌ڵاكان. ئه‌وه‌شی دروست نیه‌ لێره‌دا په‌خشكردنی وته‌ی بێ ئومێدی و ڕه‌شبینیه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی گومانی خراپه‌ به‌ خودا، هه‌روه‌كو ئه‌و وته‌ بێ ئومێد و ڕه‌شبینانه‌ی كه‌ خه‌ڵك ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ساڵه‌ ساڵی شوم و ناخۆشیه.

بنه‌مای سێزده‌م: كلٌّ داءٍ لا بدَّ له من دواء.
هیچ ده‌ردێك نیه‌ بێ ده‌رمان بێت

پێغه‌مبه‌ر - - ده‌فه‌رموێ: ((مَا أَنْزَلَ اللَّهُ دَاءً إِلَّا أَنْزَلَ لَهُ شِفَاءً)), رواه البخاري (5678).
واتا: خودا هیچ ده‌ردێكی دانه‌به‌زاندوه‌، ئیللا ده‌رمانه‌كه‌شی له‌گه‌ڵی دابه‌زاندووه‌.
كه‌وابوو با گه‌شبین بین و چاوه‌ڕێی خێر بین؛ چونكه‌ ده‌رمانی ئه‌م ده‌رده‌ نزیكه‌ بزانرێ و، نه‌خۆشیش به‌ویستی خودا درێژه‌ ناكێشی و ده‌ڕوا، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا هیچ نه‌خۆشیه‌ك به‌بێ ده‌رمان دانابه‌زێنێ. 
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بیر له‌شتێكی گرنگ بكه‌ینه‌وه‌: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌ی دابه‌زاندوه‌، هه‌ر ئه‌ویش توانای نیشاندانی ده‌رمانی هه‌یه‌ به ‌به‌نده‌كان، ته‌نانه‌ت خودی ده‌رمانه‌كه‌ش شیفای هیچ كه‌سێك نادا مه‌گه‌ر به‌ویستی خودا نه‌بێ، كه‌واته‌ تۆش شته‌كه‌ بۆ خودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ و، به‌رده‌وامیش بۆ لای خودا بگه‌ڕێوه‌.

بنه‌مای چوارده‌: المحافظ على الأذكار يحفظه العزيز الغفار
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پارێزگاری له‌ زیكره‌كان ده‌كات، ئه‌وا خودای به تواناو لێبورده‌ بۆ خۆی ده‌یپارێزێ

قه‌ڵا پارێزه‌ره‌كه‌ی موسڵمان بریتیه‌ له‌ زیكره‌كانی به‌یانی و ئێواران‌، هه‌روه‌ها زیكره‌كانی دوای نوێژه‌كان و، به‌ر له‌خه‌وتن و دوای  له‌ خه‌و هه‌ڵسانیش، له‌گه‌ڵ نزای چونه‌ شوێنێك و، له‌ ماڵ ده‌رچوون و،  چونه‌ سه‌ر ئاو و، یانیش چوون بۆ گوندێك یاخود شارێكیش.
ده ‌بڕوانه‌ حاڵی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌یانی و ئێواره‌ ده‌ڵێ: ((بِسْمِ اللهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ" ثلاث مرات لم يضره شيء)), رواه أبو داود (5088) وغيره.. 
واتا: به‌ناوی خودا، كه‌ له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و هیچ شتێك له‌ زه‌وی و له‌ ئاسمان توانای زه‌ره‌ر و زیانی نییه‌، هه‌ر ئه‌ویش خۆی بیسه‌ر و زانایه‌. جا هه‌ر كه‌سێك ئه‌م زیكره‌ سێ جار بڵێ، ئه‌وا هیچ شتێك زه‌ره‌ری پێناگه‌یه‌نێ.
 جا ئه‌مه‌ به ‌خوێندنی یه‌ك زیكر وایه‌، ئه‌ی ئه‌و به‌نده‌یه‌ی كه‌ سور و پێداگیره‌ له‌سه‌ر هه‌موو زیكره‌كان، ئه‌و حاڵی چۆنه‌؟
بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ به‌رده‌وام له‌ حیفز و پارێزراوی خودا ده‌بێت.
 وه‌كو تێبینیه‌كیش له‌ كتابه‌ بچوكه‌ به‌سوده‌كان كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ی زیكر و ویرده‌كان بێت، ‌ كتابی: (حصن المسلم)ه، هی د. سعيد القحطاني - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت -.
(ابن القیم) - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت - ده‌رباره‌ی سووده‌كانی زیكرو و یادی خودا ده‌ڵێ: "أن ذكر الله - عز وجل- يسهل الصعب، وييسر العسير، ويخفف المشاق، فما ذكر الله - عز وجل - على صعب إلا هان، ولا على عسير إلا تيسر، ولا مشقة إلا خفت، ولا شدة إلا زالت، ولا كربة إلا انفرجت، فذكْر الله - تعالى - هو الفرج بعد الشدة، واليسر بعد العسر، والفرج بعد الغم والهم". الوابل الصيب (184).
واتا: به‌ڕاستی زیكر و یادی خودا - عز و جل - شتی گران ئاسان ده‌كات و شتی قورسیش سووك ده‌كات، ماندوبونیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌، بێگومان ئه‌گه‌ر زیكری خودا پێش هه‌ر كارێكی قورس و گران بكرێت ئه‌وا سووك و ئاسانی ده‌كات، ماندوبون و مه‌شه‌قه‌تیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و، ناڕه‌حه‌تیش لاده‌بات و، به‌ڵایه‌كانیش ناهێڵێ، به‌ڵێ زیكری خودا كرانه‌وه‌یه‌ پاش داخران و، ئاسانیه‌ پاش قورسی و، خۆشیه‌ دوای خه‌م و ناخۆشی.  

بنه‌مای پازده‌م: صدق الدعاء يصير البلاء كالهباء
به‌هۆی دوعا و  پاڕانه‌وه‌ هه‌موو به‌ڵاكان په‌رش و بڵاو ده‌بن و به‌ر با ده‌كه‌ون

 خوا ده‌فه‌رمووێت: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ}, البقرة:186. واتا: ئه‌ی محمد - - ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی من پرسیاری منیان لێتكرد ئه‌وه‌ من لێیانه‌وه‌ نزیكم به‌ زانست و زانیاری و بیستن و بینین و تواناو ده‌سه‌ڵات و ویست و ئیراده‌، به‌ڵام زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر عه‌ڕشه،‌ {أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ}, جا هه‌ر كه‌سێك له‌ من بپاڕێته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه،‌ یان ئه‌وه‌تا بۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌م، یاخود به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لاده‌‌ده‌م، یان له‌ قیامه‌تدا پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه.‌ {فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ},  به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش با له‌ من بپاڕێنه‌وه‌، یان وه‌ڵامی بانگه‌وازی من بده‌نه‌وه‌، وه‌ با ئیمانم پێ بێنن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ بیانخاته‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست و هیدایه‌تیان. 
به‌ڵێ، هه‌رچه‌نده‌ به‌ڵاو موسیبه‌ت گه‌وره‌ و قورس بێ، ئه‌وا به‌هۆی دوعا و  پاڕانه‌وه‌ هه‌مووی په‌رش و بڵاو ده‌بێت و به‌ (با)دا ده‌چن، ده ‌تۆش له‌م كاتی ده‌رد و به‌ڵایانه‌ ڕوو بكه‌ پاڕانه‌وه‌ ئه‌ی به‌نده‌ی خوا؛ چونكه‌ به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و وه‌ڵامی لێقه‌وماوان ده‌داته‌وه‌ و، هه‌ر ئه‌ویش لاده‌ری ناخۆشیه‌كانه‌ ، نه‌ك هیچ كه‌سێكی تر .
مه‌گه‌ر خودا به‌ دوعا نه‌بوایه‌ به‌ چی ناخۆشیه‌كانی لا ده‌دا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران؟ ده‌شتوانی بڕوانیه‌ سوڕه‌تی (الأنبياء): {فَاسْتَجَبْنَا لَهُ}، واتا: ئێمه‌ش وه‌ڵامماندایه‌وه‌ و لێی خۆشبووین.
 پاش ئه‌وه‌ی نوح و ئه‌يوب و يونس و زه‌كه‌ريا - عليهم السلام - پاڕانه‌وه‌، بڕوانه‌ چۆن نه‌جاتیان بوو له‌ ناخۆشیه‌ گه‌وره‌كان و، زیانیان لێ دوور كه‌وته‌وه‌ و، ڕزگاریان بوو له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و، منداڵیان پێ به‌خشرا، ئینجا له‌ گه‌وره‌یی دوعا تێده‌گه‌یت.
پێغه‌مبه‌ریش - - به‌رده‌وام له خو‌دا ده‌پاڕایه‌وه‌ و داوای سه‌لامه‌تی و دووری له‌ ده‌رد و به‌ڵاكان ده‌كرد و، هانی خه‌ڵكیشی ده‌دا بۆ پاڕانه‌وه‌ (2)، هه‌روه‌ها په‌نای ده‌گرت به‌ خوا له‌ نه‌خۆشیه‌كان (3) و ده‌رده‌كان.

بنه‌مای شازده‌یه‌م: عند الابتلاءات احذر الإشاعات
 له‌ كاتی به‌ڵاكان وریای پڕوپاگه‌نده‌كان به‌

 قال تعالى: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ}, الحجرات:6. واتا: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر كه‌سێكی فاسق و ده‌رچوو له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ هه‌واڵێكی بۆ هێنان ئێوه‌ ته‌به‌یون و ته‌ثه‌ببوت بكه‌ن و په‌له‌ مه‌كه‌ن له‌ بڕیارداندا تا دڵنیابن كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاسته‌؛ چونكه‌ دواتر له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێك به‌ نه‌زانی تووشی زه‌ره‌رو زیان بكه‌ن وه‌ هه‌ڵه‌تان لێ ڕووبدات وه‌ دواتریش په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ كردووتانه‌، كه‌ وتراوه‌: له‌سه‌ر (وه‌لیدی كوڕی عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موعه‌يط) دابه‌زیوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر  - -  ناردوویه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كاتی (به‌نی موسته‌لیق).
به‌ڕاستی نابێ هه‌موو خه‌به‌ر و ده‌نگ و باسێك به‌ڕاستی وه‌ربگیرێ، به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌واڵه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌ی متمانه‌ پێكراوی ده‌وڵه‌ت و كه‌سانی پسپۆڕ وه‌ربگیرێن، به‌مه‌ش خه‌ڵك ده‌بێ وریای پروپاگه‌نده‌ و هه‌واڵی ناڕاست بن و بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ریش- - فه‌رموویه‌تی : ((كَفَى بِالْمَرْءِ كَذِبًا أَنْ يُحَدِّثَ بِكُلِّ مَا سَمِعَ)), رواه أبو داود(4992).
واتا: به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ درۆزن دابندرێ، كه‌ هه‌رچی بیست، ئه‌ویش بیگێڕێته‌وه‌.
هه‌روه‌كو پێویستیشه‌ ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ بین كه‌ قسه‌ له‌ غه‌یری پسپۆڕی خۆیان ده‌كه‌ن و، یاخود ئه‌و نه‌زانانه‌ی كه‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كه‌.

بنه‌مای حه‌ڤده‌هه‌م: لا تعمل في زمن المحن بما يخالف السنن
له‌سه‌رده‌می به‌ڵاكان به‌ جگه‌ له‌ سوننه‌ته‌كان كارمه‌كه‌

پێغه‌مبه‌ر - صلى الله لعيه وسلم - ده‌فه‌رموێت: ((مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ))، رواه مسلم (1718).  
واتا: هه‌ر كه‌سێك كارێك بكا  له‌ دیندار و‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كه‌سه‌‌ به‌ڵگه‌ و فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و لێی وه‌رناگیردرێت.
كاتێك به‌ڵا و فیتنه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه‌، به‌نده‌كان ناچار ده‌بن بۆ خودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ كردنی په‌رستشه‌كان، هه‌ر كه‌سێكیش بنه‌مایه‌كی زانستی شه‌رعی نه‌بێت، ئه‌وا شه‌یتان به‌ره‌و كاری داهێندراو ده‌یبات، یاخود وای لێده‌كات هاوه‌ڵ بڕیاربدا بۆ خودا؛ وه‌ك پاڕانه‌وه‌ به‌ دوعایه‌ك كه‌ وا ده‌زانێ تایبه‌ته‌ به‌و ده‌رده‌، یاخود یادكردنه‌وه‌ی خودا به‌ جۆریكی داهێندراو، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ واتس ئاپ كاتێكی تایبه‌تی دیاری كردبوو بۆ داوای لێخۆشبوون كردن له‌ خودا له‌ هه‌موو جیهان، یان نوێژكردن به‌ نوێژێكی نوێ، وه‌ك دیاریكردنی كاتێكی تایبه‌تی بۆ  نوێژكردن له‌ هه‌موو جیهان و، هه‌موو ئه‌و كرده‌وه‌ ڕه‌تكراوانه‌ی تر كه‌ له‌گه‌ڵ سوننه‌ت و شه‌ریعه‌ت ناگونجێن.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بنه‌مایه‌كی زانستی شه‌رعی هه‌یه‌ و بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وا په‌رستشه‌كان به‌ دڵسۆزی بۆ خودا جێبه‌جێ ده‌كات، و شوێن پێغه‌مبه‌ری خوداش - - ده‌كه‌وێت .
له‌ خودای گه‌وره‌ و به‌ توانا و میهره‌بان ده‌پاڕێمه‌وه‌ كه‌ لوتفمان پێ بكا و ئه‌و ده‌رده‌مان له‌سه‌ر لابه‌رێ و، وڵاته‌كه‌مان بپارێزێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتی موسڵمانان.


 (1) له‌و په‌رتوكه‌ پوخت و به‌سودانه‌: 1- تفسير العلامة السعدي. 2- رياض الصالحين، للنووي. 3- عقيدة أهل السنة والجماعة، لابن عثيمين. 4- الفوائد 5- والداء والدواء لابن القيم. 6- أدب الدين والدنيا، للماوردي. 7- نور اليقين في سيرة سيد المرسلين، للشيخ الخضري. وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ش په‌رتوكی به‌سود زۆر هه‌ن.
(2) بڕوانه‌: البخاري (2966)، ومسلم (2712)، وسنن أبي داود (5074)، وسنن ابن ماجه (3871). (3) سنن أبي داود (1554). 

نوسینى د. أحمد بن مبارك المزروعي
وەرگێڕانى : أنهار كاوه‌ مصطفی
پێداچوونەوەى : مامۆستا جیهاد قادر
  8ى شه‌عبانی 1441كۆچی
 به‌رامبه‌ر به
1ی نیسانی 2020 له‌ دایك بوون.

سەردان: ١,٣٠٩