ئایا لابردنی مووی دەموچاو بۆ نمونە لابردنی مووی سەر گۆنا و سەرووی برۆکان بۆ پیاوان تاوانی تیایە؟؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لابردنی مووی دەموچاو بۆ نمونە لابردنی مووی سەر گۆنا و سەرووی برۆکان بۆ پیاوان تاوانی تیایە؟؟

گۆناکان بەشێکن لە ڕیش و نابێ لاببرێن و برۆکانیش نابێ لێیان بگیرێ و لاببرێ لەلایەن پیاوان یان ئافرەتانەوە ــ چونکە پەیامبەری خوا  لەعنەتی كردووە لەوانەی كەوا مووی ڕوومەتیان لادەبەن و ئەوانەش كە بۆیان لادەبەن. ((لعن النامصات والمتنمصات)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2792)] .
النمص واتە لابردن و هەڵکەندنی مووی برۆکان و جایز و ڕێپێدراو نیە مووی برۆکان لاببرێن لەلایەن پیاوان و ئافرەتانەوە ــ وە هەروەها مووی گۆناکانیش چونکە مووی گۆناکانیش بەشێکن لە ڕیش لەبەر ئەوەی ڕیش بریتیە لە مووی سەر ڕومەتەکان و چەناگە .
وە ئافرەت نابێ مووی دەموچاوی لاببات ئەگەر مویەکی ئاسایی بێ و نەبوبێتە هۆی تێکچوونی دەموچاوی و لێکچوونی بە پیاوان ـ بەڵام ئەگەر لێکچوواندنی هەبێ وەک بوونی ڕیش یا سمێڵ یان هەر مویەک کە ناشرینی کردبێ هیچ ڕێگریەک نیە لە لابردنی و بە النمص دانانرێ ۰

 شێخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز رحمه الله

سەردان: ٥,٤٠٠ بەش: هەمەجۆر