ئایا ئەو کارانە چین کە سوود و قازانجی هەیە بۆ دایک و باوک بە زیندووی و مردووی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو کارانە چین کە سوود و قازانجی هەیە بۆ دایک و باوک بە زیندووی و مردووی؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
کردەوەکان بریتین لە چاک بوون لەگەڵیان لە کاتی ژیانیاندا و باش بوون بە ووتە و کردەوە و هەڵسان بە دابینکردنی پێداویستیەکانیان لە بژێوی و شوێنی نیشتەجێبون و دەربڕینی خوشەویستی بۆیان و ووتنی ووتەی باش و جوان لەگەڵیان و خزمەتکردنیان لەبەر ووتەی خوای پەروەردگار کە دەفەرموێ :
( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا)
وه‌ په‌روه‌ردگارت بڕیاری داوه‌ که‌ هیچ شتێ نه‌په‌رستن بێجگه‌ له‌ ئه‌و وه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوکتان چاکه‌ بکه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان (باوکت و دایکت) یان هه‌ردووکیان لای تۆ پیربوون قسه‌ی ناخۆشیان پێ مه‌ڵێ ته‌نانه‌ت ئۆفیش وه‌ تێیان مه‌خوڕه‌ و پێیاندا هه‌ڵمه‌شاخێ (به‌ڵکو) وته‌ی نه‌رم و شیرینیان (له‌گه‌ڵدا) به‌کاربێنه‌. بەتایبەت لەکاتی بەتەمەن بوونیاندا..
وە سەبارەت بەو کارانەی کە سوودی هەیە بۆیان دوای وەفاتیان بریتین لە :
دۆعاکردن و خەیر و سەدەقەکردن و حەج و عومرە کردن بۆیان و بژاردنی ئەو قەرزانەی لەسەریانە و هەڵسان بە ئەنجامدانی سیلەی ڕەحم و سەردانکردن و چاک بوون لەگەڵ هاوڕێ و خزمانیان و ئەنجامدانی وەسیەتە شەرعیەکانیان ...

وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله

سەردان: ٦,٢٨٣ بەش: مافەکان