چۆن ببمە کەسێکى بەختەوەر و هۆكارەكانى بەختەوەرى کامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن ببمە کەسێکى بەختەوەر و هۆكارەكانى بەختەوەرى کامانەن؟

1 ـ باوەڕ بوونى ڕاستەقینە، و كردەوەى چاك.
2 ـ زۆركردنى یادى خوا و خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز.
3 ـ زۆرى تەوبەكردن و داواى لێخۆشبوون.
4 ـ پاڕانەوە بۆ چاكەى دواڕۆژ و دونیا.
5 ـ چاكەكارى لە گەڵ دروست كراوەكانى خواى پەروەردگار، بە ووتە و كردەوە و هەموو چەشنە چاكەكاریەك لە خێر، و چاكە، و بەجێهێنانى پەیوەندى خزمایەتى و، زیان نەگەیاندن و سەلام كردن، و ئاشتكردنەوەى دوو كەس، و چاككردنەوەى نێوانیان.
6 ـ بەرپەرچ دانەوەى خراپە بە چاكە.
7 ـ كردنى نوێژە فەرزەكان لەگەڵ جەماعەتى موسوڵمان و لە مزگەوتەكاندا.
8 ـ دووركەوتنەوە لە تەنیایى و دەست بەتاڵى.
9 ـ ئەنجام دانى كردەوەیەك لە كردەوەكان، یان زانستێ لە زانستە بەسودەكان.
10 ـ بایەخدان بە كردەوەى ئەمڕۆ و خۆ خەریك نەكردن بە كردەوەیەك كە كاتى نەهاتبێ.
11ـ باسكردنى نیعمەتە ئاشكرا و پەنهانیەكانى خواى پەروەردگار بۆ شوكرانە بژیركردنى، نەك بۆ فیززلى و خۆ بەگەورە زانین.
12 ـ بەراوردكردنى ناخۆشیەكان بە نیعمەتەكانى خواى پەروەردگار.
13 ـ بیركردنەوە لە بەڵا و موسیبەتى كەسانى تر بۆ ئەوەى بەڵا و موسیبەتەكانى خۆت لەلا ئاسان بێتەوە.
14 ـ ڕوانین بۆ ئەو كەسانەى لە خۆت نزمتربێت لە بوارى، دونیا و وە بۆ ئەوانەى لە خۆت بەرزترن لە بوارى ئایین پابەند بوون پێیوە.
15 ـ قایل بوون و ڕازى بوون بەوەى كە پێت بەخشراوە.
16 ـ خۆپاراستن لە چاوبوون لە دەستى خەڵكى.
17 ـ چاوەڕوانكردنى پاداشتى خوا لە هەموو كردەوەیەكى بچوك و گەورەدا.
18 ـ باوەڕبون بە قەزا و قەدەرى خواى پەروەردگار و مل كەچ كردن بۆ خواى بەتوانا لە هەموو كارەكانت.
19 ـ پشت بەستن بە خواى یەكتا، لە گەڵ هەموو هۆكارێكى ڕەوا و ڕێپێدراو لەئاییندا.
20 ـ جێگیركردنى دەرون لەسەر خراپ ترین ئەنجام، بۆ ئەوەى مرۆڤ توشى ئەنجامى چاوەڕوان نەكراو نەبێت، ئەگەر ئەنجامەكان وەكو ئەوە نەبون كە مرۆڤ ئەیەوێ و چاوەڕێ ى دەكات.
21 ـ ئەوەى لە یاد بێت دونیا كورتە و پێویست ناكات بە بێزارى و دڵ تەنگى تیایدا.
22 ـ كەمكردنەوەى خواردنى زیادە و ووتە و خەوتنى زیاد.
23 ـ دووركەوتنەوە لە هەڵچون و هۆكارەكانى.
24 ـ پەناگرتن بە خواى بەتوانا لە شەیتانى دەركراو لە ڕەحمەتى خوا و دوركەوتنەوە لە بێزارى و بیردان بە گومان و خەیاڵاتى پڕوپووچ.
25 ـ سوربوون لە سەردانى حەق بەهەموو خاوەن حەقێك.
26 ـ هەستان بەو كردەوانەى پێت ڕاسپێردراوە بەباشترین شێوە، وە تەواوكردنى هەموو كردەوەیەك یەك بە یەك.
27 ـ لە یادنەچونى ئەوەى: كە ووتەى خەڵك هیچ زیانێكى نیە گەر مرۆڤ خۆى پێوە خەریك نەكات.
28 ـ جێگیركردنى دەرون لەسەر ئەوەى: كە ڕازیبوونى خەڵكى ئامانجێكە كەس پێى ناگات.
29 ـ لە بیركردنى ناخۆشیەكانى ژیانى ڕابردوو.
30 ـ دووركەوتنەوە لە حەسادەت، لە گەڵ پێخۆش بوونى ئەوەى كە بۆ خۆى پێی خۆشە بۆ براكەى لە خێر و چاكە.
31 ـ دووركەوتنەوە لە كینە، و بایەخدانت بەوەى كە دەرونت پاك بێ بەرامبەر بە موسوڵمانان.
32 ـ تێكەڵ بوون لە گەڵ چاكەكاران و دووركەوتنەوە لەخراپەكاران.
33 ـ بیرخستنەوەى ئەو شتانەى خواى پەروەردگار بۆ باوەڕدارانى داناوە لە بەهەشتى بەریندا.
34 ـ وەرگرتنى ڕەخنەى بنیاتنەر، و ئامۆژگاریەكان و ڕێنمویەكان لە هەموو كەسێكەوە بەسنگێكى فراوانەوە.

وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

محمد بن إبراهیم الحمد / وەرگێڕانى: مامۆستا عدنان بارام 

سەردان: ٥,٤٩٢ بەش: تەزکیەى نەفس