ئادابەکانى هاوڕێیەتى کامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانى هاوڕێیەتى کامانەن؟

الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبى بعده،نبينا محمد وعلى اله وصحبه الى يوم الدين، أما بعد:
بەڕاستى هاوەڵێتى كۆمەڵە ئادابێكى هەیە كەم كەس هەیە ئاگادارى بێ، بۆیە ئێمە زۆر جار هاوەڵێتى ئەبینین كە هەڵدەگێڕێتەوە بۆ دوژمنایەتى،وەهاوڕێ یەتى هەڵدەگێڕێتەوە بۆ دڵپیسى و دژایەتى، وەئەگەر هەموو چاكەكان دەست بگرن بە ئادابى هاوەڵێتى یەوە ئەوە لێك جیابوونەوە ڕوونادات .
وەئادابەكانى هاوەڵێتى كە پێویستە ئاگامان لێی بێت.:
1_ئەبێ هاوەڵێتى و برایەتى لەبەر خوا بێت.
2_ئەبێ هاوەڵەكە خاوەن دین و ڕەوشت بێت.وەك پێغەمبەر ئەفەرمێ: "المرء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل"أخرجه احمد وابوداود وحسنه الالبانى.
3_ئەبێ هاوەڵەكە خاوەن عەقڵێكى چاك بێت.
4_ئەبێ (عدل) بێت و (فاسق) نەبێ خاوەنى تاوانى گەورە نەبێت، ولەسەر بچووكیش بەردەوام نەبێت،شوێنى سوننەت بكەوێت و،بیدعەچى نەبێت.
5_وەئادابەكانى هاوەڵ: ئەوەیە كە عەیبى هاوەڵەكەى بشارێتەوەو بڵاوى نەكاتەوە.
6_ئەبێ ئامۆژگارى بكات بەنەرمى و خۆشەویستى، قسەى هەڵەى پێ نەكات.
7_ئەبێ ئارامى لەسەر بگرێ لەسەر ئامۆژگارى و بێ هیوانەبێ لەچاك بوون.
8_ئەبێ ئارام بگرێ لەسەر ئازارى هاوەڵەكەى.
9_ئەبێ بەوەفا بێت لەگەڵ هاوەڵەكەى جا لەهەر كاتێكدا بێت.
10_ئەبێ سەردانى بكات لەبەر خواى گەورە نەك لەبەربەرژەوەندى یەكى دونیایى.
11_ئەبێ پرسیارى بكات كە دیارنەبوو،یارمەتى خێزانى و ماڵ و منداڵی بدات كەسەفەرى كرد.
12_ئەبێ سەردانى بكات كەنەخۆش كەوت، وەسەلامى لێ بكات كە پێی گەیشت، وه ‌وەڵامى بداتەوە كەبانگى كرد، وەئامۆژگارى بكات كەداواى ئامۆژگارى لێ كرد، وەكەپژمى و ووتى:الحمد لله بڵێ:یرحمك الله وەكەمرد دواى جەنازەكەى بكەوێت.
13_ئەبێ چاكەكانى بڵاو بكاتەووە باسى باشى یەكانى بكات.
14_ئەبێ حەزى لەچاكە بێت بۆى وەك چۆن بۆ خۆى پێی خۆشە.
15_ئەبێ شارەزاى بكات لەو شتەى كەنایزانێ لەكاروبارى دینەكەى، وەڕێنموونى بكات بۆ ئەو شتەى كەچاكەى دین و دونیاى تێدایە.
16_ئەبێ سەرى بخات و غەیبەت کردنى ڕەد بکاتەوە كاتێ باسى كرا لەمەجلیسدا.
17_ئەبێ سەرى بخات بەستەمكارى و ستەم لێ كراوى،وەسەرخستنى بەستەم كارى ئەوەیە دەستى بگرێت و نەیەڵێ ستەم بكات.
18_بەخیلى پێ نەبات .
19_ئەبێ پیویستى یەكانى جێ بەجێ بكات وەهەوڵ بدات بۆ بەرژەوەندى یەكانى، وەلەچاكەى ڕازى بێت ئەگەر كەمیش بێ.
20_ئەبێ بەشدارى بكات لەخۆشى یەكانیدا، وەسەرەخۆشى لێ بكات لەدڵتەنگى و ناخۆشى یەكانیدا.
21_ئەبێ زۆر دوعاى بۆ بكات لەپشتەملەدا.
22_ئەبێ لەكاتى ناكۆكى نێوانیاندا ئینسافى هەبێ لەگەڵیدا.
23_ئەبێ عوزرەكانى وەرگرێت كەعوزرى هێنایەوە.
24_ئەبێ بەخێر هاتنى بكات لەكاتى سەردانیدا، وەڕووى گەش بێت بەرەو ڕووى،وزۆر ڕێزى لێ بگرێت.
25_ئەبێ دیارى پێشكەش بكات، و چاكەكانى لەبیرنەكات.
26_ئەبێ چاوەڕوانى پاداشت نەبێ لێ ى لەسەر چاكەكردنى بەرامبەرى.
27_ئەبێ پێی بڵى: كەخۆشم ئەوێیت وەك پێغەمبەر ئەفەرموێت: ((اذا أحب أحدكم أخاه فليعلمه أنه يحبه)) أخرجه أحمد وابوداود وصححه الشيخ الألباني.
28_ئەبێ عەیب دارى نەكات بەتاوانەكانى و بەخراپەیەك كەكردبێتى.
29_ئەبێ خۆى بەكەم بزانێ و فیز زلى نەكات بەرامبەرى. خواى گەورەش ئەفەرمێ: [وأخفض جناحك لمن اتبعك من المؤمنين ] الشعراء217
30_ئەبێ زۆر دەمە دەمەو ڕوو بەڕووى نەبێتەوە،وئەمەش نەكاتە ڕێگایەك بۆ دوور كەوتنەو لێ ى.
31_ئەبێ گومانى خراپى پێ نەبات. پێغەمبەر ئەفەرمى:((اياكم والظن فانّ الظن أكذب الحديث))رواه مسلم
32_ئەبێ نهێنى یەكانى ئاشكرا نەكات، بەڵێنى نەشكێنێ، وەگوێ ڕایەڵى دوژمنەكانى نەكات.

سەردان: ٢,٠٩٣ بەش: ئادابەکان