چی دەبێتە هۆى ئەوەى دەم و چاوت ساف بێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی دەبێتە هۆى ئەوەى دەم و چاوت ساف بێت ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

خوشكى بەڕێزم
بە دڵ پاكى و ئیمان بە خواى گەورە و جێبەجێكردنى فەرمانەكانى و ئەنجامدانى نوێژى ڕۆژانە و بەردەوامبوون لەسەر قورئان خوێندن و تێگەیشتن لە فەرموودەكانى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیە وسلم و دووركەوتنەوە لە تاوان دەبینیت چۆن نورى ئیمان دەخاتە ناو دڵتا و لەسەر دەموچاوت سافى دەردەكەوێت. هەروەها بۆ سافكردنەوەى پێستى دەموچاوت بە دەرمانى سروشتى كە زیانی لاوەكىى نەبێت دەتوانیت گێزەر تێكەڵاو بكەیت لەگەڵ هەنگوین بەم شێوەیە ئامادە دەكرێت:
1- گیراوەى نیو گێزەر تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ نیو كەوچكى گەورەى هەنگوین بۆ چەوركردنى پێستى دەموچاوت كە دەبێت تا ماوەى 15 خولەك لەسەرى بێت ئینجا پاككردنەوەى دەموچاو بە ئاوێكى شلەتێن لە دواى.
2- یان بە چەوركردنى پێستى دەموچاوت بە زەیتی زەیتون ئینجا بە دانانى تێكەڵاوى 2 كەوچكى ئارد لەگەڵ ئاوى شلەتێن و دانانى لەسەر پێستى دەموچاوت لەدواى بەكارهێنانى زەیتی زەیتون و لە دواى ماوەى 20 خولەك پاك بكرێت بە ئاوى شلەتێن.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان

سەردان: ٤,٩٠٢ بەش: پزیشکى