بەكارهێنانى دەرمان لە برى گوێزان بۆ لابردنى موى لەش لەڕووى پزیشكیەوە زیانى هەیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەكارهێنانى دەرمان لە برى گوێزان بۆ لابردنى موى لەش لەڕووى پزیشكیەوە زیانى هەیە ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

بەكارهێنانى هەموو دەرمانێكى كیمیایی زیانێكى تایبەتى خۆى هەیە بۆ لەشى مرۆڤ چونكە نازانین چ جۆرە ماددەیەكى تیایە بە تایبەتى ئەگەر ئەو دەرمانە بۆ مەبەستێكى بازرگانى بڵاو دەكرێتەوە و هیچ زانیارییەكى یان توێژینەوەیەكى زانستى لەسەر نەكراوە وەكو دەرمانێكى پزیشكى تۆماركراو لە لایەنى چەند زانایەكى پسپۆر، وە لەم سەردەمە دەرمانى نەناسراو زۆر دەبینین كە لە بازارى هەموو وڵاتانى جیهانەوە دەفرۆشرێت و كەس نازانێت لە چ پێكهاتووە و زیانى چیە، مەگەر لەدواى بەكارهێنانى ئینجا دەزانین زیانەكانى چین. پێم باشە دەرمانى پزیشكى تۆماركراو بەكاربهێنى بۆ چارەسەركردن. دەتوانم بڵێم ئەو دەرمانە كە ماددەیەكى دژ بە ئەندرۆجینى تیایە باشە بۆ چارەسەركردنى كێشەى مووى لەش بە تایبەتى ئەگەر سیپرۆتیرۆن ئەسیتایت 2 ملیغرام لەگەڵ ئەسینایڵ ئیسترادایوڵ 35 مایكرۆگرامى تیا بوو، بەڵام چونكە هۆرمۆنى تیایە زیانى هەیە وەكو:
1- نائارامى.
2- زیادبوونى كێشى لەش.
3- تێكچوونى كاتى سووڕى مانگانە.
4- كرژبوون لە مەمك.
5- تێكچوونى ئارەزووى جوتبوون.
هەروەها ئەم جۆرە دەرمانە نابێت بەكاربهێنرێت لە حاڵەتى تووشبوون بە نەخۆشییەكانى جگەر و شەكرە و لەكاتى سكپڕى دا.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

سەردان: ٣,٦٢٤ بەش: پزیشکى