پاداشتی لەبەركردنی فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پاداشتی لەبەركردنی فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – چی یە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەوەندە بەسە كە گەورەترین پاداشت بێت كە پارێزگاری كردنە لە فەرموودەكانی پێغەمبەر صلی الله علیە وعلی الە وسلم فەرموودەكانی پارێزراو بێت، كەلەبەرمان بێت و لە دڵیشمان بێت وە خۆشەویستی یە بۆ پێغەمبەر صلی الله علیە وعلی ألە وسلم وەكو چۆن دەبینین هەندێك لە خەڵكی خوای خۆش دەوێت قورئانەكەی لەبەر دەكات، پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی ألە وسلم فەرموودەكانی پارێزراو دەبن وە بۆ خۆی تێشوویەكی باشە بۆ قیامەتی لە هەر شوێنێك دا بێت دەتوانێت ئامۆژگاری یەكی خێری پێ بكات و فەرموودەیەك باس بكات، شارەزایی هەبێت بە فەرموودەكان دەتوانێت كاتێك پرسیاری لێكرا لەسەر ئەوەی كە ئایا ئەم فەرموودەیە صەحیحە یان صەحیح نی یە وەڵام بداتەوە بەگوێرەی شارەزایی خۆی ئەوانە گەورەترین خێرە بۆ مرۆڤی موسڵمان.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی الە وسلم دەفەرموێت: [نضر الله امرءاً سمع مقالتى فوعاها، فأداها كما سمعها ] واتە خوای پەروەردگار خورەوشتی ئەو كەسە جوان بكات و رووخساری جوان بكات كە گوێ ی لە فەرموودەیەكی من دەبێت بە چاكی لێ ی تێ دەگات و لەبەری دەكات وە دوای دەیگەیەنێت، ئەگەر بە ئیخلاصەوە بێت شوێن ئەو قورئان وسوننەتە بكەوێت، كاریگەری قورئان وسوننەتەكە لە رووخساری ئەو كەسانە دا دیارە كە بە حەقیقەت شوێن كەوتەی سوننەتی پێغەمبەرن صلی الله علیە وعلی الە وسلم -
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی

سەردان: ٢,٩٣٩ بەش: فەرموودە