چەند مەرجێك هەیە بۆ پێویست بوونی زەكات لە ئاژەڵدا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند مەرجێك هەیە بۆ پێویست بوونی زەكات لە ئاژەڵدا ؟

چەند مەرجێك هەیە بۆ پێویست بوونی زەكات لە ئاژەڵدا كە ئەمانەن:
1- بگاتە ڕادەی زەكات (نصاب).
2-ساڵی بە سەردا تێ پەڕێت.
3-خۆلەوەڕ بێت، واتە: بەشی زۆری ساڵ بۆ خۆی لە پوشی دەشتایی‌یەكان كە قەدەغە نی‌یە بلەوەڕێ‌(*).
(*) ئەمە ڕەئی ئەبوحەنیفە و ئەحمەدە، وە ڕەئی شافیعی ئەوەیە: ئەگەر بەشی كەمتری ساڵەكە ئاڵفی پێ ئەدرا ئەوە لەم حاڵەتەدا سەیری ئەو ئاڵفە ئەكەیت، ئەگەر ئەو ئاڵفە ئەندازەیەكی وەها بێ لەو ماوەیەدا نەشیخوا زەرەرێكی ئاشكرای توش نەبێ ئەوە زەكاتی تێدا واجبە، بەڵام ئەگەر لەو ماوەیەدا بە بێ ئەو ئاڵفە نەی ئەتوانی بژی، وە ئەگەر بشژی زەرەرێكی ئاشكرای توش ببێت، ئەوە زەكاتی تێدا واجب نی‌یە، وە ئاژەڵیش تەنها دوو ڕۆژ بە بێ ئاڵف ئەتوانێ بژی كە زیاتر بوو ناتوانێ. (شێخ ئەلبانی رحمه الله).

سەردان: ٢,١٢١ بەش: زەکاتى مەڕو ماڵات