چۆن ئارامی بە مێشکمان ببەخشین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن ئارامی بە مێشکمان ببەخشین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

 یەکەم : یادی خوای پەوەردگار وە باشترینیان بریتیە لە وتنی: (لا إله إلا الله) و (داوای لێخۆش بوون کردن الاستغفار) و وتنی : (لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين)

دووەم : نوێژ کردن ، وە درێژ کردنەوەی سوجدە تیایدا ، وە گێردراوەتەوە لە پێغەمبەری خواوە ئەگەر کارێک بێتاقەتی بکردایە ئەوە خێرا نوێژی دەکرد .
سێیەم : پاڕانەوە لە خوای پەوەردگار ، وە ڕوکردن لە ئەو ، پەیوەست کردنی نەفس بە ئەوەەوە ، وە ئەمەش ڕێگایەکە کە زانایان گرتویانەتە بەر ، بەتایبەتی ئەگەر نەیان توانی بێت لە بابەتێک یان بوارێکی زانستی تێ بگەن.
چوارەم : بەخشین ، چونکە بەخشین ناخی مرۆڤ ئارام دەکاتەوە ، و توڕەبوونی خوای پەوەردگاریش ناهێڵێت.
پێنجەم : گرنگی دا بە ڕەزامەندی دایک وباوک ، وە داواکردنی ڕەزامەندیان ، وە داوا کردنی دوعای خێر لێیان.
شەشەم : چاککردن نیەت ، ڕاستکردنەوەی ، وە بەبیرهێنانەوەی نەفس بەوەی کە لەلای خوای پەوەردگار و ڕۆژی دوایی هەیە چەند گرنگە .
حەوتەم : لەگەڵ بوون و خوێندنەوەی قورئان لەشەودا ، لەبری دانیشتن لەگەڵ خەڵکی و بەفیرۆدانی کات لەو شتانەدا کە سودی نیە.
هەشتەم : صەلاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا .
نۆیەم : گومان چاکی بەخوای پەوەردگار ، وە لێ وردبونەوە و بیرکردنەوە لە وتەی خوای پەوەردگار کە دەفەرمووێت :{فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لاَ أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى}. (آل عمران : 195).
دەیەم : ڕاهێنانی نەفس لەسەر ئارامگرتن و ڕازی بوون بە قەزا و قەدەری خوای پەوەردگار .
.............................
سەرچاوە : پەیجی شێخ محمد بازمول خوای پەوەردگار بیپارێزێت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕانی ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٦,٥٠٠ بەش: تەزکیەى نەفس