چۆنێتى باوەڕبونمان بە پێغەمبەران درودى خواى گەورەیان لێ بێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى باوەڕبونمان بە پێغەمبەران درودى خواى گەورەیان لێ بێ

باوەڕبوون بە پێغەمبەران
پێویستە باوەڕمان بە پێغەمبەران هەبێ‌، بە كورتی: باوەڕمان هەیە كە خوای گەورە پێغەمبەری بۆ بەندەكانی ناردووە بۆ ئەوەی مژدەی بەهەشت بە چاكە كاران بدەن، و خراپە كارانیان بە دۆزەخ بترسینن، وە بانگەواز كاربن بۆ هەق، هەر كەس وەڵامیان بداتەوە دەگاتە خۆشبەختی ڕۆژی دوایی، وە ئەوەش كە دژیان بوەستێ‌ تووشی پەشیمانی و نائومێدی دەبێ‌، كۆتا و باشترینی پێغەمبەران پێغەمبەری خۆمانە .
خوای گەورە دەفەرمووێ‌: [ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ] [النحل: الآية36] .
واتە: بەڕاستی ئێمە لە ناو هەر ئومەتێكدا پێغەمبەرێكمان ناردووە بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار بە تەنها بپەرستن و دووركەونەوە لە پەرستنی جگە لە خوا، وەكو شەیتان و بت و جادووگەر و... هتد.
وە دەفەرمووێ‌: [رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ] [النساء: 165] .
واتە: پێغەمبەرانێ‌ كە مژدە دەر و ترسێنەر بوون بۆ ئەوەی خەڵك دوای ناردنی ئەم پێغەمبەرانە هیچ بەڵگە و بیانویەكیان نەمێنێ‌.
وە دەفەرمووێ‌: [ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ] [الأحزاب: 40] .
واتە: موحەممەد باوكی هیچ یەك لە پیاوانی ئێوە نیە ـ واتە: باوكی ڕاستەقینەی زەید كوڕی حاریسە نیە ـ خوای لێ‌ ڕازی بێت ـ بەڵام ئەو پێغەمبەری خوایە و دوایین پێغەمبەریشە.
خوای گەورە لە قورئاندا هەركامیانی ناو بردبێ‌ و پێغەمبەریش لە سوننەتدا، ئێمە باوەڕی پێدەكەین وەكو نووح و هود و صاڵح و ئیبراهیم و ئەوانی تر ـ دروود و سڵاوی خوایان لە سەر بێت ـ.

الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز رحمه الله

 

سەردان: ١,٨٧٢ بەش: باوەڕبون بە پێغەمبەران